فیشخابوور یەكلاكەرەوەی ناسنامەی نەتەوەی هەرێمی كوردستانە

فیشخابوور یەكلاكەرەوەی ناسنامەی نەتەوەی هەرێمی كوردستانە
?Why Fishkhabour is a dicisive National Identity of Kurdistan Region in Iraq

بەردەوامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی میلیشاكانی حەشدی شەعبی و مۆڵدانی لەشكری سووپای عێراق لە سەر خاڵێكی هەرە كلیلی هەرێمی كوردستان كە هەر لە هەزار و نۆ سەد و نەوەد و یەكەوە بەدەستی هەرێمی كوردستانەوەیە، دەرخەری ئەوەیە كە ناسنامەی هەرێمی كوردستانی عێراق لە ژێر هەڕەشە و مەترسی حەشدی شەعبیدایە.پێشتر ئەمەریكا میانگیری لە نێوان بەرپرسە سەربازییەكانی پێشمەرگەی كوردستان و سووپای عێراق كە بەدەستی حەشدی شەعبییەوە كردووە ، بەڵامرۆژی چوارشەممە ، دانووستانەكانی نێوان پێشمەرگەی كوردستان و هێزە عێراقیەكان لەسەر خاڵی سنووری فیشخابوور لەسەر سنووری توركیا و سووریا شكستیان هێنا.بۆیە جارێكی دیكە ، هەردوو لا دەگەرێنەوە چوارگۆشەی یەكەم كە ئەویش ئەگەری بەهێزە بۆ بەرپانی شەڕ ، چونكە لە ئەگەری رادەستكردنی فیشخابوور بە دەسەڵاتی بەغدا ئەوا مەترسیەكان بۆ سەر كیانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان زیاد دەبێت چونكە بەپێچەوانەی كەركووك كە لە ناوەراستی ئۆكتبەری رابردوو لەلایەن حەشدی شەعبی كۆنترۆڵ كراوە ، دەروازەی مەرزی فیشخابوور لە نێو سنووری جێی ناكۆكی نێوان بەغدا و هەولێر نییە.
هەروەها ، بەكۆنترۆڵكردنی فیشخابوور و بۆرییە نەوتییەكەی ، ئەوا عێراق دەبێتە هەڕەشەیەكی جددی بۆ سەر هەرێمی كوردستان.بەبێ فیشخابوور ئەوا هەرێمی كوردستان ناتوانێت نەوتی خۆی بۆ توركیا رەوانە بكات ، بەم شێوەیە هەرێمی كوردستان ناتوانێت لەسەر پێیەكانی بوەستێت.كەوتنی فیشخابوور بەدەستی بەغدا واتە دارمانی ئەستوونەكانی سەربازی و ئابووری هەرێمی كوردستان.هەروەها گرتنی فیشخابوور واتە دابڕانی كوردستانی عێراق لە كوردستانی سووریا.بۆیە بە هەر نرخێك بێت نابێت ، پێشمەرگە رێگە بدات ، فیشخابوور بكەوێتە دەستی شیعە چونكە ئەمە بە مانای لاوازبوونی پێگەی سیاسی ، لەشكری ، ئابووری و كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان.
Top