جەنگی ووزە و بەرژەوەندی گەورەکان ....

جەنگی ووزە و بەرژەوەندی گەورەکان ....

ئەم جەنگە داسەپێنراوە بەسەر هەرێمی کوردستان لەگەڵ شیعە .... جەنگی کورد و شیعە و عەرەب و ئێران بەتەنها نیە ،، ئەمە جەنگی ووزە و بەرژەوەندی گەورەکانە ،، کورد کە بیدەقێکە لەم یاریە گەورەی دەگوزەرێت ،، گرنگە زۆر بە وریاییەوە پلانی بۆ هەنگاوەکانی دارشتبێت گەربیەوێت یاریچیەکی باشبێت ،، بەپێی رووداوەکانی ۱٦ ئۆکتۆبەر و دووای ،، روونە قیادەی کوردی و لایەنەساسیەکان هەستیان نەکردووە لەناو چ یاریەکدان ، چونکە هەنگاوەکانی پێشوی کورد پێچەوانەی یاریەکەبووە ، ئاماژەکان وادەری دەخەن کورد کرابێتە خۆراک بۆ ڕاوکردنی نێچیرێکی گەورە ....

زۆرێک دەپرسێت و شۆک بووە لەپای ئەو بێدەنگیەی ئەمریکا لەهەمبەر ئەم دۆخەی هەرێمی کوردستان، چونکە هەڵوێستی ئەمریکا تەنها لە ڕاگەیانراوە نەک کردار ؟
زۆرێک لێکدانەوەی دۆخەکەدەکات هەریەکەو بەجۆرێک تێروانینی خۆی دەخاتەروو ،، بەڵام تائێستە باس لەوەنەکراوە هۆکاری پشت تێکردنی ئەمریکا لەکورد چیە ؟
دەبێت چی هەنگاوێکی کورد بوبێتە هۆی ئەوەی ئەمریکا و هاوپەیمانانی بەم شێوازە کورد دەرخواردی گورگ بدەن ؟

وڵاتانی زڵ هێز هەمیشە بەدوای بەرژەوەندی خۆیانن و هیچ هەنگاوێک بێ پلان ناهاوێژن ، هەرگیز لە سیاسەتیاندا عاتیفە کاریان تێناکات، ئەوەی لەبەرژەوەندی خۆیان نەبێت نایکەن ، بۆیە هەرێمی کوردستان لەم دوواییانەدا چەند هەنگاوێی پێچەوانەی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکای هاویشت کە بووە هۆی نارەزاتی تەواوی ئەوڵاتە و هاوپەیمانانی ،، ئەم دۆخەش ئاگادار کردنەوەیەکە بۆ کورد بەهەنگاوەکانیدا بچێتەوە و دووبارەی نەکاتەوە ،، پێ ئەچێت کەئەڵێم هەنگاوی هەڵە هەندێک بەڕیفراندم تێگەشتبێت ،، مەبەست ڕیفراندم نیە ، ڕیفراندم باشترین هەنگاوبوو لەمێژودا کورد هاویشتبێتی ، هەڵەکانی کورد لەبواری بازرگانی ووزەدا بوو ،، بۆیە ئێستەش دەرفەتە ئەوهەڵە راست بکرێتەوە ....

گەربمانەوێت لەبەرەیی براوە و سەرکەوتووبین ، بەرەی ئەمریکا هەمیشە بەهێزتر و کاریگەرتر بووە و بەرژەوەندی کورد لەم بەرەدایە ،، گرنگە ئەوهەنگاوانەی بێچەوانە بووە پێداچوونەەی پێدابکرێت و بگەڕێتەوە سەر ڕێچکەی سەرەکی خۆی ،،
گەر بەهەرشێوەیەک قیادەی کوردی کەبریاردەرن لە چارەنوسی نەتەوەی کورد ،، هەنگاو بەرەو بەرەی شەیتانەکانی سیاسەت بهاوێن کە ئێران بیدقێکە لەوبەرەیە ، دڵنیابن ئەمەشی هەیە لەدەست دەرواو دەگەرێینەوە خاڵی صفر ....

یاریەکە کە ۲۰۱٥/۳/۲۸ لەکاتی لێدانێ حوسیەکانی یەمەن لەلایەن سعودیەوە دەستی پێکرد ،، ئێستە لەگەرم بووندایە و پەپێی هەموو ئاماژەکان ۲۰۱۸ جەنگی یەکلاکەرەوەیە ،
سعودیا کە هەستی کرد جەنگ لەپێش دەرگایەتی ڕاستەوخۆ شەری ڕاگەیاند دژبەحوسەکان ،، لەوکاتەدا لەبابەتێکم ئاماژەم پێکرد چیدی نابێت لەپێناو بەرژەوە تەسکی حزبی کاربکرێت ،، ئەم ئاگرەی ڕۆژهەڵاتی ناوراست کورد لەنێوەندیدایە گەربەشداریش نەبین پروشکمان بەردەکەوێت گرنگە کۆی لایەنەکان یەکریزبێت ،،
ئێستەش هەمان ڕاو بۆ چونم هەیە و رووداوی گەورەکان نزیکە ، کورد پێویستی بەپلانی تۆکمە و یەک دەنگی و یەک هەڵوێستی و یەکریزیە بۆ مانەوە و پاراستنی ئەمەی کەماوە،، دەنا یاریکەرێ دۆرا و بەیدەقێ شکاودەبین .
Top