ئیرادەی میللەتی كورد ،ئابڵوقەدان و پیلانگێرییەكانی بەغدا تێكدەشكێنێ ..
November 14, 2017
وتار و بیروڕا
كوردستان ، بە رٍەشەبای داگیركەران ناڵەقێت وسازش لە سەر خاك ومافەرەواكانی ناكات..پێدەچێت داگیركەرٍان هیچ پەند ووانەیەكیان لە مێژوویی خەبات و تێكۆشانی كورد وكوردستان وەرنەگرت بێت ، بیانهەوێت كەوا تاقی مان بكەنەوە ، گەلێك بەرگەی كیمیاباران و ئەنفاڵ و چەكی كۆمەڵكوژ و ئابڵوقەدانی ئابووری و هێرشی سێ وڵاتی داگیركەر ببێتەوە ، چ پێوستی بە تاقیكردنەوە هەیە .
ئەوەی گرنگە بۆ ئێستا وئایندە دوژمنانی كورد و بەكرێگیراوەكانیان باش بزانن كە لە پێناو بستێك خاكی پیرۆزی كورستان ، هەر كوردێكی دڵسۆز و بەشەرٍەف ئامادەیە گیان وخوێنی ببەخشێت وسازش لە سەر مافەرەواكانی بە تایبەت سەربەخۆیی كوردستان كە سەدا 93ی خەڵكی كوردستان سەرٍەرای هەموو بەرهەڵستكارییەكان لە سەر ئەو مافەرەوایە توانیی مێژوو تۆمار بكات و تاپۆیی كوردستان بە " بەڵی " بنووسێتەوە .
ئێستا هیچ رێگەیەك لە بەردەم رژێمی بەغدا ، بۆ جێبەجێی كردنی مافەرەواكانمان نەماوە ، گەر باوەری بەدەستوورە كە باوەری پێنییە ، دەبێ ئەو راستییە لە بەرچاو بگرێت كەركووك و ناوچە كوردستانییەكان و بە هەموو مافەكانییی ترەوە لە بودجەوە بگەرێنێتەوە یانیش دەبێ ئامادە بێ كە چیتر میللەتی كورد پاشكۆیەتی و هەرٍەشە و داگیركاری و هەوڵی شكاندنی ئیرادە قبوڵ ناكات.
زیاتر لە سەدساڵە خەبات دەكەین و قوربانیی دەبەخشین تا گەیشتنە قۆناغی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان. بۆیە ئیتر جگە لە بێ ئومێدبوونی لە رژێمی بەغدا هیچی تر نەماوە بكرێت ،كاتی ئەوە هاتووە، سەركردایەتی كورد، بە ستراتیژی خۆیاندا بچێتەوە چونكە لە ئێستا و داهاتوو ئامادە نابێ مافەرەواكانی كورد ببەخشێت ، پێوستە بەگوێرەی باری ئاڵۆز و بەرنامەی نوێی دەوڵەتە گەورەكانی ناوچەكە و جیهان، بەرەو دامەزراندنی دەوڵەتێكی نەتەوەیی سەربەخۆ هەنگاو بنێ، ، وەك هەموو گەل و نەتەوە تێگەیشتوو و پێگەیشتوو، بە هۆش و گۆشەكانی جیهان، ئەو كارەیان كردووە و هەرواش دەكەن، چونكە هیچ نەتەوە و دەوڵەتێك لە جیهاندا، بە خۆڕایی چۆلەكە بۆ كەس ناگرێ!گرنگ ئەوەیە، پێش هەموو شتێك دەبێ، كورد لە نێوخۆدا یەكریز و تەبابێت، هەموو هێزە سیاسییەكانی كوردستان، لەسەر بەرنامەیەكی نەتەوەیی چارەنووسسازی ستراتیژیی رێككەون، ئەو بەرنامە و ستراتیژەش لەگەڵ بەرنامەی زلهێزەكان و بەرژەوەندییەكانی نەتەوەی كورددا بگونجێنرێت. ئەگینا ئەمجارەش، ئەم هەلە مێژووییەی بە تووندی لە دەرگەمان دەدات، ئەگەر زوو خۆمانی بۆ ئامادە نەكەین، وەك هەموو هەلە مێژووییەكانی دیكەی، لە ماوەی ئەم 100 ساڵەی دواییدا بۆ كورد هەڵكەوتن و نەیتوانی كەڵكیان لێوەرگرێت، ئەمیشمان لەكیس دەچێ و وەك ئاو، لە نێوان پەنجەكانمانەوە دەردەچێت . چونكە دوای ئەوەی دابەشكردن و دامەزراندنەكە دەبڕێتەوە، پەیمانێكی ئاشتی، لە نێوان هەموو دەوڵەتەكانی نێوچەكە و دەوڵەتە زلهێزەكاندا مۆردەكرێ و هەموو شتێك كۆتایی دێت ، ئەگەر هیچمان دەستنەكەوێ، تەنیا هەر كورد زیانی لێدەكەوێ!. بۆیە لە قۆناغی ئێستاماندا جگە لە سەربەخۆی كوردستان هیچ رێگەیەكمان لە بەردەم نەماوەتەوە .بۆیە میللەتی كورد بە سەركردایەتی سیاسی كوردستان وشەخسی سەرۆك بارزانی بە سەرگشت پیلانگیری و ئابلۆقەدانەكان سەردەكەوێت .