گرنگە هەنگاوەکان بەوریای و پلانەوە بهاوێژرت ....

گرنگە هەنگاوەکان بەوریای و پلانەوە بهاوێژرت ....
گەر بەدیدێکی بابەتیانە خوێندنەوە بۆ دۆخی ئێستای کوردستان بکەین ،، بەروونی بۆت دەردەکەوێت کەوهەوڵێکی بێشومار بۆ دووئیدارەی و شەری ناوخۆ هەیە ،، کەم ئەم هەوڵەش لەلایەن چەند کەسێکەوەیە بەسپۆنسەری دەستی دەرەکی ....

گەر تەماشای میدیاکانی پارتی و یەکێتی و گۆران و لایەنەکانیدی بکەین ،، تەواو دڵنیادەبیت کە چەند لایەنکی سیاسی شەر هەڵگیرساندوە ،،
بەڵام پارتی کەزۆرترین هێرشی دەکرێتەسەر و سوکایەتی بەپیرۆزیەکانی دەکرێت،، دانی بەخۆیداگردووە وەڵامی نیە ، نەک هەروەڵامی نیە بەبەردەوام لەهەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکەیەو ئاو بەسەر ئەم ئاگرەدا دەکات ....

دەبێت ئێمە بپرسین ئەم هەوڵانە بۆ دووئیدارەی و شەری ناوخۆ لەبەرژەوەندی کێیە ؟
هەمووان دەزانین شەری ناوخۆببێت و بکرێت بەدووئیدارەی تەنها فەقیر و هەژار زەرەرمەند دەبێت ،، سەرەرای ئەوەی کورد لەوەتەی خەبات دەکات و قوربانی دەدات هەمووی صفر دەبێتەوە .....

بۆیە زۆر دڵنیابن هەر بشێویەک دروست بێت لەم کاتەدا ، نەیاران لەڕێگای دەست و پێوەندەکانیانەوە بەدەرفەتی دەزانن و زیاتر ئاگرەکە خۆش دەکەن بۆ لەگۆرنانی تەواوی ئامانج و دەست کەوتەکانی گەلی کورد ،، کەهەموو تاکێکی ئەم کۆمەڵگایە زەرەر مەند دەبێت تێیدا ،،
لە ئێستەشدا خۆفرۆشان لەڕێگەی ڕاگەیاندنەکانیانەوە هەوڵێکی زۆر دەدەن و تەپڵێ شەر و دووئیدارەی دەکوتن ، کە زۆرکاری گەری کردۆتە سەر سایکۆلۆژیای تەواوی تاکی کورد ،، گرنگە نەکەوینە ئەو داوەوه و هێمنى و ئارامی بپاريزین،،
چونكه عيراق نه يتوانيوه هێڵى پێشمەرگه له هەولێر و دهوك ببه زێنێت و هەوڵەکانیان بۆ تەواو شکاندنی شکۆو کەرامەتی کورد سەری نەگردووە ،،
بۆیە دەزانن تاكە رێگا بۆ جێ بەجێ کردنی تەواوی پیلانەکەیان شەرى ناوخۆيه بۆ ئەوەى دامەزراوەکان كارى خويان نەکەن و كار له ئەداى پێشمەرگه بكات نەتوانێت وەک پێویست بەرەنگاریان ببێتەوە و کورد لە شکۆ و کەرامەت داچۆرن ،،
گرنکە هەنگاوەکان بەوریایی و پلانەوە بهاوێژرێت ،، دەنا پیلانێکیان بۆ دارشتوین کورد لەمعادەلە بوونی نەمێنێت .
Top