ئێمە نەشکاوین

ئێمە نەشکاوین


ئەوەی لە ۱٦ـی ئۆکتۆبەر کرا تەنها خیانەتێکی ئاسان حەزمبوو نییە ، لەو ڕۆژە بەدوواوە ، کۆمەڵێک ڕەهەند و دیدگا و بیرکردنەوەی نوێ دەشێت لە بیرکردنەوەی تاکی کورد وەکوو ستراکچەری سەرەکی جێگای خۆیان کردبێتەوە و خۆناسینێک و پێناسێکی نوێیان لەسەر خۆیان بۆ خۆیان چێکردبێت.

ئاخۆ دەبێت لەمەودوا ئێمە چۆن خۆمان بناسێنین ؟

۱:- دەبێت بە هەموو جیهان بڵێین ئێمە نەشکاوین ، کۆمەڵێک مرۆڤی بەد کە سوپای بەکرێگیراوی دوژمنن بە ئیعازی دوژمن ئێمەیان بەم ڕۆژە گەیاند ، بەڵام جیهان بە ئاخرەت نەگەیشتووە و هێشتا ڕۆژ و شەوی تر هەن بۆ ئەوەی کوردستان پێناسی ڕاستەقینەی خۆییتان پێ نیشان بدات.

۲:- لە ڕوانگەی بیرکردنەوە و دونیابینینەوە دەبێت بە جیهانی مۆدێرن و بیرباشە سیکۆلاریستەکان بڵێین ، ئێوە دەتانەوێت لەگەڵ کام مەخلوق بژین ؟
أ:- مەخلوقێکی ئایدۆلۆج پەرستی فێندەمێنتالیزمی ئایینی.
ب:-مرۆڤێکی ئازادی پەرستی سیکۆلاری دیمۆکراتخواز.

۳:- دەبێت دۆستە کلاوچییەکانمان و دوژمنە بێ سەنگەرەکان و مەفرەزە خاصەکان لە یەکدی جیابکەینەوە ، دەبێت بە ڕوانینێکی ڕیالیزمانەوە بڕوانینە عەولەمە و خۆمان لەگەڵ سەنتڕالیزمی بوون تێکەڵ بکەین ، ئەوەش دەبێت بزانین ، جیۆگرافیای دەستکرد حەتمیبوونی نەیارانمان بەهێزتر دەکات و ئەرگیۆمێنتەکانیان تۆکمەتر نمایش دەکات لەسەر ئاستی هەرێمی.

٤:- باووی نەفەسی من هەم تۆ نیت گوزەشت ، هەموومان هەین ، بەڵام هەموومان وەک یەک نین ، هەریەک لە ئێمە پێناسێکی خۆی هەیە ، ئێستا کاتی ڕاستکردنەوەی هەڵە زلەکانە و هیچیتر نە ، هەرچۆنێک بێت هاوسەنگی هێز دەبێت بۆ سەرخستنی کوردستان بێت و بەس.

٥:- دەبێت ئەووە باش بزانین ، لە نێوان ناسیۆنالیزمی (عەرەب) و (فارس) جەنگێکی زۆر لەمێژینە بوونی هەیە ، مەزهەبێکی شڵۆق و چەند عەمامە لەسەرێکی دەرچووی حۆز ناتوانن ئەو پێکدادانە بوەستێنن و هێشتا کێشەی شوناس و کلتور لە نێوان هەردوولا بوونی هەیە ، کەواتە ئێمە دەبێت خۆمان بۆ هەستانەوەیێکی دیکە ئامادە بکەین و ئیمانێکی مکوڕمان بە شوناس و ئەدەبیاتی خۆمان هەبێت.

٦:- نابێت بهێڵین لاواز بناسرێین ، وادیارە ئێستایشی لەگەڵ بێت یاسای جەنگەڵستان بوونی ماوە و ئێمەش بەشێکین لەو جەنگەڵەی جیهانی سێیەم ، دەبێت شێر بوونی خۆمان بهێڵین و پێشمەرگەمان لە خۆمان خۆشتر بوێت ، تاکوو سەرکەوین.
Top