هەولێر هیچ متمانەی بەدەسەڵاتدرانی رژێمی عێراق نەماوە ..

هەولێر هیچ متمانەی بەدەسەڵاتدرانی رژێمی  عێراق نەماوە ..
وادیارە دەسەڵاتدارانی ئێستای بەغدا هیچ وانەیەكیان لە رابردوویان وەرنەگرتووە و دەیانهەوێت ، تەواوكردنی ئەو پیلان و پرۆژە شۆڤێنزیم و تاكرٍەوانەیە كە بە مەبەستی لێدانی پێگەی كورد و سرٍینەوەی دۆزی كورد و گەر پێیان كرابایە لە ناوبردنی یەكجاریش جێبەجێیان كردووە . لەسەرەتای‮ ‬دروستبوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و لكاندنی‮ ‬كوردستان بەو وڵاتەوە،‮ ‬دووچاری‮ ‬كاری‮ ‬دژایەتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و فەرامۆشكردن و ئاوەداننەكردنەوە هاتووە،‮ ‬هەروەها سەرجەم رژێمەكانی‮ ‬ئەو دەوڵەتە بە شێوەیەكی‮ ‬رەگەزپەرستی‮ ‬دوژمنایەتی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردیان كردووە‮. ‬هەڵبەتە ئەم دژایەتی‮ ‬كردنەی‮ ‬كوردستان دەگەڕێتەوە بۆ هزری‮ ‬شۆڤێنی‮ ‬نەتەوەپەرستەكانی‮ ‬عەرەب كە جلەوی‮ ‬دەسەڵاتیان لە عێراق لە دەستدابووە و لەهەوڵی‮ ‬سەپاندنی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬تاكڕەویدا بوون‮. ‬بێگومان ئەم كێشانەی‮ ‬ئەمڕۆش لە ئاردایە،‮ ‬كێشەی‮ ‬چارەسەرنەكراوەی‮ ‬لە مێژینەیە و لە ئاكامی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬چەوت و شۆڤێنی‮ ‬دەسەڵاتدارانی‮ ‬عێراقە،‮ ‬كە لە ئاكامدا كوردستانیان قوربانی‮ ‬زۆریان داوە،‮ ‬تا رادەیەك ساتەوەختانێك نەیارانی‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد لە هەوڵی‮ ‬خاپوور كردن و سڕینەوەی‮ ‬كوردستان بوون‮. ‬كورد چ دوای‮ ‬رزگاركردنی‮ ‬عێراق‮ ‬یا پێش ئەو كاتە،‮ ‬هەردەم لە هەوڵی‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬گرفتەكان بووە بە شێوازێكی‮ ‬ئاشتیانە،‮ ‬كە ئەمەش لەلایەن دەسەڵاتدارانی‮ ‬عێراق بە هەند وەرنەگیراوە‮. ‬بەتایبەتی‮ ‬لە دوای‮ ‬رووخانی‮ ‬رژێمی‮ ‬سەددامی‮ ‬گۆڕبەگۆڕ‮ ‬و رزگاركردنی‮ ‬عێراق كە ئەمە لە حزب و لایەنە عێراقییەكان چاوەڕوان نەدەكرا،‮ ‬كە ساڵەهای‮ ‬ساڵ كوردستان باوەشی‮ ‬بۆ واڵا كردبوون و لە ئامێزی‮ ‬خۆی‮ ‬گرتبوون،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كورد تاكەلایەن بوو كە لە هەوڵی‮ ‬یەك پارچەیی‮ ‬خاكی‮ ‬عێراق و بونیادنانی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬فرەیی‮ ‬و پێكەوەژیان لە نێوان پێكهاتەكانی‮ ‬بوو،‮ ‬دوور لە ئەجندای‮ ‬بیانی‮ ‬و لە هەوڵی‮ ‬ئەوەی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عێراق دەوڵەتی‮ ‬سەرجەم پێكهاتەكانی‮ ‬بێت،‮ ‬تەنانەت ئەمڕۆشی‮ ‬لەگەڵدا بێت كورد هەر هەمان