ململانێکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا بەرەو کوێ

ململانێکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا بەرەو کوێ
لە ڕاستیدا ململانێکانی هەرێم و بەغدا باگراوندێکی مێژووی قولی هەیە ، بۆ ئەمەش گەلێک هۆکاری بەهێز هەن کە کاریگەریان بە روونی دیارە لە پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا ، لە ڕابردوو تاکو ئیستاش هەر بەردەوامە . یەکیک لەم هۆکارانە (نەوت) ، وەهەروەها (ناوچە دابڕاوەکان )وەک کەرکوک و دەوروبەری ، هەروەها هەر جولانەوە و بزاڤە ڕزگاری خوازەکانی کورد ، گرژی و ئالۆزی بوونی ململانێ لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی بەغدا هەموو کات بە زەرەری کورد کۆتای هاتووە ، سەرکردە عێراقیەکان بەردەوام لە هەولی سەرکورتکردنی گەلی کورد بوونە ، لەدوای ئەنجامدانی گشتپرسی (ریفراندۆم) لە۲٥/۹/۲۰۱۷ لە هەرێمی کوردستان دا ململانێکانی هەرێم و بەغدا ئالۆزتر بووە ،گرژی و ئالۆزیەکانی نێوانیان پەرەی سەندوە حکومەتی بەغدا بەهیچ شیوەیەک لە گەل گشتپرسی هەرێمی کوردستان نییە وە دژی ئەم بڕیارەی کوردستانە ،چونکە ستراتیژی عێراقە کە خاکەکەی بە یەکپارچەی بمێنیتەوە لە ژێر دەسەلاتی خۆیدا بێت بە خاکی کوردستانەوە، هەر لە دوای ئەم گشتپرسیەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق (حیدر عبادی ) کۆمەلێک بڕیاری دەرکر دژی هەرێمی کوردستان وەک ڕاگرتنی گەشتی ئاسمانی و کشانەوەی هێزی پیشمەرگە و هەروەها هەلوەشانەوەی ئەم گشتپرسیە ، هەر لەم بارەیەوە ململانێکانیان ئالۆز بوو، عێراق بەردەوام ویستوویەتی خاکی کوردستان بۆ بەرژەوەندی و سوودی خۆی بەکار بهێنێت وە گەلی کورد لە ژێر دەستی خۆی بێت ، پرسی گشتپرسیش وەک مافێکی بنەڕەتی و نیشتیمانی گەلی کورد بڕیاری لی دا هەول ئەدەین ببین بە دەولەتی سەربەخۆی خۆمان ، بریارەکانی بەغدا هەر بەمەش نەوەستان بەلکو گەیشتە حالەتی پێکدادانی سەربازی و گرژی و ئالۆزی زیاتر کەوتە نێوانیان. لە ۱٦/۱۰/۲۰۱۷ کاتێک هێزە عێراقیەکان و حشدی شعبی هێرشیان کردە سەر کەرکوک و دەوروبەری دەستیان بە سەردا گرت پێکدادان دروست بوو لە گەل هێزەکانی پێشمەرگەدا ، لیرەدا کێشەکان زیاتر بوون پەیوەندیەکانیان کەوتە حالەتێکی قورسەوە ، کە ئەمەش هەر بە زەرەرمەند بوونی کوردستان بوو ، ململانێکانی هەرێم و بەغدا دەگاتە حالەتێکی ئالۆز ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت بەغدا هەر بریار دژی گەلی کورد دەربکات و هەروەها هێزە عێراقیەکان بە هاوبەشی لە گەل هێزی حشدی شعبی بێنە نێو خاکی کوردستان و داگیری بکەن ئەوا بەم شێوەیە پەیوەندیەکانیان ئالۆز دەبێت ، بەلام ململانێکانیان بەرەو ئاسایی دەچێت ئەگەر هەردوولا ڕێک بکەون و لە ڕێگەی دانووستان و گفتوگۆ .
Top