لە ژێر هیچ پیلانگێرییەك سەرۆك بارزانی ، سازش لە سەر مافەرەواكانی كورد ناكات

لە ژێر هیچ پیلانگێرییەك سەرۆك بارزانی ، سازش لە سەر مافەرەواكانی كورد ناكات


گەر هەڵوەستەیەك لە سەر ووتارە مێژووییەكی سەرۆك بارزانی بكەین ، بە روون و ئاشكرایی ستراتیژی و پلانەكانی بەرێزیان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان و رٍەتكردنەوەی هەموو جۆرە پاشكۆیی و ژێر دەستیەك دەبینرێت و هەروەها هەروەها دەردەكەوێت كە لە ژێر هیچ گوشار وپیلانگێرییەك سازش لە سەر مافەكانی كورد ناكرێت هێلی سوورە . بارزان و بارزانیی ئەو چیا بڵندو سەركێشەیە كە هیچ داگیركەرێك و كۆیڵەیەك نەیتوانیی سەركێشی بكات و تووشی هەڵدێر بۆتەوە ..رەوشی سیاسی وسەربازی كورد لە ئێستادا بە قۆناغێكی‮ ‬هەستیار و ناسكدا تێدەپەڕێت،‮ ‬دەكارێ بڵێین خەبات و ماندوو بوونی‮ ‬سەدەیەكی‮ ‬لەم پارچەیەی‮ ‬كوردستاندا گرێدراوە بە ئەگەری‮ ‬ئەو گۆڕانكارییە مێژوویەی‮ ‬لە‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست چاوەڕوان دەكرێ،‮ ‬جگە لەوەیش ئەگەر بە وردی‮ ‬دیقەتی‮ ‬دۆراندۆری‮ ‬خۆمان بدەین ئاگری‮ ‬شەڕ‮ ‬هەموو وڵاتێكی‮ ‬تەنیوە و ئارامی‮ ‬و هەیبەت و شكۆی‮ ‬وڵاتان لەقیوە‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬هەڕەشە و مەترسییەكی‮ ‬گەورە بوونەتەوە،‮ ‬پێمانوایە ئەم گڕكان و بومەلەرزە سیاسییەی‮ ‬سەدەیەك جارێ‮ ‬ڕوو دەدات وا بە سانایی‮ ‬كپ نابێتەوە،‮ ‬زۆریش لە چاودێران و ساسەتوانان خوێندنەوەی‮ ‬زانستیانە و لێكۆڵینەوەی‮ ‬ئەكادیمیانەیان بۆ‮ ‬ڕەوشەكە هەیە و وانیشان دەدەن كە دانیشتوانی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان ئەمجارە بەخت‮ ‬یاوەریان دەبێت و ئەو خەونە لە مێژینەیان بەدی‮ ‬دێت،‮ ‬مادام سەرۆكێكی‮ ‬وەك مەسعود بارزانی‮ ‬ڕابەرایەتیان دەكات،‮ ‬ئەمەیش دوژمنان و نەیارانی‮ ‬قەڵس كردووە،‮ ‬هەر جارە و ئاریشەیەكیان بۆ خولقاندووە،‮ ‬هەر لە بڕینی‮ ‬بودجە و قوت و بژێوی‮ ‬خەڵك تا دەگاتە ئاڵاندنی‮ ‬كوردستان بە شەڕێكی‮ ‬نەخوازراوەوە ،ئەویش دوای شەرٍی سپێنراویی داعش ـ ئێستاش حەشدی شیعی و سوپای داگیركەری عێراقە.