کۆتایی ماڵباتی بارزانی
November 15, 2017
وتار و بیروڕا
لە ساڵی ١٩١٤ شێخ عەبدولسەلامی بارزانی لە پێناو بەدیهێنانی خواست و ئامانجە نەتەوەییەکان لە سێدارە دراوە.
لە ساڵی ١٩٣١ ــ ١٩٣٢ بارزانی نەمر شۆڕشی یەکەمی بارزانی هەڵگیرساند.
لە ساڵی ١٩٤٣ ــ ١٩٤٥ شۆڕشی دووەمی بارزانی هەڵگیرساند.
لە ساڵی ١٩٤٦ بارزانی نەمر لە پێناو بەرز راگرتنی شکۆی نەتەوەیی و پاراستنی ئاڵای کوردستان رێڕەوە مێژووییەکەی (ئاراز)ی کردە خەڵاتی مێژووی بزووتنەوەى رزگاریخوازی کوردستان.
لە ساڵی ١٩٦١ بارزانی نەمر شۆڕشی ئەیلولی هەڵگیرساند و رابەرایەتی کرد.
لە ساڵی ١٩٧٦ شۆڕشی گوڵانی کرد وەڵامی گەورەترین پیلانی نێوەدەوڵەتی کە پیلانە شوومەکەی جەزائیر بوو.
ئەوە جگە لەوەی لە هەر پارچەیەکی کوردستان ترووسکەی شۆڕش بەدی کرابێ، بارزانی نەمر ئەو ترووسکەیەی کردۆتە مەشخەڵان، کۆماری کوردستان لە رۆژهەڵات و شۆڕشی شێخ سەعید لە باکور دوو بەڵگەی ئەو راستییە مێژووییەن.
ئەگەر ئاوڕێکیش لە مێژوو بدەینەوە دەگەینە ئەو راستییەی کە لەو رۆژەوەی ئەو ماڵباتە هاتۆتە سەر شانۆی سیاسی و ناو گۆڕەپانی خەبات و قوربانیدان، داگیرکارانی کوردستان و چەندین دەستە و گرووپی ناوخۆ لە هەوڵی ئەوەدا بوون، ئەو ماڵباتە لەسەر شانۆی سیاسی بێننە خوارێ و لە ناو گۆڕەپانی خەبات و قوربانیدایش وەدەریان نێن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و سەرکەوتووش نابن، چونکە ئەو ماڵباتە دەزانن لە کوێ دەستیان پێکردووە و لە کوێش کوتایی پێ دێنن، بۆیە وا باشە داگیرکاران واز لە بەدیهێنانی مەحاڵ ببن و دەستە و گرووپە ناوخۆییەکانیش کەمێک بە خۆیاندا بچنەوە، چونکە ئەو ماڵباتە بڕیان داوە سەروەری نەتەوەیی بۆ کورد بگێڕنەوە و کورد بکەنە خاوەنی ئاڵا، هەر کاتێکیش سەروەی نەتەوەییان بۆ کورد گێڕایەوە و کوریان کردە خاوەنی ئاڵا، ئەوا خۆیان لەسەر شانۆی سیاسی دێنە خوارێ و کۆتاییش بە خەبات و قوربانیدان دێنن، بە واتایەکی تر کۆتایی ئەو ماڵباتە لەگ