ماڵی کورد پێویستی بە ڕێکخستنەوەیە

ماڵی کورد پێویستی بە ڕێکخستنەوەیە
دوای سەدان ساڵ خەبات و قوڕببانیدان دوزی ڕەوای گەلەکەمان تا ئەمڕو سەرەڕای وەرچەرخانە سیاسیە نێودەوڵەتی و هەرێمی و نێوخوییەکان بە داخەوە نەیتوانیوە ئەو ئامانجە سیاسیەی کە خەباتی بو کزدووە بە درێژایی قوناغەکان بپێکێت وببێتە خاوەن سەروەری خوی هەتا ئەمڕو ،

هوکاری سەرەکی دواکەوتنی کوردیش لە نەگەیشتن بە ئامانج دەگەڕێتەوە بو ئەو لە یەکترازانە سیاسیەی کە لە هەمو قوناغەکاندا باڵی بەسەر کوردستاندا کێشابوو وە کێشاوە تاکو ئێستاش ئەم لە یەکترازانە سیاسیە بەردەوامە و بووەتە هوی زیانگەیاندن بە دوزە ڕەواکەمان و دوژمنان و نەیارانی کوردستانیش ئەو پەڕی سودیان لەم بوشاییە وەرگرتووە بو لاواز کردنی پێگەی سیاسی و ئابوری و هتد باشوری کوردستان و نمونەی هەرە زیندوش لە دەستدانی ڕوبەڕێکی زوری خاکی باشوری کوردستان بوو کە لە ئەنجامی خیانەتی چەند کەس و باڵێکی سیاسی لە باشوری کوردستان ڕویدا.

شایانی گوتنە ئێمەی کورد ئەزمونێکی زورمان هەیە لە سەر ئەوەی کە هەر کات کورد ڕیزەکانی خوی ڕێکخسبێت چووکی بە دوژمن داناوە و سەرکەوتنی تومار کردووە و دەستکەوتی باشیشی بە دەست هێناوە

بەڵام لە لایێکی ترەوە دەستی خیانەتیش هەمیشە ڕوڵی گەورەی گێڕاوە لە پێناو لە نێو بردنی دەستکەوتەکان و لاواز کردنی پێگەی سیاسی کورد بو بەرژەوەندی دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان .

پیلانگێڕی ئەمجارە ی دوژمنان و ناحەزانی گەلەکەمانیش لەم چەند ساڵەی دواییدا ئەوە دەسەلمێنێ کە ماڵی لە یەکترازاوی سیاسی کورد هەڕەشەیێکی بەردەوامە لە سەر جەستەی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان و ڕێگرێکی گەورەیە لە بەردەم گەیشتنی کورد بە وێستگەی کوتایی واتە سەربەخویی کوردستان..

کورد هەنگاوی سیاسی زور باشی بڕی بوو گەیشتبوو لێواری سەربەخوبوون بە تایبەت دوای سەرکەوتنی پڕوسەی ڕیفڕاندوم لە باشوری کوردستان
بەڵام دوژمنانی دەرەکی و نەیارە نێوخوییەکان بە پێی نەخشەیێکی لە پێشوەختە بو داڕێژراو بە شێوەیێکی هاوتەریب کەوتنە پەلاماردانی باشوری کوردستان بە مەبەستی داگیر کردن و دەست بە سەرداگرتن بەسەڕ باشوری کوردستاندا بە گشتی و شکاندنی ئیڕادە و شکۆی گەلەکەمان وە ئەگەر چی کەرکوک و چەند شوێنێکی تر بە هوی ئەو خیانەتە گەورەوە کەوتە دەست حەشدی شیعی
بەڵام نەیانتوانی پلانی B جێبەجێ بکەن و پێشمەرگە ڤارەمانەکانی کوردستان ڕووبەڕویان بونەوە و پاشەکشەیان بە پەلاماردەرەکان کرد .

لە کوتایی دا ئەوە دوپات دەکەمەوە کە یەکدەنگی و تەبایی گەلی کوردستان و هێزو لایەنە سیاسیەکان بە تایبەت ئەوانەی بڕوایان بە سەربەخویی کوردستانە لە بەرەیێکی بە هێز دا کوببنەوە و بە هێز بون و لاواز بونمان پەیوەستە بەم دوو چەمکەوە کە ئەوانیش بڕیتین لە پرەنسیپی یەکڕیری و تەبایی و لە یەکترازانی سیاسی
بویە باشترین ڕێگا چارە بو مانەوەمان بە سەربەرزی
ئەوەیە کە ماڵێکی یەکگرتوومان هەبێت و بەس.
Top