حکومڕانی دەبەنگ

حکومڕانی دەبەنگ
هیچکات هێندەی ئەم چەند ساڵەی دووایی (عیراق) لاواز نەبووە ، لە ڕووی سەربازی و سیاسی و ئابووری و تەنانەت سایکۆلۆجیای تاک بەتاکی ئەو دەوڵەتە شڵۆقە لاواز و شپرزە لە حەقیقەت خۆی وێناکردووە.
سەرکردایەتیکردن لە (عیراق) وەکوو نووسینی شعرێک وایە کە نووسەر هیچ لە بارەی ئەدەبیات و شعر نەزانێت ، ڕاست و چەپ بکەوێتە نووسینی شعر و خۆی پێ نەمبەروان بێت.
ئێستا کە سەرۆک وەزیر (حەیدەر عەبادی) بە تاکە ئومێد و هیوای (ڕۆژئاوا و ئەمریکا) پێناس دەکرێت بۆ ئەوەی (عیراق) لەژێر هەژموونگەرایی (ئیران) ڕزگار بکات ، خۆی وەکوو سپایدەرمان نمایش دەکات و عەڕزی عەزەڵاتی خۆیمان پێ نیشان دەدات.
ئەمە ڕاستیێکمان بۆ دەردەخات ، ڕاستی باسەکە ئەوەیە ، هیچکات دیمۆکراسی و مرۆڤ سالاری لەو دەوڵەتە بەرمەبنا نابن ، بۆ هەمیشە سوپا و نیزام یەکلاییکەرەوەی کۆتا بڕیارەکان دەبن نەوەک دەنگدەر و ڕای گەل.
هیچم نییە جگە لە تەعن بۆ دەوڵەتێک ، کە
لەوەتەی هەم بۆ ئەووە هەیە لە ناوم بەرێت.

بژی کوردستان...
Top