سەرۆك مسعود بارزانی تەنها بۆ بەشێكی كوردستان نییە،‮ ‬بەڵكو سەرۆكی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كوردە،‮ ‬ئەمە قسەی‮ ‬من نییە،‮ ‬بەڵكو ئەمە راستییە و هەموومان دەیبینین لەسەر ئاستی‮ ‬سەرتاپای‮ ‬جیهان لە مەسەلەی‮ ‬كێشەی‮ ‬كورد مامەڵە لەگەڵ جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەكەن،‮ ‬ئەوان وەكو سەرۆكی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد دەیناسن و پێیان قبوڵە و شانازیشی‮ ‬پێوە دەكەن،‮ ‬ئەگەر لە ئاستی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردیشدا سەیر بكەین،‮ ‬گەلی‮ ‬كورد شانازی‮ ‬بە سەرۆك بارزانییەوە دەكەن و ئەگەر لە هەموو گەلی‮ ‬كوردیش بپرسین كێتان پێتان پەسەندە رابەرایەتیتان بكات،‮ ‬ئەوە زۆربەی‮ ‬هەرە زوری‮ ‬گەلی‮ ‬كورد جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانیان دەوێت كە رابەرایەتیان بكات،‮ ‬چونكە هەموو گەلی‮ ‬كورد دەزانن لە سایەی‮ ‬ئەم سەرۆكە نەتەوەییە گەلی‮ ‬كورد هەناسەیەكی‮ ‬ئارام هەڵدەمژێت و دەزانن جەنابی‮ ‬سەرۆك هەڵگری‮ ‬حەز و ئاواتی‮ ‬ئامانجی‮ ‬ئەم گەلەیە،‮ ‬تەنها ‮ ‬سەرۆك بارزانی دەتوانێت ئەم گەلە بگەیەنێتە كەنارێكی‮ ‬ئارام و هەموو ئامانجەكانی‮ ‬هەر جەنابی‮ ‬سەرۆكە بە سیاسەتە حەكیمانەكەی‮ ‬دەتوانێت نەخشەی‮ ‬ئێستای‮ ‬خۆرهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست بگۆڕێت،‮ ‬ئەو نەخشەییە كە لە ساڵی‮ ‬1916 هەردوو وڵاتی‮ ‬بەریتانیا و فەرەنسا بە پەیمانی‮ ‬سایكس بیكو كێشاویانە،‮ ‬هەر جەنابی‮ ‬سەرۆكە مساومە لەسەر بستێك لە خاكی‮ ‬كوردستان ناكات،‮ ‬هەر جەنابی‮ ‬سەرۆكە زامنی‮ ‬پێكەوەژیانە لە كوردستان،‮ ‬هەر جەنابی‮ ‬سەرۆكە شەو و رۆژی‮ ‬كردوە بە‮ ‬یەك بۆ شادكردنی‮ ‬كورد بە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەر جەنابی‮ ‬سەرۆكە پارێزەری‮ ‬ئەم دەستكەوتانەیە كە بە خوێنی‮ ‬هەزاران رۆڵەی‮ ‬ئەم كوردستانە بەدەستهاتوون،‮ ‬هەر جەنابی‮ ‬سەرۆكە خەمخۆری‮ ‬گەلی‮ ‬كوردە،‮ ‬بۆیە من لەو سونگەیەوە دەڵێم ‮ ‬سەرۆك بارزانی لەئاو و هەوا زەرورترە بۆ ئەوەی‮ ‬ئێمەی‮ ‬كورد بە سەربەرزی‮ ‬و بە ئازادی‮ ‬بژین و نەكەوێنە ژێر چەپۆكی داگیركەران..


