لە مێژووەوە فێر بووم
October 30, 2017
وتار و بیروڕا
من دەمێکە گوتوومە ئێستاش دەیڵێمەوە، بۆ ئەوەی تەڵەی موزایەدەم پێدا نەتەقێ و نەکەومە داوی درووشمی بریقەداری حزب و سەرکردەکانیش، لە رقی دوژمنان و داگیرکارانی کوردستانەوە لە کوردبوون و کوردایەتی دەڕوانم، دوژمنان و داگیرکارانی کوردستان دژی کام حزب و کام سەرکردە بن، ئەو حزب و ئەو سەرکردەیە هەڵگری پەیامی کوردایەتین، هەر بۆیەش شوێن پێی ئەو حزب و ئەو سەرکردەیە هەڵدەگرم و لەو رێگایەشەوە بەرە و داهاتوو هەنگاو دەنێم.