ریفراندۆمی سەربەخۆیی،ئەنجامی دیكتاتۆری رژێمی ئێستای بەغدایە و پاشگەز بوونەوە نییە ..

ریفراندۆمی سەربەخۆیی،ئەنجامی دیكتاتۆری رژێمی ئێستای بەغدایە و پاشگەز بوونەوە نییە ..
ئەوەی رژێمی بەغدا پەیرەوی دەكات ڕقێكی لە مێژینە دەرحەق بە میللەتی كورد دەردەبرٍێت ..رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق بە درێژایی مێژوویی رزگاریخوازی میللەتەكەمان هیچ كات ئامادە نەبوونە دان بە مافەرەواكانمان دابنێن و هەموو كات كوردیان بە ژێر دەست و پاشكۆیی خۆیان بینیووە ، بۆیە هەر كاتێك پێشكەوتن و سەركەوتنێكی بە دەستهێنا بێ‌ ، ئەوا بە هەموو جۆرێكی درٍندانە رووبەرووی بوونەتەوە . وەك ئەوە رژێمەكەی ئێستای بەغدا بە هۆی سەركەوتنەكانی پێشمەرگە، دیپلۆماسی وسیاسی كورد ، نامرۆڤانەترین شێوازی مامەڵەكردن لە رێگەی بەكارهێنانی هێزی سەربازی و ئابڵوقەی دژمان بەكار هێناوە ..گەر ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی دەستکەوتێکی مەزن و له‌ بەرژەوەندیی دۆزی ڕەوای کورد نەبوایە، وڵاتانی داگیرکەری كوردستان و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه‌ به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵ داگیركه‌راندا هه‌یه‌، ئه‌وه‌نده‌ له‌ ڕیفراندۆمی كوردستان نەدەترسان و بە هەموو هێز و توانایەکیانەوە دژایەتییان نەدەکرد. ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ك ته‌نیا ترسێكی گه‌وره‌ی خسته‌ دڵی نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستانه‌وه‌، به‌ڵكوو به‌جارێك عه‌رشی هه‌ر چوار ده‌وڵه‌ته‌ داگیركه‌ره‌كه‌ی كوردستانی گه‌وره‌شی هه‌ژاند.ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ته‌نیا باس له‌ ویست و ئیراده‌ی كوردستانی باشوور بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی نه‌بوو، به‌ڵكوو هاواری سه‌ربه‌خۆییخوازی نه‌ته‌وه‌یه‌كی بنده‌ستی بێ ده‌وڵه‌ت بوو كه‌ به‌بێ ویستی خۆی خاكه‌كه‌ی پارچه‌پارچه‌ كراوه‌ و به‌ ناڕه‌وا به‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تدا دابه‌ش كراوه‌. له‌ مێژووی پڕ هه‌وراز و نشێوی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردستاندا، چ كاتێك وه‌كوو قۆناغه‌كانی پێش و پاش ڕیفراندۆم، كێشه‌ی كورد به‌نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌؟ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ببێته‌ یه‌كێك له‌ گه‌رمترین و جه‌نجاڵترین پرسه‌ سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و جیهان و كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی زلهێزی دنیا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه‌ جیهانییه‌كانی تر به‌دوای خۆیدا بێنێ. ئه‌مڕۆ له‌و قۆناغه‌ هه‌ستیار و ناسكه‌ی كه‌ میلله‌ته‌كه‌مان دووچاری بووه‌، پێویسته‌ هه‌موو لایه‌كمان به‌ هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردیمان به‌ره‌نگاریی دوژمنه‌ دڕنده‌كانمان ببینه‌وه‌ و پشتگیری له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بكه‌ین، كه‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریدان
سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد بەر لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی چەندیا جار وڵاتانی ناوچەكە و جیهان و خودی رژێمی عێراقیان لە پێشێڵكردنی دەستوور ئاگاداركردەوە و جەختیان له‌وه‌ کردەوە کە ڕیفراندۆم به‌ واتای ڕاستەوخۆ ڕاگه‌یاندنی دەوڵەت نییە، بەڵکوو كورد ئامادەیه‌ بۆ ئەوەی دوای ڕیفراندۆمیش چاوەڕێ بکات ‌و لە گفتوگۆیەکی بنیاتنەرانەدا بێت لەگەڵ بەغدا. بۆیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی وا ده‌زانن كه‌ ڕیفراندۆم سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سنووری دیاری نه‌كرد و ڕاسته‌وخۆ ده‌وڵه‌ت ڕانه‌گه‌یه‌ندرا، ته‌واو به‌هه‌ڵه‌دا چوون. هه‌رێمی كوردستان به‌ هه‌نگاوی ڕیفراندۆم، ڕێگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و مسۆگه‌ركردنی مافه‌كانی له‌ڕێی دیالۆگ و به‌ ئامرازی ئاشتییانه‌ گرته‌ به‌ر و لە کاتی ئێستادا، شێوازەکانی کرداری یاسایی و ڕیفراندۆم، باشترین بژاردەن بۆ دروستکردنی دەوڵەتی کوردستان. ئه‌مه‌ش به‌و واتایه‌یه‌ كه‌ ڕیفراندۆم هه‌نگاوی یه‌كه‌مه‌ نه‌ك كۆتایی ڕێگاكه‌.ئه‌وانه‌ی كه‌ پێیان وایه‌ گه‌لی كوردستان له‌ ڕیفراندۆمدا شكستی خواردووه‌‌، به‌هه‌ڵه‌دا چوون. ڕیفراندۆم هه‌وڵێكه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی، كه‌ ئه‌مه‌ش مافێكی شەرعی و سروشتیی خەڵكی كوردستانە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆی. موماره‌سه‌كردنی مافێكی سروشتی و ڕه‌واش شكستهێنانی تێدا نییه‌. هەروەک چۆن لە چەندین وڵات و هەرێمی هاوشێوە لە جیهاندا ڕیفراندۆم بۆ دیاریكردنی چاره‌نووس ئەنجام دراوە، وەک کێبک، سکۆتلەندا، باشووری سوودان، تەیمووری ڕۆژهەڵات و..هتد، کە هەندێکیشیان بوونەتە دەوڵەتی سەربەخۆ، گەلی کوردستانیش بەپێی پەیماننامە و چارتە نێودەوڵەتییەکان خاوەن مافی چارەی خۆنووسینە و به‌و ڕیفراندۆمه‌ی كه‌ ئه‌نجامی داوه‌ ئه‌و مافه‌ سروشتییه‌ی خۆی موماره‌سه‌ كردووه‌.
