سەركەوتنی گەورە لە یەكدەنگی ویەكی بریاری میللەتەكەمانە ..

سەركەوتنی گەورە لە یەكدەنگی ویەكی  بریاری میللەتەكەمانە ..
كورد لە رۆژی 25/9، گەورەترین پرۆسەی لە مێژوویی گەلانی ناوچەكە ئەنجامدا بەوەی بە یەكریز پیشانی هەموو جیهانی دا كە چیتر ئامادەنییە لە ژێردەستی رژێمێكی داگیركەر پاشكۆ بژیت . دوای خیانەتەكەی 16/10/2017 كە دوژمنان و داگیران پیلانی ترسناكیان دژی ئەزموون و دەستكەوتەكانمان جێبەجێی كرد، جارێكی تر نەیانتوانیی ئیرادەی میللەتەكەمان بشكێنن و بە خۆراگری پێشمەرگە و سەركردایەتی سەرۆك بارزانی و دڵسۆزانی نیشتیمان پیلانەكانیان لە گۆرٍ نرا.
ئەمڕۆ دەبینین هەموو كورد لە سەنگەری یەكریزی نیشتمانی دابێت بۆ بەرگری لە دەستكەوتەكانی كوردستان ، پشتگیریكردنی برا پێشمەرگەكانمان كە ئێستا لە سەنگەری بەرگریدان ، چونكە پێشمەرگە تاكە خەمخۆری وڵاتەكەمان و پارێزەری ئەم خاكەن ، با هەموومان پێكەوە پشتگیری لە مافەكانمان بكەین و یەكریز بین تاكو بتوانین سەربەخۆیی بەدەست بێنین و ئێمەش وەكو هەموو گەلانی جیهان بگەین بە مافەكانمان ، چونكە ئەوەی روودەدات هەموومان لێی بەرپرسین هەر یەكە لە ئێمە پشكێكی لە سەركەوتن و شكستدا هەیە ، كاری ئازادیخوازەكانە داوای یەكریزی و تەبایی كردن ، لای هەمووان ئاشكرایە كورد یەكریز نەبێت بەرگەی شەماڵێك ناگرێ ، چاندنی رق و كینە و شكاندنی یەكتر جیاوازی نییە لەگەڵ خواستی دووژمنان بو ئەوەی سەركەوتو بن لە داگیركردن و وێرانكردنی نیشتیمانەكەمان .
ئەم دۆخەی گەلەكەمانی تێ كەوتووە، یەكڕیزی و خۆ ڕێكخستنەوە و كۆ دەنگییە، هێشتان كاتەكە دررنگ نەكەوتووە،یەكگرتنەوە و یەك ڕیزی، دەبێت بە بازوێكی پۆڵاین و دەمان گەیەنێت بە خەونی سەد ساڵەی نەتەوەكەمان، سەركردایەتی كورد بە هۆی ئەم خیانەتەوە دووچاری شكستی سیاسی بۆتەوە لەسەر ئاستی جیهان، كە دەڵێین شكست مەبەستمان پلان و شێوازی سیاسەت كردنی سەركردایەتی نییە، بەڵكە ئەم هەرزەكارە بە ناو سیاسیانەی ناو لایەنێك و كەوتنە چنگی هێز، بەرەو دۆڵی شكست ڕاپێچی كردین، جگە لەوەش پەرتەوازەیی نێوەخۆیی ئەم لایەنە هۆكارێكی هەرە گرنگ بوو، گەر نا نموونەی یەكڕیزی و كۆدەنگی، لە داستانی "پردێ"دا دەركەوت.
سەرەڕای هەموو هەڵەیەك لە هەر لایەنێك و لەلایەن هەر كەسانێك، من دەڵێم هێشتا دەرفەت ماوە و دەتوانین بكەوینەوە خۆمان، بە ڕێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی ئەو لایەنە سیاسیە و سەركوت كردنی ئەو دەنگانەی خیانەتیان هێنایە كایەوە، وەك بەكارهێنانی ئەو كەسانەی هێزیان بە دەستەوەیە بۆ دوبارە یەكڕیز بوونی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، دواتر پاككردنەوەی خاكی كوردستان لە هێزی داگیركاری و گەڕاندنەوەی جوگرافیا كێشە لەسەرەكانی خاكی پیرۆزی كوردستان.
