پێشمەرگە،سەرۆک بارزانی، رووبەرووی پیلانگێری ئیقلیمی لە دژی کوردوکوردستان بوونەوە ..

پێشمەرگە،سەرۆک بارزانی، رووبەرووی پیلانگێری ئیقلیمی لە دژی کوردوکوردستان بوونەوە ..
پێشمەرگە،سەرۆک بارزانی، رووبەرووی گەورەترین پیلانگێری بۆ لەناوبردنی کورد بوونەوە ..نەتەوەی کورد بە ھۆی پێداگری لە مافەکانی ورٍەتکردنەوەی داگیرکەران زیاتر لە سەدەیەکە چەندین جار تووشی مەترسی سرٍینەوە و لەناوبردن بە ھۆی گەلەکۆمەی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی بۆتەوە . بەڵام ھەر جارێک بە حیکمەت و کارێزمایی سەرکردەکان و خۆراگری قارەمانانەی پێشمەرگە و دڵسۆزان توانیویانە ئەو ھەوڵە دوژمنکارانانەیە تێکبشکێنن. شەڕ و بەرگریی قارەمانانەی ھێزی پێشمەرگە لە پردێ و مەخمور و زومار و شوێنەکانی دیکە کردیان، شەڕی سەربەخۆیی نەتەوەیەکە کە بەدرێژایی مێژوو لەلایەن ڕژێمەکانی پێشوو و ئێستای عێراقەوە لە پێناویدا ئەنفال و جینۆساید کراوە.جیھانی ئێستا جیاوازترە و وەک لە ڕابردوو، ئەمیش بەھۆی تەکنەلۆژیا خێراگەیاندنی زانیارەکان لە ڕێگای سۆشیال میدیاوە بەجیھانی دەرەوە، بۆیە عێراق ناتوانێ ھەروا بە ئاسانی و بە یارمەتی ئێران لەسەر ئەو لەشکرکێشیەیان بۆسەر کوردستان بەردەوام بێت. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەوە تێدەگات کە ساڵانێکی زۆرە عێراق لە لایەن ئێرانەوە قۆڵبەست کراوە، ھەموو لایەک دەزانن کە عەبادی وەک ریمۆت کۆنترۆڵ بەدەستی بەرپرس و ئاغایەکانی ئێران ئاراستە دەکرێت. پێشمەرگە لە ماوەی ئەو چوار ساڵە بە نوێنەرایەتی ھەموو جیھان توانی ھەیکەلی تیرۆرستانی داعش تێکبشکێنێت و لە خاکی کوردسان دووریان بخاتەوە، جیا لەوەش کوردستان باوەشی بۆ زیاتر لە ٢ ملیۆن ئاوارەی عەرەب کردەوە، کەچی لە جیاتی سوپاسی خەڵکی کوردستان، بە ھێرشکردن و تۆپبارانی کردنی کوردستان وەڵامی پێشمەرگەیان دایەوە. لە ئێستادا ئاماژەکان ئەوەمان پێ دەڵێن کە حکوومەتە تایفیەکەی عەبادی بەھۆی ئەو ناحەقی و شەڕەی لە دژی کورد دەیکەن ھاوشێوەی کەتەلۆنیا لە پڕۆسەی سەربەخۆیمان نزیکتردەکەنەوە، کوردستانیش تا دێت پشتیوانی نێودەوڵەتی زیاتر دەبێت. خۆڕاگری پێشمەرگە و خۆێندنەوەیەکی دروستی بارزانی بۆ دۆخەکە زیاتر داھاتووی کوردستان گەشتر دەکات، ھەرگیز نابێت بکەوینە ئەو ھەڵەیەی کە پێمانوابێت ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گڵۆپی سەوزی بۆ عەبادی و قاسم سولێمانی ھەڵکردووە بۆ ئەوەی بەکەیفی خۆیان خاکی کوردستان بخەنە ژێر ڕکێفی خۆیان،‌ ھەڵبەت ئەوەی لە ئەلفوبێی سیاسەتی