شکۆی مەزڵوومترین نەتەوەی سەرزەمین
November 1, 2017
وتار و بیروڕا
![شکۆی مەزڵوومترین نەتەوەی سەرزەمین](https://gulanmedia.com/public/old_images/nusaran/12993455_460787600778677_1793297881838836327_n.jpg )
قوربان ، تۆ مامۆستای وانەی ئەخلاق و کوردایەتی
ئەووە ئەتۆی لە ناخۆشترین ساتەکاندا چەتری ئاشتی بەسەر نیشتیمانەکەت دادەپۆشی و پێشمەرگە ئاسا لە سەنگەری بەرخوداندا دوژمنانی کوردستان نابوود دەکەی و تێکیان دەشکێنی.
قوربان ، تۆ هەمیشە بە جلە کوردییەکانت گەورەترین پەیامت بەگوێی جیهان داووە ، بۆ هەمیشە بە جیهانت گوتووە ئێوە و کۆڵۆنیالیزم و ئمپریالیزم و ئمپڕاتۆریەکانتان نەتانتوانیووە و ناشتوانن کلتور و شوناسی میلەتێک لەناو ببەن.
تۆ سەرکردەی ناسیۆنالیزم و هەستانەوەی کورد بووی ، بۆ ئەبەد دەمێنی سەرۆک و سەرکردە و ڕابەری مەزنی گەلەکەت و هیچ هێزێک ناتوانێت مسقالێک لە گەورەییت کەم بکات.