بۆچوونی‮ ‬هەیە كە عێراق بۆ سەرجەم پێكهاتەكانی‮ ‬بێت بەو شێوازەی‮ ‬لە دەستووردا هاتووەو بێ جیاوازی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و ئاینیی‮ ‬و مەزهەبی،‮ ‬بەڵام گرفتەكە لێرەدا ئەوەیە دەسەڵاتدارانی‮ ‬بەغدا كە دوور لە خواستی‮ ‬پێكهاتەكانی‮ ‬عێراق و دەستوور مامەڵە دەكەن،‮ ‬بەبێ گوێدان بە هاوبەشی‮ ‬دەسەڵات و بڕیار و داهات،‮ ‬ئەم گرفتانە مەحاڵە چارەسەر بكرێت تا ئەو ساتەی‮ ‬دەسەڵاتدارانی‮ ‬عێراق پابەندی‮ ‬دەستوور نەبن،‮ ‬كە ئەویش خاڵی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و لێك نزیككردنەوەی‮ ‬بۆچوون و چارەسەری‮ ‬گرفتەكان دەكات‮. ‬كورد هەمیشە ئاشتیخواز بووە و هەوڵی‮ ‬تەبایی‮ ‬و پێكەوەژیان ئامانجی‮ ‬بووە،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬ئەو زوڵم و نەهامتیەی‮ ‬بەسەری‮ ‬هاتووە،‮ ‬تەنانەت تا ئەمڕۆش كورد هەمان بۆچوون پیادە دەكات و سەردانی‮ ‬چەندین جاری‮ ‬شاندی‮ ‬باڵای‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم بۆ بەغدا بەسەرۆكایەتی‮ ‬رێزدار نێچیرڤان بارزانی‮ ‬ئەو راستییە دەخاتە روو،‮ ‬بەڵام لەگەڵ ئەوەی‮ ‬كورد لە هەوڵی‮ ‬بەردەوامە بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكان لەگەڵ بەغدا بە شێوازێكی‮ ‬سەردەمیانە و بابەتیانە،‮ ‬بەڵام دەسەڵاتدارانی‮ ‬بەغدا تا وەكو ئیستا ئەو هزر و بۆچوونەی‮ ‬هەیانە بەرامبەر گەلانی‮ ‬غەیرە عەرەب نەیانتوانیوە خۆیانی‮ ‬لێ رزگار بكەن. بۆیە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی داگیركەری كوردستان پێیان خۆش و ناخۆش دەبێ‌ هەولێر وبەغدا جیاببنەوە و ببن بە دوو دراوسێ‌..

رژێمەكانی رابردوویی عێراق هەموو توانایەكیان بەكارهێنا بۆ ئەوەی كورد بسرٍنەوە و لاواز بكەن ، بەڵام ئایا توانییان چییان بەسەر هاتووە و تائێستا توانیویانە هەست بە ئارٍامی و ئاشتی بكەن ، رۆژ و شەو نییە كابووسی ترسناك نەبینن ، بۆیە خەیاڵی عەبادی ،سیستانی و خامنەیی و كۆێلەكانی خاوە گەر وا بیر بكەنەوە جارێكی تر كور د بشكێنێت .هەرێمی كوردستان ئارامترین و بە متمانەترین ناوچە بووە لە سەر ئاستی عێراقدا بۆ هاوپەیمانان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و ئاوارە و سەربازە بیانییەكان هەر لەو ناوچەیە هەستیان بە ئارامی كردووە بەڵام حكوومەتی عێراق بە هاندانی دەستی دەرەكی دەیەوێت لە سەنگ و پێگەی كورد كەم بكاتەوە و بە پشتبەستن بەو هێزە كاتییەی ئێستە هەیانە هەوڵی لەباربردنی زۆرێنە دەستكەوتەكانی كورد بدەن.