كورد بە هۆی تموح و هەڵەی زڵهێزان سەدەیەكە خاكی دابەش و داگیركراوە ،بۆیە بەدرێژایی مێژوو مڵمڵانێ و ناكۆكییەكانی ناوچەكە راستەوخۆ كاریگەری لە سەر دۆزی كورد و مافەرەواكانیی بۆتەوە و زۆرجار كێشەوناكۆكیی وڵاتان زیانی زۆری كورد وكوردستان گەیاندووە . باشووری كوردستان 25/9 سەركەوتنێكی مێژوو لە سەربەخۆیی كوردستان بەدەستهێنا ،بەڵام جارێكی تر بە هۆی مڵمڵانێی زڵهێزان و بەرژوەندییەكانیان و ئەو شەرٍە تائیفی و مەزهەبییانەی ناوچەكە كورد ناچاربوو بۆ ماوەیەك پرسی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان رابگرێت ،لە پێناو پاراستنی دەستكەوتەكان و میللەتی كورد لەو شەرٍەی كە پێشبینیكراوە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەرٍاست دا رووبدات. بۆیە تادێت رۆژی رووبەرووبوونەوەكان و ململانێ كان لە ناوچەكە بە تایبەت لە نێو سعودیە و ئێران زۆر توندبون و نزیك كه‌وتونه‌ته‌وه‌ له‌به‌ریه‌ك كه‌وتنی ڕاسته‌وخۆ و هه‌ڵایسانی شه‌ڕی گه‌رم كه‌ بنچینه‌ی ڕاسته‌قینه‌یان بریتیه‌ له‌ ململانێی ئاینی و مه‌زهه‌بی نێوان سونه‌ و شیعه‌ی ئیسلامیدا، چونكه‌ ئه‌م وڵاتانه‌ به‌تایبه‌تی سعودی و كه‌نداویه‌كان و ئێران وڵاتانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندن و هیچیان پێویستیان به‌سه‌رچاوه‌كانی سروشتی و وزه‌ی ئه‌وی تر نیه‌ و ململانێكه‌ له‌نێوان هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ندا نیه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ نێوان بكور و باشوری گۆی زه‌ویدا هه‌یه‌،ته‌نها بۆ فراوانكردنی نفوز و پێگه‌ و هێزی سه‌ربازی و مه‌زهبیه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا،له‌م نێوه‌نده‌شدا زلهێزه‌كان ته‌نها ڕۆڵی ئیداره‌دان و درێژه‌پێدانی ئه‌و ململانێیانه‌یان هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی باشترین و گه‌وره‌ترین و به‌رده‌وامترین بازاڕ بۆ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستیه‌ سه‌ربازیه‌كانیان بدۆزنه‌وه‌،ئه‌وه‌تا له‌ هیچ سه‌ردانێكی سه‌رانی زلهێزه‌كان بۆ ناوچه‌كه‌ به‌ده‌ستی به‌تاڵ ناگه‌ڕێنه‌وه‌ و ئه‌مریكا به‌ته‌نها گریێبه‌ستی زیاد له‌ 500 ملیار دۆرلا له‌گه‌ڵ سعودیه‌ و ئه‌وانی تردا گرێداوه‌ و ڕوسیاش ته‌نها له‌ 9 مانگی ساڵی 2017دا بایی 15 ملیار دۆلار چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی فرۆشتوه‌.میللەتی كورد ته‌نها به‌یه‌ك و یه‌كگرتوویی هێز و توانا و ڕێكخستنی نێو ماڵی خۆی و چه‌سپاندنی یه‌كێتی و متمانه‌ له‌نێو ماڵی خۆیدا ده‌توانێت ڕووبه‌ڕووی ئه‌م ئاڵنگاریانه‌ ببێته‌وه‌ و له‌كاتی ڕوودانی به‌ریه‌ك كه‌وتنی گه‌رم له‌نێوان ئه‌م جه‌مسه‌ر و زلهێزه‌ دونیایی و ناوچه‌ییانه‌دا بتوانێت تابۆی بكرێت خۆی له‌شه‌ڕ و ئاگریان بپارێزێت، له‌ هاوكێشه‌ و به‌ڵانسی هێزه‌كاندا و ده‌توانێت به‌قازانجی خۆی ئه‌م شكستانه‌ی بۆ سه‌ركه‌تن و ده‌سكه‌وتی زیاتر بگۆڕێته‌وه‌..
Top