جادو بە سەر جادوگەر دا دەشکێتەوە

جادو بە سەر جادوگەر دا دەشکێتەوە
گەلی کوردستان گەلێک هەورازو نشێوی بڕیوە و لەم چەند ساڵەی دواییشدا بە تایبەتی دەیان لوغمی سیاسی پوچەڵ کراونەتەوە لە سەر ئاستی ناخویی و دەرەکیدا وتوانی دوزە ڕەواکەی هەنگاوێکی دیکە بەرەو پێشەوە ببات
و دوا سەرکەوتنی گەلی کوردستانیش ئەو سەرکەوتنە مەزنە بوو کە لە پڕوسەی دەنگدان بو سەربەخویی کوردستان هاونیشتیمانیان بە ڕێژەی نزیکەی ۹۳٪ دەنگیان بە بەڵێ دا بە گشت ناوچە کانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانیشەوە کە سەرکەوتنی ئیڕادەی گەلی کوردستان بوو بە سەر ناحەزان و دوژمنان دا
چونکە گەیاندنی پەیامی گەلێکی بەش خوراو بوو بو هەمو جیهان وە بە مروڤایەتی ڕاگەیاند کە ئێمە وەک گەلێکی ماف لێ زەوتکراو سەدان ساڵە بە زەبری ئاگرو ئاسن لە دەرەوەی ئیڕادەی خومان خراوینەتە ژێر سێبەری دەوڵەتە سەردەستەکانی ناوچەکە و ئێستاش دەمانەوێت وەک هەر گەلێکی خاوەن دەوڵەت ئێمەش قەوارەیێکی سیاسی سەربەخو بە خومان هەبێت و خومان سەروەری خومان بین .


شاێانی باسە ئێمە بەردەوام جەختمان لە خیتابێکی سیاسی یەکرتووی نێوان لایەنە سیاسیەکانی کوردستان کردوتەوە و هەمیشە لایەنە سیاسیەکان و ڕای گشتیمان لەوە ئاگادار کردوتەوە کە دوزی ڕەوای گەلەکەمان هەڕەشە و مەترسی بەردەوامی لە سەرە و ئاماژه کانیش ئەوەیان پیشان دەدا کە دەستێکی عیڕاقی و هەرێمی بە هاوکاری چەند کەس و باڵێکی سیاسی لە کوردستان خەریکی پیلانگێڕین و ئەم سەرکەوتنانەی گەلی کوردستان چاویانی کوێر کردووە
وە هەر لەم چەند ساڵەی دواییدا دەیان پیلانی سیاسی،ئابوری،سەربازی،دیبلوماسیی یەک لە دوای یەک لە دژی گەلی کوردستان بە بڕیار جێبەجێییان کرد و پیلانەکانیش وەک مانگە شەو دیارن و پێویست بە باس کردنیان ناکات.


یەکڕیزی و تەبایی گەلی کوردستان هەوێنی سەرکەوتنی گەلەکەمان بووە لە گشت قوناغە هەستیارەکاندا و نمونەش زورن وە ئەوەی ئەمجارە ڕویدا و بووە هوی خوڵقاندنی بارێکی ناهەموار و لە دەست دانی ڕوبەرێکی زوری خاکی کوردستان لە ئاکامی خیانەت کردنی چەند کەس و باڵێکی دیاریکراو بوو لە پێشمەرگەی ڕاستەقینە و گەلی کوردستان بە گشتی کە ئەگەر ئەم خیانەتە گەورەیە لە ئارادا نەبوایە هەرگیز دوژمن نەیدەتوانی یەک بستی خاکی کوردستان داگیر بکات و نەک ئەم بارودوخە ناڵەبارە بە تایبەت لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دروست نەدەبوو بەڵکو هەر وەک سەرۆک بارزانی لە دوا گوتاری خویدا ئاماژەی پێکرد دوخەکە بە جورێکی تر دەبو وە لە بەرژەوندی دوزی ڕەوای گەلی کوردستان دە شکایەوە
وە بەرگری کردنی پێشمەرگە قارەمانەکان لە کوردستان دوای داگیر کردنی شاری کەرکوک و چەند شوێنێکی تر ئەوەی سەلماند کە ئەگەر خیانەت نەبێت هیچ هێزێک ناتوانێت خوی لە هەمبەر ئیڕادەی پوڵایینی پێشمەرگە دا ڕابگرێت.


ئەمڕو سەرەڕای ئەوەی کە گەلی کوردستان توشی ڕەوشێکی ناهەموار هاتووە بەڵام ئەم ڕەوشە بە بوچونی خوم بەردەوام نابێت و کاتیە گۆڕانکاری بەسەر دا دێت و ئاماژەکانی ئەم گوڕانکاریانەش وەدەر کەوتوون لە سەر ئاستی کومەڵگای نێودەوڵەتی دا بە گشتی و گەلی کوردستانیش سەنەدی سەربەخویی لە باخەڵی دایە و هیچ هێزێک ناتوانێت ئیڕادەی گەلی کوردستان بسڕتەوە
چونکە ئەمە مافی سروشتی و یاسایی گەلانە و چەسپاوە لە هەمو یاساو ڕێسا نێودەوڵەتی و ئاسمانیەکاندا هەر بویەش دەوڵەتە سەردەستەکانی دەوروبەرمان توقیون و دەیانەوێت بە هەر نرخێک بێت نەهێڵن کورد بەم مافە ڕەوایەی خوی بگات.


لە کوتایی دا بەم ئەنجامە دەگەین کە ئەگەر کورد ماڵی خوی ڕێک بخاتەوە و لەسەر بنەمای جونایەتی نەک چەندایەتی واتە نەهێڵێت دەستی خیانەت درز بخاتە نێو ڕیزەکانی گەلەکەمان و دەستی ڕەشی خیانەت دور بخرێتەوە لە پڕوسەی سیاسی وڵات و پێداچونەوەیێکی ورد بکرێت بو بارودوخەکە پێموایە سەرکەوتنی گەلێکی ئازاو و خوڕاگر وەک گەلی کوردستان هەمو قەیرانەکان تێدەپەڕێنێت و سەرکەوتنێکی گەورەتر لە هەموو سەرکەوتنەکانی پێشوتر تومار دەکات و ئامانجی کوتایی خوی دەپێکێت و جادوکان بەسەر جادوگەران دا دەشکێنەوە لە دوا جاردا.
Top