پۆست دەستکەوت و ھێز نییە، بەڵکو بەرپرسیاریەتییە

پۆست دەستکەوت و ھێز نییە، بەڵکو بەرپرسیاریەتییە
نوسەرو ئابوریناسی ئەمریکی لە بنچینە نەمساوی پیتەر دراکر دەلێ" ئەو وانەیە پێمان دەلێ کە پۆست دەستکەوت و ھێز نییە، بەڵکو بەرپرسیاریەتییە"
گومانی تێدانییە بەرپرسیاریەتی ڕەوشتێکی گەورە و بەخششێکی زۆری پێویستە لە پێناو خزمەت کردنی خەڵک و ھەست کردن بە ئارامی و پاڕاستنی دەستکەوت و پارێزراوەکانی کەلێی بەرپرسیارین و خۆئامادەکردن و ھەنگاونان و پڕاکتیزەکردنی بەدیدگایەکی فراوان بەرەوو ئاییندە بەتایبەتی بەرپرسیاریەتی پەروەردەیی لە ھەموو قۆناخە جیاوازەکانی دەزگاکانی پەروەردەیی جگە لەو سیفاتانەی سەرەوە پێویستە کادیرانی پەروەردەیی بە مانای ووشە ھەڵقولایی ناو کۆمەڵگا بن و شارەزایی تەواویان ھەبێت لەسەرجەم کەناڵ و خاڵ و ھێلە پەروەردەییەکان خۆیان بە خاوەنی کۆی پرۆسەکە بزانن ھەر ئاریشە و کێشەو گرفتێک لە کۆی پرۆسەی پەروەردە ھەبێت خۆیان بە خاوەنی بزانن و بەرپرسیاریەتی نەخەنە ئەستۆی ئەوانی تر ، چونکە پەروەردە پرۆسەیەکی ھەستیار و گشتگیرە و پێویستی بە دەستباری و ھاوکاری و یەک دەنگی و توانایی و دڵسۆزی و شارەزایی ھەموو لایەک ھەیە، جگە لە وەی کە ئەمانەتێکی ویژدانی و پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی و مێژوویی دەستاودەستکردنە خاوەندارێتی بۆ ھیچ کەس ناگەرێتەوە، بەڵکو خاوەندارێتی بۆ ھەموو کۆمەڵگا و میللەت دەگەرێتەوە، بەڵام ئەوانەی لە کەناڵە جۆراوجۆرەکانی پەروەردە بەرپرسیاریەتیان ھەیە ئەرکی ڕاستەوخۆ دەکەوێتە سەرشانیان بۆ نەھێشتنی خەوشەکان و چارەسەکردنی تەنگ و چەلەمە پەروەردەییەکان بەگشتی.
بەرپرسیاریەتی پەروەردەیی لە کۆی کەناڵەکان لە (بەرێوەبەری قوتابخانە تادەگاتە وەزیر) جگە لە ھەموو بنەماو پڕەنسیپەکانی تر بەرپرسیاریەتیەکی ویژدانییە لە دابین کردنی سەرجەم پێداویستیەکانی قوتابی و مامۆستا و قوتابخانە بۆ نموونە بەرپرسیاریەتیە باڵاکانی پەروەردە بەرپرسیارن لە دابین کردنی پەرتووک بۆ قوتابیان لە سەرەتای ساڵ ئەگەر نەبوو پێویستی بە بەدواداچوون و لێپرسینەوەی وورد و کرداری ھەیە لە کەسانی کەمتەرخەم، وە قوتابی پێویستی بە دابین کردنی مامۆستا ھەیە وانەکانی پێ بلێنەوە بە کورتی قوتابی کە تاکە ئامانج و مەبەستی کۆی پرۆسەکەیە پێویستە مافەکانی دەستەبەر کرابێت لە قوتابخانە پەرتووکی ھەبێت و مامۆستای ھەبێت و وانەکانی پێ بلێتەوە ڕۆژلنە وانەکانی بخوێنێت و بەھەمان شێوە مامۆستایان لە قوتابخانەکان ئاسوودە بن و مووچەکانی خۆیان وەربگرن و ھەوڵ بدەین بە ھەموو لایەک باری گوزەرانی مامۆستایانی بەرێز باشتر بکرێ ھەموو بەرپرسیاریەتی و ھەوڵەکانمان لە پێناو باشترکردنی گوزەرانی مامۆستا بێت، بتوانین مامۆستایان ئاسودە بکەین تا بتوانن پەیامەکانیان بە درووستی بگەیەنن.
جگە لەوانەش بەرپرسیاریەکی تری ویژدانی و پەروەردەیی ئەوەیە کەوا بەرپرسیاریەتی لە پەروەردە بریتی بێت لە بەرپرسیاریەتی دڵسۆزی و ڕاستگۆیی و خۆ بە خاوەن زانینی پەروەردەیی و ھاندان و پاڵپشتی کردنی کادیرانی پەروەردەیی خۆنەویست دەبێ ئەوە بزانین کە پەروەردە و بەرپرسیاریەتی دوو چەمکی ئاوێتە بووی یەکترن کە مەبەست لێی تێگەیاندنە نەک پێگەیاندن.



بەرێوەبەری گشتی چاڵاکی وەرزش و ھونەر
ماستەر لە کارگێری پەروەردەیی

Top