حزبوڵای لوبنانی خوازیاری ئەوەیە شەڕێكی دیكە دژی ئیسرائیل دروست بكات
November 13, 2017
وتار و بیروڕا
ئەمڕۆ تاكە دەرفەت لەبەردەم رۆژئاوادایە بۆ رێگرتن لە سەرهەڵدانی شەڕی زیاتر لەنێوان حزبوڵا و ئیسرائیل، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە زۆر لە حكومەتەكان پەرچەكرداری رەمەكییان لەهەمبەر ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی ئیسرائیل بگۆڕن، لەئێستادا ئەگەرێكی زۆر هەیە كە حزبوڵا شەڕێكی دیكە بەرپا بكات، بەتایبەتیش لەو پێگەیەیدا كە بریكاری سەرەكیی ئێرانە دژی ئیسرائیل و ویلایەتە یەكگرتووەكان و هاوپەیمانەكانیان، بێگومان گروپە سەربازییە پلەباڵاكە (HLMG) نیمچە دڵنیایە لەوەی كە كاتێ شەڕ دەست پێدەكات، ئیسرائیل هەست دەكات كە ناچار دەبێت بە هەموو هێزو خێرایی و توانایەكیەوە وەڵام بداتەوە، لە كاتێكیشدا كە ئۆپەراسیۆنەكانی دەبێتە هۆی كەوتنەوەی قوربانییەكی زۆری هاووڵاتیانی سیڤیل، بەتایبەتیش لە باشووری لوبنان.
حزبوڵا بە تەواوی دەرك بەو شتە دەكات و هیواخوازە كە ئەو كردەوە سەربازییانە بورووژێنێت، ئەو حزبە پشتئەستوورە بە زیانێكی زۆری قوربانییان، تاكو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دژ بە ئیسرائیل هان بدات، چونكە دەزانێت كە زۆر لە حكومەتەكان لەخۆڕا ئیسرائیل جیادەكەنەوەو تەنانەت پەراوێزیشی دەخەن، كاتێ داكۆكی لە خۆیان دەكەن، حزبوڵا وەك بزووتنەوەی حەماس و گروپەكانی هاوشێوەی ئەو، هەوڵدەدەن گەلەكۆمەك بۆ خۆی مسۆگەربكات، تاكو ئیسرائیل تۆمەتباربكات بەوەی كە تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات، لەبەر ئەو هۆیەشە چاوەڕوان ناكرێت كە ئیسرائیل بیر لە هێرشێكی گەورەی پێشوەختە بكاتەوە لە لوبنان.
بۆیە لەسەر حكومەتەكانی رۆژئاوا پێویستە چاوبخشێننەوە بە پەرچەكرداریان لەهەمبەر ئەو كردەوە سەربازی و ئۆپەراسیۆنانەی دژەتیرۆر كە ئیسرائیل لە ژێر پاساودا ئەنجامی دەدات، ئەمەش لەبەر ئەوەیە تاكو نەكەونە تەڵەو داوی حزبوڵاوە.
لە بەدبەختی، زۆرجار حكومەتەكانی ئەوروپا هەوڵدەدەن لەو حاڵەتانەدا وڵاتانی عەرەبی رازی بكەن، ئەم بیركردنەوەیەش هەر دەمێنێت مادامەكی بەرپرسان دەڕواننە ئەو تیرۆرەی دژی ئیسرائیلە، بەشێوەی جیاواز لەوەی كە دەڕواننە ئەو تیرۆرەی كە دژی وڵاتانی دیكەیە.
ریچارد كیمپ
فەرماندەی پێشووی هێزەكانی بەریتانیا لە ئەفغانستان