چۆن وڵامی مێژوو دەدەنەوە؟
October 28, 2017
وتار و بیروڕا
شارەکانی باشوور خرۆشاون و بە ئاڵای کوردستانەوە هاواری بژی پێشمەرگە دەکەن، باکوور و رۆژهەڵات و رۆژئاواش خۆزگەی راپەڕین لە دەروونیان دەجووڵێ و لە ئانوساتی رابووندان، کوردانی تاراوگەش دنیایان هەژاندووە و باڵیۆزخانە بە باڵیۆزخانە دەگەڕێن، تاکە شارێک لە ناویاندا بێدەنگ و کشومات بێ سلێمانی هەڵمەت و قوربانییە، ئەرێ حزبەکانی سلێمانی چۆن توانیویانە سلێمانی هەمیشە راپەڕیو ئاوا بێدەنگ بکەن؟ ئەی دەبێ سلێمانی چۆن وەڵامی هەژانی ٦ی ئەیلول و بەردەرکی سەرای بداتەوە؟