نێودەوڵەتی تێبگات، درک بەوە دەکات کە ئەمریکا و ھاوپەیمانان رێگە نادەن ئەو لەشکرکێشێیەی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ نێو خاکی کوردستان بەردەوام بێت، چونکە ئەمریکا تەنیا لە ڕێگەی کوردستانێکی بەھێز دەتوانێت شوێنی خۆی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست قایم بکات و سنوورێکیش بۆ ئێرانی نەیاری لەمێژینەی دابنێت. دەبێت ھەموولایەکیش لەو ڕاستییە تێبگات کە بەھیچ شێوەیەک ئەنجامی ڕیفراندۆم ھەڵناوەشێتەوە، چونکە تەواو پێچەوانەیە لەگەڵ سەرجەم بنەماکانی دیموکراسی جیھان بەندەکانی جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ، بەڵکو سڕکراوە، بەم بۆنەشەوە ئەمریکا پێشوازی لەم ھەنگاوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرد، بەڵام عێراق لەژێر فشاری ئێران لەجیاتی دیالۆگ شەڕی ھەڵبژارد کەئەمەش بەلای ئەمریکاوە قابیلی قبوڵ نییە، بۆیە لەچەند ڕۆژی تر ھەنگاوەکانی ئەمریکا لە بەرژەوەندی کورد خێراتر دەبن، جونکە زۆر کەس پێیان وابوو ئەمریکا ڕۆڵی تەماشەکەر دەبینێت دڵنیا بن لەماوەیەکی زۆر کورتدا ئەمریکا بەدەنگێکی بەرز دەڵێت" ستۆپ عێراق و ھاوکارەکانی". ئەوانەی کە لە ئێستادا پێیانوایە بەھۆی ڕیفراندۆمەوە توشی ئەم شەڕە بووینە، تەنیا دەیانەوێت ڕای گشتی چەواشە بکەن، لەبنەڕەتدا خۆشیان باوەڕیان بەو قسەیە نییە. ئەو خیانەتەی لەکەرکوکیش کرا گەر کارێزمایی بارزانی نەبووایە لە١٦ ئۆکتۆبەر تەنیا کەرکوکمان لەدەست نەدەدا، بەڵکو پیلانەکە پەلکێشی دەکردین بۆشەڕێکی خوێناوی لەناوخۆماند، بۆیە ئەوەی بارزانی کردویەتی ھیچ سەرکردەیەک لەمێژووی کوردا نەیکردووە، چونکە بارزانی بۆ بۆبەرز ڕاگرتنی نەتەوەکەی ھەموو شتێکی کرد. کورد تا دڵۆپە خوێنێکی مابێت، ئامادەی قوربانیدانە، ورەشمان زۆر بەرزە و ھە رگیز لە ئامانجی شە ھیدان و سە ربە خۆیی کوردستان پاشگھز نابینھوە. ئھگەر ئاوڕ لە راپەڕینەکانی مێژووی خۆمان بدەینەوە، دھبینین ئافرەت شان بە شانی برا پێشمەرگەکانمان بەرگرییان لە کوردستان کردووە، دڵنیام ئایندەی ئێمەی کورد گەش دەبێت، ئھگەرچی لە ئێستادا دوژمن لە ھەموو لایەکەوە پھلامارمان دھدات، بەڵام ھەر تاکێکی کورد لە ھەرکوێ بێت، پێشمەرگەیە بۆ بەرگری لە خاک و شەرەفی کوردستان و داواش لە کۆمە ڵگە ی نێودە ڵەتی دھکھین لە بە رامبە ر ئھو گە لە کۆمە ی و دە ستدرێژییانە دا بۆ سە ر دە ستکە وتە کانی کورد بێدە نگ نە بن .ناکرێت بە ھۆی دەنگی ئازادیخوازی و سەربەخۆیخوازی میللەتێک رووبەرووی ھەرٍەشە و داگیرکاری ببێتەوە .
Top