میللەتی كورد، متمانەی بە رژێمی عێراق نەماوە و تەنیا رێگە چارە جیابوونەوەی هەولێر وبەغدایە ..

میللەتی كورد، متمانەی بە رژێمی عێراق نەماوە و تەنیا رێگە چارە جیابوونەوەی هەولێر وبەغدایە ..

رژێمی ئێستای عێراق سەڵماندی كە هیچ جیاوازییەكی لەگەڵ رژێمەكانی پێشووتر نییە ، ئەگەر پێی بكرێت زیاتر تاوان لە دژی میللەتی كورد بە هۆی پێداگری لە مافەرەواكانی دەكاتەوە . بۆیە گەیشتنوونەتە ئەو باوەری كە جیابوونەوە باشترین چارەسەر و كۆتایی هێنان بە شەرٍ و ناكۆكییەكانە ..خەڵكی كوردستان رۆژی 25/9/2017 لە پرۆسەیەكی دیموكراسی و ئازاد دا ، بەرێژەی لە سەدا نەوەد و سێ دەنگی بەڵێیان بۆ سەربەخۆیی كوردستان دا.سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بووە مایەی خۆش و ئاهەنگێرانی خەڵكی كوردستان لە كەركووك ، هەولێر و ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان.كورد نەتەنها هۆكاری كلیلی بۆ یارمەتیدانی هاوپەیمانی ئەمەریكا لە شەڕی تێكشكانی داعش بوون ، بگرە ئەوان بۆ سەرخستنی خەونەكانیان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان ، لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتیەكەدا بوون.لە سەرخستنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان ، سەرۆك مەسعوود بارزانی رۆڵێكی سەرەكی گێرا ، ئەویش سەڕەرای نارەزایەتی هەر یەك لە ئەمەریكا ، بەریتانیا ، توركیا ، ئێران و حكوومەتی فیدراڵی لە بەغدا ، بەڵام بەداخەوە ئەم خۆشیەی كورد ئەوەندەی نەخایاند لە ناوەراستی ئۆكتوبەری رابردوو ، هێزە عێراقییەكان بە پاڵپشتی میلیشاكانی حەشدی شیعی هێرشێكی گەورەیان كردە سەر كەركووكی دەوڵەمەند بەنەوت و داگیریان كرد. لە چاوپێكەوتنی مەسعوود بارزانی لەگەڵ گۆڤاری نیۆز ویك ، بارزانی دووپاتی لەسەر ئەوە كردۆتەوە كە ئەوەی لە ناوچە كوردییەكان روو دەدەن كاتین چونكە هیچ كەس ناتوانێت ناسنامەی ئەم ناوچانە بگۆڕێت.ئێمە دان بە هیچ گۆڕانكاریەكی دیمۆگرافی سەپێندرا نانێین.ناسنامەكانی ئەم ناوچانە هێشتا كوردستانین.ئێمە پاشەكشێمان لەگەڵێك لەو ناوچانە كردووە بۆ ئەوەی رێگری لە هەر چەشنە ململانێ و خوێنرێژتنێك بگرین.ئێمە ویستمان رێگری لە پێكدادانی سەربازی بگرین بۆ ئەوەی رێگە بۆ دیالۆگ خۆش بكەین .لەلایەكی دیكەوە كۆنترۆڵكردنی ناوچەیەكی سنووریی گرنگی ستراتیژی كوردستان لە نێوان عێراق و سووریا گوزارشت لە هەڕەشەیەكی جددی ئەمنی بۆ سەر ئیسرائیل دەكات.ئێران نزیكەی دە ساڵە چاوی بڕیوەتەوە گرتنی چیای شنگاڵ كە لە باكووری رۆژئاوای عێراق بۆ رۆژهەڵاتی سووریا دەرێژدەبێتەوە.لە دوو هەزار و چواردە ، شنگاڵ كەوتە دەست تیرۆریستانی داعش و جینۆساید و تاوانی دیكەی جەنگیان دژی خەڵكی ئێزدی ڕەسەنی شنگاڵیان ئەنجام دا.دوای ئازادكردنی شنگاڵ و دەركردنی داعش لەم دەڤەرە لەلایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستان ، ئارامی بۆ ناوچەكە گەڕابووە ، بەڵام ئەمجارە میلیشا شیعەكانی حەشدی شیعی وەكو حەشدی شەعبی و لیواكانی بەدر و خوراسانی بە پاڵپشتی ئێران دەستیان بە هێرش كردنە سەر ئەم ناوچەیە كرد و شەنگاڵیان داگیر كردووە.بۆیە ئەو رٍەوشەی ئێستای ئەو ناوچە داگیراوانە كاتین و گەرٍانەوەی پێشمەرگە و ئەو ناوچەكوردستانیانە بۆ نێو باوەشی كوردستان مسۆگەرە.
