دەستێوەردانەکانی ئێران لە ناوچەکە و دەرئەنجامەکانی

دەستێوەردانەکانی ئێران لە ناوچەکە و دەرئەنجامەکانی
دەستێوەردانەکانی ئێران لە ناوچەکە و دەرئەنجامەکانیبەردەوامی دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و عێراق بە تایبەتی، کۆمەلێک دەرئەنجامی لێ دەکەێتەوە ، کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە سالی ۱۹۷۹لەئەنجامی شۆڕشی ئیسلامی دامەزرا ، لە سەر بنەمای ئاینی ئیسلام و مەزهەبی شیعی .ئەم دەولەتە هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە هەولی فراوانخوازی داوە بۆ ناوچەی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و عێراق بەتایبەتی ، چونکە عێراق دراوسێی ئێرانە و وە عێراق شوێنە پیرۆزەکانی شیعەی لێیە ، دەستێوەردانەکانی ئێران لە دوای ۲۰۰۳ لە عێراق پەرەی سەندووە ، چونکە لەدوای ۲۰۰۳ وە ڕوخانی ڕژێمی بەعس لە عێراقدا دەستکەوتی مێژووی و نوێ بۆ کۆمەلگای شیعی تێدا بوو بە جۆرێک شەپۆلێکی خێرا لە شوناسی سیاسی و چالاکی سیاسی شیعەکان هاتە پێشەوە کە پێشبینی نەدەکرا لە لایەن کۆمەلگای عێراقدا بە تایبەت سوونەکان ، لە دوای (سەدام حسێن) وە سەرکردە عێراقیەکان هەموو شیعە بوونە ئەمەش ڕێگا ئاسانییە بۆ زیاتر دەست تێوەردانی ئێران لە عێراق ، چونکە شیعە کان گوێڕایەلی کۆماری ئیسلامی ئێرانن ، ئێران بە ڕێژەیەکی زۆر دەستێوەردان دەکات لە کاروباری ناوخۆ و دەرەکی عێراق سیاسەتی عێراق لە بەرژەوەندی ئێران دایە .ئامانجەکانی ئێران لە دەستێوەردان ۱_دروستکردنی هیلالی شیعی لە ناوچەکەدا بەسەرپەرشتی ئێران.۲‌‌‌-کەمکردنەوەی هەژموونی ئەمریکا.۳-یەکێک لە ستراتیژیەکانی ئێران ئەوەیەکە خاکی عێراق بە یەکپارچەیی بمێنێتەوە.٤-بەردەوامی و بەهێزکردنی شیعەکان لە عێراق و مانەوەیان لە کایەی دەسەلاتدا .٥-پاراستنی شووینە پیرۆزەکانی شیعە لە عێراق.٦-بەشێوەیەکی گشتی بەکارهێنانی سیاسەتی عێراق بۆ بەرژەوه ندی ئێران .بەم شێوەیە لە دوای ۲۰۰۳ دەستێوەردانەکانی ئێران پەرەیسەندوە لە عێراق وە شیعەکانی عێراق ڕۆژ بە ڕۆژ بە هێزتر دەبن لە عێراق بە ڕابەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ، ئێران بە چەندین شێواز تداخول دەکات لە کاروباری عێراق یەکێ لەوانە لە ڕووی سەربازی وئەمنی لە دوای سەرهەلدانی داعش و داگیرکردنی یەک لە سەر سێی خاکی عێراق لە لایەن ئەم رێکخراوە و لەلایەک و شکستی سووپای عێراق بەرامبەر بە پێشڕەویەکانی داعش لە لایەکی ترەوە ، بۆە خالی وەچەرخان بۆ گرووپە میلیشیە شیعەکان لە عێراقدا بۆ رووبەرووبوونەوەی هێرشه کانی (داعش)بەم شێوەیە گرووپە شیعە کۆن و نوێیەکان لە ژێر چەتری ڕیکخراوێکی نوێدا یەکیان گرت کە بە (حەشدی شعبی) دەناسرێن ئەم ڕێکخراوە لە سەر فەتوای مەرجەعی بالای شیعەکان (ئایەتوللا علی ئەلسیستانی ) لە ۱۳ حوزەیرانی ۲۰۱٤ لە عێراق دروستکرا وە سەرکردەکەشیان (قاسم سلێمان). بەم شێوەیە ڕۆلی ئێران لە عێراق زیاتر بووە لە دوای هاتنی داعش لە رووی سەربازیەوە دەستێوەردانێکی بێ هاوتای کردوە.دەرئەنجامەکانی۱-بەردەوامی دەستێوەردانەکانی ئێران لە عێراق دەبێتە هۆی تووڕەکردنی کورد و سوونەکان .۲-بلاوبوونەوەیی ئاژاوە گێری .۳ـ دروستبوونی ململانێ .٤ـ نفوزی ئێران زیاتر دەبێت لە عێراق و کاریگەری زیاتر دەبێت لە سەر سیاسەتی عێراق.٥ـ ڕێگا ئاسانی بۆ دامەزراندنی هیلالی شیعی.٦ـ دەستێوەردانەکانی ئێران دژی یاسا و بنەماکانی یاسای نێو دەولەتیە .
Top