كورد چەندین مافی هەیە یەكەمیان وەكوو مرۆڤێك مافی تایبەتی و وەكوو نەتەوەیەكیش هەر مافی تایبەت بە خۆی هەیە جگە لەمە لە ناوخۆی عێراقیش دەستوورێك هەیە كە پاریزگاری لە مافەكانی گەلی كورد دەكات و كۆمەڵێك مافی كوردی تێدا چەسپێندراوە.گەلی كورد كە بە گوێرەی یاسا لە چوارچێوەی عێراقێكی فیدراڵدا مافەكانی دیاری كراوە، هەرگیز ئەو مافانە بەدڵێ حكوومەتی عێراق و دەوڵەتەكانی دراوسێش نەبووە و لەوانەیە هەوڵی هەمواركردنی بدەن بەڵام بە گوتەی ئەو یاساناسە ئەوان تەنانەت ناتوانن ئەم رێگایەش بگرنە بەر، چونكە دەبێت یەكەم جار پڕۆژە هەموارەكە بخرێتە ریفراندۆم و هەر كاتێك سێ پاریزگا رەتی بكەنەوە ئەوا ئەگەر هەموو پاریزگاكانی تریش دەنگی پێ بدەن، هیچ بایەخێكی نابێت.كورد لە رابردوودا ئەنفال كراوە و تەعریب و چەندین نەهامەتی بەسەر هاتووە و ئێستەش دەسەڵاتی عێراق كە حەشدی شەعبی خۆی بەسەردا سەپاندووە حەز دەكات هەمان پێشێلكاری دووبارە بكاتەوە. ئەوان لە دوای ١٦ی تشرینی یەكەم كە كەركووك و بەشێكی بەرچاوی ناوچە كوردستانییەكانیان داگیر كرد خەڵكێكی زۆریان ئاوارە كردووە و تەنانەت هەندێك تاوانی دژەمرۆییان ئەنجام داوە كە ئەنفال و تەعریب بە بیر كورد دەهێنێتەوە.رژێمی عێراق ئەگەر پێی وابێت بە زەبری هێز دەتوانێت كەركووك داگیر بكات و بیكات بە هیی خۆی ئەوا هەرگیز ناتوانێت چونكە ئەم ناوچەی جێگە ناكۆك ناسراوە و لە دەستووریشدا چارەسەری بۆ دەستنیشان كراوە.ئەوەی بەدەست كوردەوەیە زیاتر یاساییە نەك ئەوەی عێراق بە زەبری هێز دەیكات، كورد ریفراندۆمی كردووە و پڕۆسەكەش یاساییە و دەیسەلمێنێت خەڵكی ئەو ناوچانە حەز دەكەن بگەڕێنەوە باوەشی كوردستان و زۆرینەیان خەڵكی كوردن.بەدڵنییاییەوە ئەو رەوشەی ئێستا كاتییە و سەركەوتن و شكستی داگیركەران مسۆگەرە.
رژێمی مەزهەبی و كۆیلەی بەكارهێنراویی ئێران ، تا ئێستا چەند كارتێكی بەهێزی دژی میللەتی كورد بە مەبەستی لاوازكردن و شكاندنی بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان و بەتایبەت دوای سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بەكارهێناوە .یەكەم: چەكی ئابووری و ئابڵوقەی ئاسمانی ، زەمینی ..دووەم : گەلەكۆمەیی ئیقلیمی و رازیكردنی زڵهێزان بە نەوت وكانزاكان بۆ هەڵكردنی گڵۆپی سەوز بۆ هێرشكردنە سەر كوردستان .سێیەم : بەكارهێنانی پێشكەوتووترین چەكی ئەمەریكی و تەكنۆلۆژیایی سەربازیی نموونە تانكی ئابرامز.هتد..چوارەم :بەكارهێنانی حەشدی شیعی و سوپایی پاسدارانی ئێران و هەواڵگری و سیخوری وڵاتانی داگیركەر.پێنجەم : هێرشی میدیایی و تابووری پێنجەم بە شێوەیەكی چرٍ و بەرفراوان و بەكارهێنانی هەندێك حزب و كەسانێك بەناو كورد و بەكارهێنانەوەیان بۆ تێكدانی یەكریزی و ناتەبایی و هاندانی خەڵك و چەواشەكاری .. ..
Top