داگیرکەر و حلفەکانی

داگیرکەر و حلفەکانی
یەکەمجار نییە کوردستان موئامەرەی لێدەکرێت ، ئەوەی ڕوویداوە تا کاتێکی کەم بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت و دۆخەکە زۆر لە جاران باشتر دەبێت.
داگیرکەر پلانی گۆڕینی ڕەگ و ڕیشەی هەیە ، کار لەسەر گۆڕینی دیمۆگرافیا و جیۆگرافیا دەکات
خاوەن هێزێکی وەحشی و مرۆڤ کوژە
داگیرکەر هەڵگری کەرب و کینێکی مێژووییە و بە نەفەسی موئامەرە نەبێت ناتوانێت خۆی لەو کەرب و کینە ڕزگار بکات.
حلف و دارو دەستەی داگیرکەر مرۆڤ گەلێکی دۆڕاون ، ئەوان هەمیشە تامەزرۆی جەنگ و ئاشوبن ، ئەولەوییەتی یەکەمییان شکاندنی شکۆی کوردستان و سەروەرییەکانیێتی.
هەدوولا خاوەن یەک دۆکترین و بیرکردنەوەن و بۆ یەک مەرام کاردەکەن ، سەرکەوتنی کوردستان سەرکەوتنی دەنگی ئازادە ، سەرکەوتنی ئاشتییە بەسەر جەنگ ، سەرکەوتنی دیمۆکراتییە بەسەر دیکتاتۆرییەت.
کوردستان توانی شکۆی مرۆڤایەتی بپارێزێت ، سەرکەوت بەسەر ئاڵای ڕەش و خەلافەتی وەحشییانەی مرۆڤە بەدەکانی تێکشکاند.
کوردستان سەردەکەوێت ، ئەوانەی ئێستا دەست دەخەنە دەستی دوژمن دۆڕاوی ئێستاو داهاتوون ، خاکی کوردستان زۆر لەوە پیرۆزترە کە قوتابخانەی خیانەتی لەسەر بوونیاد بنرێت ، ئەوان تەنها چەند مامۆستایێکی گەڕۆکی بێخاوەنن ، ناتوانن ببنە لامپەر لەبەردەم دەنگی حەق و خواستی ڕاستەقینەی گەلەکەمان.
Top