دانوساندن لە چوارچێوەی دەستور، وەكوو هەنگاوەك بۆ چارەسەر

دانوساندن لە چوارچێوەی دەستور، وەكوو  هەنگاوەك بۆ چارەسەر
رەشنووسی دەستوری هەمیشەیی عێراق لە ساڵی 2005 بە بەشداری هەموو لایەنەكان نوسرایەوە و ئەوەش بۆ هەنگاو نان بۆ عیراقەكی نوێ‌ بوو ئەوە ئەو دروشمە زەق و بریقەدارە بوو دەستەڵاتدارانی شیعی لە بەغدا هەڵیانگرتبوو هەرچەندە كە ئەو دەستورە بە رووكەش دەستورەكی رازاوە بوو و بە رەواڵەی هێمای پێكەوە ژیان و ئازادی رادەربرین و هەموو ئەو پرەنسیبە جیهانی و مرۆڤی كە لە دەستورەكانی جیهاندا هەیە رازێندراوەتەوە بەڵام هەموو ئەوانە زۆری نەخایەند و هەر لە سەر كاغەز مایەوە ڤوون هەر لە سەرەتایەوە مەزهەبگەرایی و تایفەگەرایە باڵی بە سەردەستوردا كێشا.
ئەو كێشەو گرفتانەش لە پێنەدانی شایستەداراییەكانی هەرێمی كوردستان و پێنەدانی بودجە بە تەواوی دەستی پێكرد لە لایەكی ترەوە هیچ كات نەیان ویستووە لە گەڵ هێزی پێشمەرگەی كوردستان وەكوو ئەوەی كە لە مادەی (9) برگەی (یەكەم ) فەقەرەی (ڕ)ــی دەستوردا هاتووە: " هێزە چەكدارەكانی عێراق و دەزگاكانی ئاسایش لە پێكهاتەكانی گەلی عێراق پێكدێت بە ڕەچاوكردنی هاوسەنگیو ڕێژەی نوێنەرایەتیكردنیان بەبێ جیاوازی یا دوورخستنەوەی هیچ لایەك و لە ژێر ركێفی دەسەڵاتی مەدەنیدا دەبێت و بەرگری لە عێراق دەكات و نابێتە دەزگایەك بۆ داپڵۆسینی گەلی عێراق و دەست وەرناداتە كاروباری سیاسیەوەو ڕۆڵی نابێت لە ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتدا " هەڵسوكەوت بكەن تەنانەت لە پرچەك كردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان خۆیان پاراستووە و لە هەمان كاتیش رێگرییان كردووە لەوەی كە حكومەتی هەرێم بە پێی پێویستی خۆی چەك و تەقەمەنی بۆ خۆی دابین بكات ئەوەش لە رێگەی ئەو گەمارۆ ەو پەیوەندییانەی كە لە گەڵ ووڵاتانی تر هەیانبووە".
ئەوەی لە ئێستا دەبینرێت دیارە كە كام لایەن پەیرەوەی لە برگەو بابەتەكانی دەستور نەكردووە تەنانەت پێشەلی نیوەی زیاتری ئەو برگەو بابەتانەی كردووە ئەوەش بە ئاشكرایی دیارە كە ئەو خۆدزینەوەیە لە رێككەوتننامەی هەولێر لە لایەنی هێزی سەرەكی شیعی عێراقی ئەویش حزب الدعوە بووە هەربۆیەش لەو ململانێیەو تێكهەڵكێشانەدا حكومەتی هەرێم ویستی بە پرۆسەی ریفراندۆم سرنجی بەغدا رابكێشیت بەوەی كە پابەندی دەستور نەبووە و بە راشكاوانەش ئەو بابەتەی پێی رابگەیەنیت مادام كە پابەند بە هاوبەشییەكی ئارزومەندانە لە چوارچێوەی دەستوور و عێراقی فدراڵ نابن ، بە دوای بەدیلەكی تر ببەن لە بری ئەوەی شەڕ و خۆێنرێشتن چارەسەری كێشەكان بیت.
بەڵام ئەو جارەش زۆرینەی دەستەڵاتدارانی عیًَراقی شیعی ویستیان بە بە كار هێنانی هێز ئەو پرۆسەیە یەك لایی بكەنەوە بە بێی ئەوەی گوێ لە داخوازییەكانی گەلی كورد بدەنەوە بەڵام لە هەموو كات هەرێمی كوردستان موكورتر بووە لەەوە كە كێشەكانی لە چوارچێوەی دەستور چارە سەر بكات و ئەو بابەتەشی لە ساڵانی رابردوو بە بەردەوام بابەتی گفتوگۆكانی هەرێمی كوردستان و بەغدا بووە.
. لە ماددەی (١)یشی دا هاتووە ئەم دەستورە گەرەنتی یەكگرتووی عێراقە و لە دیباجەكەشی هاتووە پابەند بوون بەم دەستورە یەكێتی ئازادانەی عێراق دەپارێزی. واتە ئەگەر ئەم دەستورە فەرامۆش بكرێ یاخود دەوڵەت پێەوە پابەند نەبێ ئەوا ڕەوایی بە دابەش بوون و جیابونەوە دەدا.
دوا بە دوای شكاندنی سمۆی دەستور و پێشەڵكردنی دەستور ،هەمدیسان حكومەتی هەرێم دەرگای گفتگۆكانی كردۆتەوە بۆ ئەوەی لە رێگەی دیاڵۆگ و لە یەك تێگەیشتنەوە ئەو بابەتە چارە سەر بكات ئەوەش ئەو پەیامە ئاشتییەیە كە ئەمریكاو وووڵاتانی هاوپەیمان پێشوازییان لێكردووە.
Top