با ئیتر بەس بێت ئەم هەموو رق و كینەیە بەرامبەر بە یەكتر بائیتر هەموومان یەكتر قبوڵ بكەین و یەك دڵ بین ، با هیچ كات ئەو شەهیدانە لە یاد نەكەین كە خوێنی خۆیان رشت و خۆیان كردە فیدای ئەم گەلە بو ئەوەی بگات بە ئامانج و سەربەخۆیی كوردستان ، كە ئەم هەموو تاڵانكردن و وێرانكاریەی شارەكانی وڵاتم ئەبینم بیر ئەكەمەوە ئەڵێم چۆن یەكرێز نەبین ؟! چۆن هەموومان پێكەوە ئامانجمان بڵاوكردنەوەی ئاشتی نەبێت ، لەم باردۆخەدا پێویستە هەر تاكێك لە ئێمەی كورد بیر لە ژیان و چاكەی گشتی كوردستان بكەینەوە بەبێ بەرژەوەندی تایبەت ، تا مێژووە تاریكەكەی چەندەها ساڵەی كورد لە ژێر دەستی بسڕینەوە ، وا ئەركە لەم ساتە هەستیارەدا لایەنیگیری حیزبی وەلابنێین ، لە ئێستادا لە هەموو كات زیاتر پێویستیمان بە یەكرێزی و یەك دەنگی هەیە ، با واز لە چەواشەكردنی یەكتری بهێنین چونكە ئەوەی روویدا ڕۆیشت بوو بە رابردوو وەكو رووداوەكانی تری مێژوو بەڵام با ببێتە هەوێنێك بۆ ئاواتی سەربەخۆیمان ، چونكە ئیمرۆ گرنگە و پێویستیمان بە یەكرێزی هەیە بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلی كورد ، بەڕای من ئاشتی و ئارامی و برایەتی ناوخۆ هێندەی سەركەوتن لە جەنگێكدا بە سودترە ، ئەم ڕەوشەی ئێستاش هەمووانی نیگەران كردووە خەڵكێكی زۆریش لەسەر زێدی خۆی ئاوارەی شوێنەكانی تر بوون و ژیان بە ئەستەم دەگوزەرێنن ، كە بیر ئەكەمەوە خودایە ئەبێت هەستێكی چەندە غەریب بێت مرۆڤ هەر لە سەر زێدی باو باپیرانی خۆی ئاوارەببێت و ئەشكەنجە بدرێت.
ئەوەی وا داكات شكۆی پێشمەرگە و ئاڵا و خاكی گەلی كورد بپارێزێت و تۆڵەی ئەو سوكایەتیانە بكاتەوە كە لە لایەن هێزی ڕەشی داگیركەر كردیان بە شكۆ و ئیرادەی ئەم گەلە، یەكڕیزی و خۆ ڕێكخستنەوەیە دوبارە، جگە لە یەكبوون و هاودەنگی بەدیلێكیتری نە سیاسی نە ئیرادەیی ناتوانێت ئەم گەلە بگەیێنێت بە ئامانج و مەرامی سەد ساڵەیان.
بۆیە وا پێویست دەكات ژیرانە مامەڵە لەگەل دۆخەكە بكەین و هەموومان دەست لە ناو دەستی یەكتر بین بۆ یەكریزی گەلی كورد ، چونكە بەم شێوەیە دەتوانین شوناس و خاكمان بپارێزین، باشترین وەفاداری بۆ گەل و خوێنی شەهیدان یەكریزیمانە دژی داگیركەران ، لە كۆتاییدا تەنیا رێگای كورد بۆ سەركەوتن و سەربەخۆی یەكریزی و یەكهەڵوێستی بەدی دێ.دوژمنان و كۆیلەكانیان ریسوا دەبن .
Top