من و پێشمەرگایەتی یڕوانامە

من و پێشمەرگایەتی یڕوانامە
دوای ئەوەی لە پۆلی شەشەمی ئامادەیی خوێندنم جێهێشت و رووم لە چیا سەربەرزەکان کرد و پێشمەرگایەتیم هەڵبژارد، زۆر جاران ئاخم بۆ ئەوە هەلدەخواست کە خوێندنم تەواو کردبا و جا بووبامایە ئەوکات چەکی پێشمەرگایەتیم کردبا شان، بەڵام ئێستا کە هەندێ خاوەن بڕوانامە دەبینم دەڵێم: خۆزگە زووتر خوێندنم جێهێشتبا و بووبامایە پێشمەرگە، چونکە زۆڕیک لە بڕوانامەکان وەک کارتی زانیاری و ناسنامەی باری شارستانین و دوورن لە بڕوانامەی زانست و زانیاری.
ئاخر بڕوانامەیەک لە کەناڵەکانەوە جاسووسی بۆ عەبادی پیبکرێ، یان بڕوانامەیەک پۆستی پێ وەربگیرێ و وڵات بە وڵات بە دوای ناشیرین کردنی مێژووی قوربانیدانی نەتەوەکەت پیی بگەڕێی، یان بڕوانامەیەک جاشایەتی و وڵاتفرۆشی پێ حەڵاڵ بکەی، ئایا شەرم نییە پێی بگوترێ بڕوانامە؟!
Top