عێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێرێكی تر
November 15, 2017
وتار و بیروڕا
له حوكمڕانیه‌كه‌ی مالكیدا پێشێلكاری و رێگری ده‌ستوری و یاسایی و نه‌هێشتنی هاوسه‌نگی بڕیاردان و پشكی پێكهاته‌كان و په‌كخستنی پرۆسه‌ی دیموكراسی و ئازادی ئه‌و هۆكارانه بوون كه متمانه لاوازه‌كه‌ی نێوان عێراقیه‌كانی گه‌یانده ئه‌و هه‌ڵدێره‌ی كه له ساڵی 2009 و 2010 به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی به ئاماژه‌یه‌كی ترسناكی ئاینده‌ی عێراقی بزانێ و ئه‌نجامه‌كه‌شی هه‌ر وا ده‌رچوو، به‌شێكی زۆری عێراق كه‌وته ده‌ست گرووپی تیرۆریستی داعش و بووه گۆڕه‌پانی خوێنڕشتن و دڕندایه‌تی.
له حكومڕانی دوای مالكی، عێراق خراپتر كه‌وتۆته هه‌ڵدێره‌وه، ئه‌مجاره پێشێلكارییه ده‌ستورییه‌كان به‌رده‌وامه و هیچ سیمایه‌كی ده‌وڵه‌تی له عێراق وجودی نییه و رۆڵی میلیشیاكانیش له هاتنه پێشه‌وه‌یان وه‌ك هێزێكی نایاسایی و تائیفی هێنده‌یتر ئه‌و مه‌ترسیه‌ی گه‌وره‌تر نیشان ده‌دات، ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مڕۆ له ساحه‌ی عێراق به‌ناوی شه‌ڕی تیرۆر پڕچه‌ك ده‌كرێن و بودجه‌ی زه‌به‌لاح و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی پێشكه‌وتووی ئه‌مریكی پێده‌درێ، ئه‌و هێزانه‌ن كه مه‌ترسی ده‌خه‌نه سه‌ر ئاینده‌ی عێراق، مه‌ترسین له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، گه‌ورترین كۆسپن له‌به‌رده‌م پێكه‌وه‌ژیان و سیسته‌می سیاسی و حكومڕانیه‌كی دروست دوور له ئه‌قڵیه‌تی تائیفی، به‌ڵكو ئه‌م هێزانه چاره‌نووسی عێراقێكی خراپتر دیاری ده‌كه‌ن و له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا ده‌بنه هێزی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو كێشه و گرفته‌كان.
ئه‌گه‌ر داگیركارییه‌كانی ئه‌مدوایان نموونه بێت كه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستانیان داگیركرد و پێشێلكاری گه‌وره‌ی مرۆییان ئه‌نجام داوه ئه‌وا له ئاینده‌دا هیچ ده‌رگایه‌ك بۆ تێگه‌یشتن و گفتوگۆ و چاره‌سه‌ری سیاسی له عێراق به‌دی نایه‌ت، چونكه ئه‌م هێزانه جێگره‌وه‌ی بڕیاری سیاسی و حوكمڕانی عێراقن كه هێزی تائیفی و میلیشیایین.
دروشم و پراكتیزه‌كردنی هه‌نگاوه توندڕۆییه‌كانی میلیشاكان كه خاوه‌ن سه‌ركرده و هێزی سیاسین و ده‌وڵه‌تێكی وه‌ك ئێران له پشته‌وه‌ی ئه‌م هێزه‌ن، هیچ شك و گومانێكی نه‌هێشتۆته‌وه عێراق له سیایه‌ی ئه‌م جۆره هێزانه ده‌بێته چاڵێكی گه‌وره‌یی رووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌ریكه‌وتنی مه‌زهه‌بی و سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی. ئه‌م هه‌ڵدێره‌ی عێراق چاوه‌ڕوانی ده‌كات، كێشه‌ی گه‌وره ته‌نیا ناخاته گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق، به‌ڵكو ناوچه‌كه و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو وڵاته خاوه‌ن پێگه‌كانی ناوچه‌كه ده‌بێت باجی ئه‌م ده‌ستكرانه‌وه‌یان بده‌ن كه بۆ ئه‌م هێزه مه‌ترسیداره واڵایان كردوه.