ئافره‌تی كورد له سیاسه‌ت چۆن نموونه‌یه‌كن؟
November 8, 2017
وتار و بیروڕا
![ئافره‌تی كورد له سیاسه‌ت چۆن نموونه‌یه‌كن؟](https://gulanmedia.com/public/old_images/nusaran/hggaga.jpg )
له هه‌رێمی كوردستان و له بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان ئافره‌تان رۆڵی خۆیان بینیوه له سه‌رخستنی ئامانجه‌كانی شۆڕش و خزمه‌تی به‌رچاویان به پرسی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی كردوه و كه‌مترین ئاوڕدانه‌وه‌یان بۆ پرسی مافه‌كانی ئافره‌تان هه‌بووه" به‌ڵكو هه‌میشه وه‌ك پشتیوانیه‌ك وهێزێك بۆ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی هاوشانی برا و باوك و كه‌سوكاره‌كانیان له‌سه‌نگه‌ره‌كاندا بوونه" له‌یه‌كه‌مین هه‌نگاوی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك دروستكردنی دامه‌زراوه حكومیه‌كان" هه‌مان رۆڵ به ئاستێكی كه‌متر به‌خشرا به ئافره‌تان" راسته خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند ژنێكی تێدا بووه" هۆكاره‌كه‌یشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ واقیعی ئه‌و كاتی كۆمه‌ڵگا و سیاسه‌ت".
بڕیاری رێژه‌ی دیاریكراو ئافره‌ت بۆ په‌رله‌مان زێده‌تر له 25 و دواتر فراوان بوونی ئه‌و رێژه‌یه به‌هۆی ململانێی حزبی و گۆڕانكاری له كۆمه‌ڵگا و كرانه‌وه‌ی زیاتر و كاڵبوونه‌وه‌ی كلتوری(ئافره‌ت بۆ كاروباری ماڵ) ده‌رفه‌تێكی باش بوو تا نموونه‌ی سه‌ركه‌وتووانه‌ی ئافره‌ت له سیاسه‌ت نیشان بدرێ" به‌ڵام كه‌من و به‌په‌نجه‌ی ده‌ست ئه‌و ئافره‌تانه دیار ده‌بن و مێژوو شاهیدیان بۆ ده‌دات كه توانا و لێوه‌شاوه‌یان خزمه‌تكردنێك بووه به بوار ره‌خساندنی ئافره‌ت له‌كایه‌ی سیاسی.
ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی كوردستان له حزبه‌كان بوون به په‌رله‌مانتار و سه‌رۆك لیست و بڕیارده‌ر چ له‌په‌رله‌مانی كوردستان چ له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جێگه‌ی داخه" به‌شی زۆریان ناشرینترین نموونه‌یان پێشكه‌ش كرد" كه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ بكرێت" كه ئه‌م ئافره‌تانه به‌شێكن له هه‌مان رێچكه‌كانی پیاوان" مه‌به‌ستم نییه جیاكارییه‌كی ئه‌وتۆ دروست بكه‌م له كایه‌سی سیاسی نێوان پیاوان و ئافره‌تان" به‌ڵام مه‌به‌ستمه بڵێم" له ماوه‌ی زێتر له25 ساڵ و به‌خشینی ده‌یان پله و كاری گرنگی په‌رله‌مانتاری و وه‌زیری" كامه نموونه‌ن هیچ نه‌بێ ئێمه‌یش وه‌ك ئه‌مریكیه‌كان شانازی بكه‌ین به بوونی كۆندالیزا رایس وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا" كه توانی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك خزمه‌تێكی گه‌وره له بواری دیپلۆماسی وڵاته‌كه‌ی بكات" یاخود ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا كه وڵاته‌كه‌ی له چه‌ندین قه‌یرانی دارایی و سیاسی ده‌رباز كردووه"، یان كردستینا فرناندێز سه‌رۆكی ئه‌رژه‌نتین كه بووه ره‌مه‌زی چاره‌سه‌ركردنی گه‌نده‌ڵی و خزمه‌تێكی به گه‌شه‌پێدانی ئابوری وڵاته‌كه‌ی كرد. ده‌یان نموونه‌ی جیهانیمان هه‌یه" ده‌زانم به هیچ لۆژیكێك به‌راوردی ئاست و كۆمه‌ڵگا و سیاسه‌ت و ئابوری و كلتور و فه‌رهه‌نگی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وان ناكرێت" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ له‌م ئافره‌تانه نه‌بوونه مایه‌ی ئازاردانی گه‌له‌كه‌یان.
ئێوه رۆژانه ده‌بینین ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقن و كوردن" یا له‌په‌رله‌مانی كوردستانن و نوێنه‌رایه‌تی حزبه‌كانیان ده‌كه‌ن" به‌شێكیان هێنده رووقایمانه بوونه‌ته دار ده‌ستی دوژمنه‌كانمان" كورد شه‌رم له‌ناوهێنانیان ده‌كات" ئه‌وجا ئافره‌تانیش شه‌رمێكی زیاتر له‌وه ده‌كه‌ن كه چۆن ئه‌مانه نموونه‌ی ئافره‌تی باڵان له سیاسه‌ت و كاری بڕیاردان.
سه‌رزه‌نشتی ئه‌و ئافره‌تانه مانای ئه‌وه نییه پێش به‌وه بگیرێت كه رۆڵیان پێبه‌خشرێت" به‌ڵكو نموونه ناشرینه‌كانی بواری سیاسه‌تن و شایسته‌ی ئه‌وه‌ن جارێكی تر حزبه‌كان چه‌ند پێوه‌رێك بۆ ئه‌و ئافره‌تانه دانێن كه ده‌بنه سه‌ركرده" چ له كاری په‌رله‌مانی چ له كاری حكومه‌ت و حزبی" تا ئه‌و هه‌ڵه گه‌ورانه نه‌بنه هۆكاری پاشه‌كشه‌پێكردنی رۆڵی ئافره‌ت له سیاسه‌ت وكۆمه‌ڵگا. یاخود ئه‌و ئافره‌تانه‌ی نموونه‌ی ناشیرینی پیاده‌كردنی كاری سیاسیان پێشكه‌شكردووه" جارێكتر ئه‌و ده‌رفه‌ته بڕه‌خسێنن ببن به نموونه‌یه‌ك هاوشێوه‌ی شێره‌ژنانی خه‌باتی شاخ شانازیان پێ ببڕێت نه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا خه‌ڵك نه‌فره‌تیان لێ ده‌كات و ئه‌ركێكی ئێستایی رێكخراوه‌كانی بواری ئافره‌تانه" پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به‌وه‌دا بكات" كه هۆكاره‌كانی ئه‌م پیاده هه‌ڵه‌یه‌ی سیاسی له لایه‌ن چه‌ند ئافره‌تێكه‌وه چین و چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.