سزای خیانەتی نیشتیمانی چیە ؟؟؟

سزای خیانەتی نیشتیمانی چیە ؟؟؟
لە یاسا ئاسمانیەکان و مرۆڤایەتی بەکۆن و نوێوە، لە عورف و عادەتی کۆمەڵگا .... خیانەت بەگەورەترین تاوان هەژمار دەکرێت ، چونکە کاری گەری نەرێنی لەسەر کۆمەڵگا بەگشتی دادەنێت ،،
لە هەموو کۆمەڵگایەکدا خیانەتکار بەر نەفرەت دەکەوێت و داوا دەکرێت بەقورسترین سزا ، بەسزای خۆی بگەیەنرێت ....

بۆنموونە خیانەتی زەوجی کەپەیوەستە بەخێزانێکەوە دەبینین چ کارەساتێک لەناو خێزان روودەدات و دەبێتە هۆی پەرتەوازەی و لەیەک ترازانی کۆی خێزانەکە ،،
چ جا خیانەتی نیشتیمانی کە دەبێتە هۆی کوژرانێکی بێشوومار و قات و قری و لە ناوچ و کۆی دەست کەوتوو شەهامەت و کەرامەتی وڵات و شکاندنی ئیرادەی تاکی کۆمەڵگا بۆ ماوەیەکی درێژ ....

هەروڵاتێک خاوەنی سەروەری و دەستوربێت ، یاسا سەروەربێت ،، لە هەرجومگەیەک هەست بکرێت خاین یان خیانەت دەکرێت ،، ڕاستەوخۆ بەسزای لە سێدارەدان سزادەدرێت کە ئەم یاسایە لە زۆربەی هەرەزۆری وڵات جێ بەجێ دەکرێت ...

بۆیە خیانەتکردن نەک تەنها لەناو مروڤایەتی لە کتێبە ئاسمانیەکانیش خوای گەورە چەندین جار فەرموویەتی خیانەت یەکێکە لە تاوانە گەورەکان ،،
بۆنموونە لە قورئانی پیرۆز دەفەرموێت ،،
﴿ وَإِمَّا تَخَافَنَّ مِنْ قَوْمٍ خِيَانَةً فَانْبِذْ إِلَيْهِمْ عَلَى سَوَاءٍ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الخَائِنِينَ ﴾ [الأنفال: 58].
ئەم ئایەتە پیرۆزە و جەندین ئایەتی کە هاتووە لەسەر خاینان ....

زۆر ئەبیستم هاوڵاتیان داوادەکەن خاین و خۆفرۆشان بەسزای خۆیان بگەیەنرێت ،، ئێمە دەبێت لێرەدا ڕاشکاوبین ،، هەرێمی کوردستان نەدەستوری هەیە نەیاسا سەروەرە ،، ئەوانەشی کەخیانەت دەکەن لەسەرووی هەموو یاسایەکی ئەم وڵاتەن ،،
گەر یاسا سەروەربێت ، هەرکەێک لە چ ئاست و پلەیەکدابێت ، خیانەتی نیشتیمانی بکات وەک جاسوسی یان ڕێگەخۆشکەربێت بۆ داگیرکردنی وڵاتەکەی دەبێت بەپێی مادەی ( ۱٥۹ ) لە یاسای سزادان ،، سزای لە سێدارەدانی بەسەرا بسەپێنرێت .
ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، و‏‏‏‏جلوس‏، و‏لحية‏‏ و‏هاتف‏‏‏‏
Top