بچووككردنەوەی مەودای گفتگۆكان لە لایەن حكومەتی شیعییەوە

بچووككردنەوەی مەودای گفتگۆكان لە لایەن حكومەتی شیعییەوە
سەرەرای ئەوەی كە حكومەتی ناوەندی بە هۆی كۆمەڵەك كێشەوە كە لە گەڵ كوردستان بە خۆیەوە دەبینی لەوانەش كێشەكانی تایبەت بە موچەو بودجە وشایستە داراییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان وەكوو بە شەك لە هێزی بەرگری عێراق و كەمكردنەوەی بەشی هێزی بەرگری عێراقی لە و زۆر كێشەی تر بە تایبەتی جێبەجێنەكردنی مادەی 140 پاش تێپەر كردنی نێزیكەی 11 ساڵ بە پێی دەستور حكومەتی عێراقی بە نیازە كێشەكان لە چوارچیوەی كۆنترۆڵكردنەوەی سنورەكان و خاڵە سنورییەكانی گومرگ دا كورت بكاتەوە.
ئەو سیاسەتەی حكومەتی ناوەندی لە درێژەی سیاسەتە هەڵەكانی لاباڵەكی یەكیەتی و گرتنە بەری سیاسەتەكی هەڵە بە پێچەوانەی سیاسەتەكانی حكومەتی هەرێم لە 16ی ئۆكتۆبەر بوو ئەوەش ئەو كارەساتەی لێكەوتەوە سەرەرای ئەوەی كە زیاتر لە نیوەی خاكی كوردستان لە دەست چوو كۆمەڵەك پێشمەرگەی ئازای كوردستان قوربای ئەو سیاسەتە چەوتە بوون سەرەرای ئەوەش بە هەزاران ماڵ دەربەدەربوون و ماڵ وحاڵیان تاڵانكرا.
سەرەرای ئەو لێكەوتانە حكومەتی ماوەندی بە نیازە نەوەك ئەوەی كە باسی لێوە دەكات بۆ سەردەمی پێش داعش بگەرێتەوە كە 2014ــیە بەڵكوو ئاماژەكان ئەوەمان بۆ دەردەخەن كە حكومەتی ناوەندی بە نیازە كە بۆ پێش 2003 بمان گەرێنیتەوە.راستی ئەو بابەتەش بۆ ئەوە دەگەرێنینەوە كە گومرگی ئیبراهیم خەلیل بە دەست حكومەتی هەرێمی كوردستان بووە سەرەرای ئەوەش یەكەك لە سەرچاوە هەرە بەهێزی دارایی بووە بەڵام ئەوەی ئێستا بەغدا لە گەڵ حكومەتی هەرێم دەكات وەكوو پارێزگایەك مامەڵە دەكات.
تەنانەت ئەو غرورەی عبادی و بەغدا گەیشتۆتە قۆناغەك كە نایانەوێت دان بە هەرێمی كوردستانەوە بنێن و زۆربەی بەرپرسانی عێراقیباس لە باكوری عێراق دەكەن بە تایبەتیش حیدەر عبادی باس لە حكومەتی پارێزگاكانی هەرێم دەكات ئەوەش بۆ بچووك كردنەوەی هەرێمە سەرەرای ئەوەش بە نیازن بە هێزی سەربازییەوە دەست بە سەر هەرێمی كوردستاندا بگرن لە لایەكی ترەوە حكومەتی ناوەندی لە هەوڵی دروستكردنی دوو ئیدارەیی لەو بارەیەوەیە كە هەموو ئەوانە كارەساتن.ئەوەش بە پێی دەستور نائاسایی و نادەستورییە
Top