شرۆڤەیەك بۆ برگەی یەكەمی دەستور و بەرپرسیارییەتی حكومەتی هەرێم

شرۆڤەیەك بۆ برگەی یەكەمی دەستور و بەرپرسیارییەتی حكومەتی هەرێم
ئەوەی كە لە دوای دەستوری هەمیشەیی عێراق بینرا بە ناو جێبەجێ‌ كردنی ئەو برگە و بابەتانە بوو كە لە بنەرەتدا نەوەك باوەرییان پێوە نەبوو بەڵكوو زۆربەی بڕگە و بابەتەكانی ئەو دەستورویان بە پێی بەرژەوەندی خۆیان شرۆڤەیان بۆ كردووە و هەموو كات لە هەوڵی جێبەجێ‌ كردنی ئەو سیاسەتە دا بوون كە حیزبی بەعس بە دوای بوو.
هەر لە پێناو ئەو سیاسەتەدا بوو كە بە هاوكاری لایەنی ناوخۆیی دەستیان بۆ موچە و بودجەی كوردستان بردوو و سەرەرای ئەوهەموو برگە و بابەتانەی كە لە دەستور پێشەڵ كرابوو ئەو جارەیان ئەنفاڵەكی تریان دژ بە گەڵی كورد بە كار هێنا هەر ئەوەش وایكرد كە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست بۆ ئەو پرسە ببات كە زیاتر لە سەدەیەكە كە كورد وێلیەتی،ئەویش بریاردان لە سەر چارە نووسی خۆی بوو.
بەڵام بریارەكانی حكومەتی تائیفی بەغدا بە تێگەیشتن لەو بابەتەی كە ئامادە نییە واز لەو پرسە چارەنووسسازە بهینیت هەر بۆیەش ئەو جارەیان لە رێگە قاسم سلیمانی بەرپرسی سوپای بەدری سوپای پاسداران و میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە هەوڵی هێرش هێنان بۆ سەر كوردستان بوون بەڵام، بەرگری قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیش لە میحورەكانی پردێ و تڵسقۆف وسحێلا و پیشخاپوور، پەیامێكی راستەوخۆ بوو بۆ بەهۆش هاتنەوەی عەبادی و حكومەتەكەی كە ناتوانێت بە زەبری هێز هیچ شتێك بەسەر كوردستاندا فەرز بكات.
ئەوەی كە حكومەتەكەی عبادی بە ناوی دەستورەوە لە سەر خەڵكی جێبەجێ‌ دەكات درێژە پێدان بەو سیاسەتە یاخیبونەوەیەتی كە پێشتر لە سەر دەستور هەیانبووە و لە كاتی ئێستاشدا هەر بەوناوەوە بە نیازن دەستور بە شیكردنەوەی خۆیان بە سەر كوردستاندا بسەپێنن.
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سەرەرتاوە باوەری بە جێبەجێكردنی دەستورەوە هەبووە بەڵام ئەو دەستورەی كە كە لە واقعدا بوونی هەیە نەوەك ئەوەی كە ئەوان شیكردنەوە ی بۆ دەكەن هەر بۆیەش بە پێی ئەو شیكردنەوەی كە لە لایەن دادگای قدراڵەوە بۆ دەستور دەكرێت وەكوو بناغەیەك بۆ دەشتپێكردنەوەی دانوساندنەكان قەبووڵ دەكەن نەوەك هەروەكوو لە لەبەندی یەكەم و مادەی یەكەمی دەستور دا هاتووە:" كۆماری عێراق دەوڵەتێكی فیدڕاڵی یەكگرتووی سەربەخۆی خاوەن سەروەریە، ڕژێمی حوكمڕانی تێیدا كۆماری نوێنەرایەتی (پەرلەمانی) دیموكراسیە، ئەم دەستورەش یەكپارچەیی عێراق دەپارێزێت ".
لە راستیدا لە بەرچاو گرتنی بڕگەیەك لە دەستوور بە بێی ئاور لێدانەوە لە مادەكانی تر جۆرەك جیاوازی بۆچوونی بۆ دروست دەبیت هەر بۆیەش حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پێناو پاراستنی پرەنسیبەكانی ئەخلاقی و دیپڵۆماسی و رێزگرتن لە مافی پێكهاتەكان ،رێز لە دەستوری گرتووە و هەر لە پێناو ئەو ئەركە ئەخلاقییە دا بریاری لە سەر چارەنووسی خۆی داوە.هەر بۆیەش پابەند بوون بە بریاری دادگای فدراڵ كە تایبەت بە شیكردنەوەی بڕگەی یەكەمی دەستوورە بە پێچەوانەی ئەو شرۆڤەیە كە لە لایەن هندەك لە بەرپرسانی عێراقی و میدیاكانی ناو خۆیی شیكردنەوەی بۆ دەكەن چوون هەر لە دیباجەی ئەو دەستورەدا هاتووە:" ئێمەی گەلی عێراق بە سەرجەم پێكهاتەكانیەوە بە تەواوی ویستی خۆمان بە ئازادانەو ئارەزوومەندانە بڕیاری یەكگرتنی ئارەزوومەندانەمان داوەو دەرس وەردەگرین لە ڕابردومان بۆ داهاتوومان، وە لە بەها باڵاكانی پەیامە ئاسمانیەكان و دۆزینەوە نوێكانی زانست و شارستانیەتی مرۆڤەوە ئەم دەستورەمان دانا. پابەندبوون بەم دەستورەش یەكێتی ئازادانەی گەل و خاك و سەروەری عێراق دەپارێزی" .
Top