پارتی ھێزی راستەقینەیە

پارتی ھێزی راستەقینەیە
پارتی ھێزی راستەقینەیە ، ھەر لە دامەزراندنییەوە لە ساڵی ١٩٤٦، تا ھەنووکە ھەر بە زیندوویی و بەھێزی ماوەتەوە، لە ھەوڵدا بوو بێ وچان بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلەکەمان بەڵام دەبینین چەندین جار گەلەکۆمەکی لێ کراوە، بۆ زیاتر بەرچاوروونی دەبینین ھەر لە ساڵی ١٩٦٤ باڵی مەکتەبی سیاسی بە پیلانی دوژمنانی گەلەکەمان درز دەخەنە ناو شۆڕش و یەکریزی گەلەکەمان لە پێناو لاوازکردن و نەگەیشتن بە ئامانجە ڕەواکان بەڵام خۆشبەختانە جارێکی دیکە بە رابەرایەتی بارزانی نەمر شۆڕش گور و تینێکی تازە بەخۆیەوە دەبینێت و مکوڕتر دەبێت بۆ داکۆکیکردن لە مافە رەواکان.
لە لایەکی دیکەوە وەک چۆن بینیمان دۆزی رەوای کورد گەیشتبووە ئاستێک نزیک بووبینەوە لە راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان و گەیشتن بە مافە رەواکانمان، جارێکی دیکە لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھەندێ لە نەیارانی دۆزی ڕەوای کورد بەشێکی خاکی کوردستانیان تەسلیم بە داگیرکەران کردەوە، کە ئەمە بۆ ھەموو کوردێکی خاوەن ویژدان شۆکیکی گەورە بوو، بڕوام وایە ئەم کارەساتە گەورەیە ھەرگیز لە بیر کورد نەچێتەوە، ھەر لەم سۆنگەیەوە دامەزراندنی پارتی بۆ ئەوە بووە رێگری بکات لە ھەوڵە نەزۆکانەی دوژمنان کە دەرھەق بە گەلەکەمان ئەنجامی دەدەن، بۆیە دەتوانین ئەو مافە بە پارتی بدەین کە ھێزی راستەقینە و بریارە مەزنەکانی گەلی کوردە ئەگەر پارتی نەبوایە دەمێک بوو میللەتەکەمان پەرتەوازە دەبوو، پێویستە ھەموو لایەنەکان وەک پارتی بیر بکەنەوە.
Top