سەرۆك بارزانی ، بە تیری ریفراندۆم شەرعییەتی كوردستانیی بوونیی بەخشییووە كەركووك وكوردستان.ریفراندۆم قەڵغانێكی پۆڵایین وبەڵگەنامەیەكی بەهێزی میللەتی كوردە لە بەرامبەر رژێمی مەزهەبی بەغدا و داگیركەرانی كوردستان لە هەمبەر مڵهوریی و زۆرداری و خۆ دزینەوە لە مافەرەواكانی كورد.ریفراندۆمی سەربەخۆیی مافێكی یاسایی خۆمان بوو. تۆ لەوەی گەڕێ هێزە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەكان بەرژەوەندیان لەوەدا بوو پێشمان بگرن و نەهێڵن بیكەین، بەڵام ئەوەی كە گەلەكۆمەگیت لەسەر بێ، بەو مانایە نییە تۆ مافت نەبێ و واز لە مافەكانت بێنی. لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر دوژمنانی كوردستان كەلكیان لەو درزە ورەنەگرتبایە كە دەمێك بوو هەر بۆخۆیان خستبوویانە نێو ماڵی كوردەوە، بە دڵنیاییەوە ئێستا خەڵكی كوردستان لە شایی و هەڵپەڕكێدا دەبوو لەبری ئەوەی دڵی بریندار بێت. پرۆسەی تەعریبكردنی ناوچەكوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم پاش 2003ـش هەر نەبڕابۆوە. نموونە و بەڵگە زۆرن. لەم هەلەی ئەمجارەدا ئەگەر پێش ریفراندۆم هاتبانەوە، تەعریبەكە زۆر خەستتر و بەتەوژمتر دەستی پێ دەكردەوە. بەڵام ئیتر ئێمەی كورد هیچ بەڵگەیەكی ئاسایی نەبوو كە سبەی رۆژێ بڵێ ئێرەم لێ تەعریب كراوە. ئێستا تۆ چۆنم بۆ دەسەلمێنی چل ساڵ لەوەپێش مووسڵ چۆن بوو؟خۆ ئەگەر پێش گیرانی حەویجەش ئەو ریفراندۆمە نەكرابایە ئیتر تا هەتایە كورد نەیدەتوانی لە كەركووك ریفراندۆم بكات و كوردستانیبوونی كورد بكاتە بەڵگەیەكی یاسایی دیكە بۆ جیهان.
یرۆریستان هەوڵی‮ ‬زۆریان دا بە سەر ئیرادەی‮ ‬گەڵی‮ ‬كوردستان سەر بكەون بەڵام پێشمەرگە بە پشتیوانی‮ ‬راستەو خۆی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬توانی‮ ‬لە بەرەكانی‮ ‬جەنگ چۆك بە تیرۆریستان دابدات و تەواوی‮ ‬خاكی‮ ‬باشوری‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕزگار بكاتەوە‮. ‬سەرەنجام پێشمەرگە سەركەوت و گەلی‮ ‬كوردستان براوەی‮ ‬یەكەم بوو لە شەڕی‮ ‬تیرۆریستان‮. ‬دوایی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم وەك مافێكی‮ ‬ڕەوای‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بۆ دیاری‮ ‬كردنی‮ ‬چارە نووسی‮ ‬خۆی‮ ‬بە ئامانجی‮ ‬درووستكردنی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬ئاشتی‮ ‬خواز و پارێزەری‮ ‬تەواوی‮ ‬كوردستانیان لە ناوچەكە‮. حكوومەتی‮ ‬عێراق بە هاوكاری‮ ‬خائین و خۆفرۆشەكانی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬كوردستان توانی‮ ‬چەند ناوچەیەكی‮ ‬گرنگی‮ ‬كوردستان لە ژێر كۆنترۆڵی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان دەربهێنێت‮. ‬بەڵام دەبێ دۆست و دووژمنە كانی‮ ‬گەلەكەمان ئەوە بە باشی‮ ‬بزانن ئەوە شكستی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان نیە بەڵكوو ئەمە پیلانێكی‮ ‬بەرنامە بۆ داڕێژراوە و هەرگیز ناتوانن تا سەر ئەم گەلە كۆمەیە لە سەر گەلی‮ ‬كوردستان بەر دەوامی‮ ‬پێبدەن‮. ‬دڵنیام جەنابی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬بە سیاسەتی‮ ‬حەكیمانەی‮ ‬خۆی‮ ‬ئەم دۆخە تیدەپەڕێنێ و شكست بە پیلانی‮ ‬داگیركەران دێنێـت و سەركەوتنی یەكجاری نزیكە .
ئێستا كورد بە بەرچاوی خەڵكی دنیا و میدیا جیهانیەكانەوە ریفراندۆمێكی یاسایی كردووە. ئیتر لەم فرمان و گەلەكۆمەگیەدا كە كرایە سەر كورد بەتایبەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كورد بەڵگەیەكی مێژوویی دیكەی بەدەستەوەیە و ئەوەش لە رۆژی خۆیدا وەك بەڵگەیەكی یاسایی گەورە و كارتێكی كاریگەر بەكار دێنێتەوە. لەگەڵ ئەوەدا كە روخساری نیشتمانپەروەر و نیشتمانفرۆشانیشی بۆ خەڵك دەرخست. سەركەوتن بۆ كورد و كوردستانە.
Top