دامەزراندنی ئەنجومەنی پیرانی کوردسان و پرکردنەوەی درزی نێو مالی کورد!

دامەزراندنی ئەنجومەنی پیرانی کوردسان و پرکردنەوەی درزی نێو مالی کورد!
هەمیشە میللەتی کورد بۆتە قوربانی نەبوونی یەکرێزی و ناکۆکی نێوخۆی و هاورانەبوون لەسەر روئیای گەورەی کورد جا بە هەر بیانوێکەوە بێت، بێگومان ئەمەش بەردەوام بۆتە هۆی دروست بوونی درزێکی گەورەی نێو مالی کورد بە رادەیەک دوژمنانی کورد و هێزە ئیقلیمی و دەرەکیەکان بە ئاسانی توانیویان پەنجە ژەهراویەکان و ئامانجدارەکانیان بخەنە نێو ئەم درزە و ئەنجامەکەشی هەمیشە مالوێرانی و کاولکاری و لەباربردنی ئامانجی گەورە کورد بووە کە دەریایەک خوێنمان بۆی رشتووە.

ئەی چارەسەر چی یە؟
بە بۆچوونی من دامەزراندنی ئەنجومەنی پیرانی کوردستان دەتوانرێت ببێت بە کلیلی چارەسەر بۆ ئەم کێشە مێژویە نێوخۆیەی بەدەستیەوە دەنالێنین، ئەم ئەنجومەنە دەکرێت ببێت بە دەروازەیەک یاخود فلتەرێک بۆ سەرجەم کەیس و پرۆژە نەتەوەیەکان و مامەلەکردن لەگەل هێزە ئیقلیمی و دەرەکیەکان.

پرسیار ئەوەیە ئەم ئەنجومەنی پیرانە چۆن دابمەزرێت یاخود ئەم کەسانە کێن کە بەژداری ئەم ئەنجومەنەبن؟
من وای بۆ دەچم کارە ئەستەم و قورسە کە لێرە دەست پێدەکات چونکە هەلبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنەکە زۆر کارێکی قورسە بەڵام دەکرێت بۆ ئەم مەبەستە سود لە وڵاتان وەرگرین بە تایبەت ئەگەر‌ هەمان ئەزموونی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بکەین بە پرەنسیپل و درافتی ئەنجومەنەکەمان کارێکی سەرکەوتودەبێت.
Top