كاتێك میللەتێك بە دەنگێكی زوڵال و ئاشتیانە گوزارشت لە ماف و رای خۆی دەكات و هەنگاو بۆ سەربەخۆیی دەنێت هەڵوێستی دوو ڕووییان دەبێت. بەڵام دەنگی سێ ملیۆن و نیو مرۆڤ بۆ سەربەخۆیی، نە بە عێراق و نە بە هەڵوێستی شەرمەزاری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەسڕێتەوە، ئەمە بە مردوویی ناچێتە مێژووەوە، بەڵكو چارەنووسی داهاتووی ئەم گەلە دەبێت.سەرۆك مسعود بارزانی یەكێكە لە سەركردە مێژووییەكانی ناو بزووتنەوەی رزگاریخوازی نیشتمانی، كەسێكی تێكۆشەرە و لە بەدەستهێنانی مافی گەلەكەی، جەنابیان هەوڵی داوە لە پرۆسەیەكی نەتەوەیی گەلی كوردستاندا سەربەخۆیی بۆ گەلەكەی بەدەست بهێنێت. ئەم سەركردەیە ئەوەندە راستگۆیە تەنانەت لە هەست و سۆزو روخساریدا دەردەكەوێت، ئەم كەسایەتییە پێشمەرگایەتی لە هەموو پۆست و پلەیەك لا پیرۆزترە، هەروەكو خۆیشی لە چەندین بۆنەدا باسی كردووە، من كە خۆشم شانازی بە پێشمەرگایەتی دەكەم و زۆر بەدڵنیاییەوە لەهەست و سۆزی جەنابیان تێدەگەم، چونكە پێشمەرگایەتی بەهاو ئەخلاقێكی بەرز دروست دەكات و گیانی خۆڕاگری و تێكۆشان دروست دەكات، رۆڵی گەورەی سەرۆك بارزانی رۆڵێك نییە بە پۆست و دەسەڵاتێك تەواو بێت، ئەو پێش ریفراندۆم و تەنانەت نزیكەی ساڵێك لەمەوبەر لە كەناڵی فرانس 24 بە ئاشكرا ئەمەی روون كردەوە. سەرۆك بارزانی رۆڵی كاریگەری لە هەموو بوارەكاندا هەیە، سەرۆك بارزانی ئەو سەركردە تێكۆشەرەیە كە پێگەو قورسایی خۆی هەیە و هەر واش دەمێنێتەوە. ئەوەی لە كەركووك و ناوچە جێناكۆكەكان روویدا، بە تەواوی دەرئەنجامەكانیشەوە، نە شكستی سیاسییە، نە شكستی سەربازی هێزی پێشمەرگەی كوردستانە. بەپێچەوانەوە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە پردێ و مەخموور و تەلەسقۆف و زومار و سحێلا گەورەترین داستانی قارەمانیەتییان تۆمار كرد. ئەمڕۆ لە هەمێشە زیاتر پێویستیمان بە یەكڕیزی نیشتمانی واقیعبینانە هەیە، راستە ئەوەی روویداوە لاپەڕەیەكی مەترسیدارەو دێڕەكانی ناو ئەو لاپەڕەیە جەرگبڕە، بەڵام هەر دەبێت بە تێكۆشان رووبەڕووی ببینەوە، گەلی كوردستان رازی نابێت بە خۆبەدەستەوەدان و خۆی هێزی بەرەنگاربوونەوەو پاراستنی دەستكەوتەكانی دروست دەكات.
هێرشی حەشدی شیعی و سوپای پاسدارانی ئێرانی بۆ سەر كوردستان بەهانەیەك بوو بۆ داگیركردنەوەی كوردستان و شكاندنی ئیرادەی میللەتێك و لە باربردنی گشت دەستكەوتەكان .ئەمریكا چەكی پێشكەوتووی بە عێراق دا، بەڵام سوپای بەزیوی عێراق لە موسڵ كە دووەم گەورە شاری عێراقە، هەمووی بۆ داعش بەجێ هێشت كە هەر بەو چەكانە دوو لەسەر سێی خاكی عێراقی داگیر كردو هاوكات هێرشی كردە سەر كوردستان، بەڵام پێشمەرگە داعشی بەزاند و هاوكاری سوپای تێكشكاوی عێراقی كرد و ورەی بەو سوپایە و حەشدی شەعبی بەخشییەوە، كەچی لە بری دەستخۆشی پەلاماری كوردستانیان دا، بێدەنگبوونی ئەمریكاش وەك پێكردنی گڵۆپی سەوز سەیركراوە بۆ دەستتێوەردانی زیاتری ئێران لەو دۆخە، كە لە راستیدا بوونە ستوون پێنجی ئێران و هەموو كارئاسانییەكیان بۆ بەدەستەودانی ناوچە كوردستانییە رزگاركراوەكان كرد، ئەوەش زیاتر لەوەی بە شكستی بزانین، بازرگانییەكی سیاسی و ئابووری بوو كە لە هەموو بنەمایەكی ئەخلاقی و ئینسانی و دیپلۆماتیكی بەدوور بوو. هەر كەس وا بیر بكاتەوە كە ریفراندۆم هۆكاری رووداوەكانی 16ی ئۆكتوبەر بووە، زۆر بە هەڵەدا چووە. لە بەر ئەوەی تەنیا شەڕی داعش پیلانی داگیركردنەوەی كەركووكی دواخستبوو، ئێران و عێراق هەرگیز قبووڵی ناكەن كە كوردستان گەورەترین زەخیرەی نەوتی ناوچەكە كۆنتڕۆڵ بكات. هەروەها ئێران ئۆپۆزسیۆنی خۆی لە عێراقدا دەكاتە ئامانج، هاوكات نایەوێ كورد رێگەی وشكایی عێراق و سووریا كۆنتڕۆڵ بكات. قاسم سولەیمانی جگە لەوەی سەرۆك وەزیرانی پێشوو و ئێستای عێراقی كردووەتە سەربازێكی بەرفەرمانی خۆی، بەردەوام لە سنووری سلێمانی تەڕاتێنی دانوستاندن دەكات، ئامانجەكەشی تەنیا داگیركردنەوەی كەركووك نییە، بەڵكوو هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی لە كوردستان لە ئەولەوییەتی ئامانجەكانیدایە. لە لایەكی دیكەوە " بەغدا و تاران " چاویان بە شكۆی پێشمەرگە و سنبولەكانی كورد هەڵنەهات و ئاكامی ریفراندۆم و ئاواتی سەدان ساڵەی كورد بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان لە بار ببات، بەڵام پێشمەرگە بە ئیرادەی پۆڵایینەوە رووبەڕووی دەبێتەوە..
Top