چەپكە گوڵی مام كامەیە؟بەرگری لە نیشتمان یان تەسلیمبوون و خۆبەدەستەوەدان
October 28, 2017
وتار و بیروڕا
ئەگەر سەیری كردار و هەڵسوكەوتەكانی گۆران بكەین بە هەموو شێوەیەك دژی رای كوردستانیییەكان وەستاون و لە پێناو دژایەتی پارتی بە تایبەتی هەموو جۆرە سیاسە و پرۆگرامەك كە پێیان بسپێردرێت پێرەوی دەكەن و ئەوەی لە كاتی ئێستاشدا بە ناوی حكومەتی رزگاری نیشتمانییە شتەك نییە كە پێرەوە و پرۆگرامی خۆیان بیت بەڵكوو لە دەرەئەنجامی ئەو لاملییەیە كە بە غدا داوای دەكات.
دەبیت هەرچی زووە یەكیەتی خۆی رێكبخات و خۆی لەو چەند جەمسەرییە قوتار بكات ئەوەی دوژمنانی كورد لە كاتی ئێستاداوادەكەن كۆنترۆڵكردنەوەی یەكجارەكی ،عەسكەری و سیاسی و ئابوری كوردستانە بۆ ئەوەی كوردستان نەتوانیت هیچ كات بیر لە بریاردان لە سەر چارەنووسی خۆی بكات هەر بۆیەش بیر كردنەوە لە یەكریزی نیشتمان باشترین بەرنامەیە بۆ ئەوە كە پێرەوە بكرێت نەوەك حكومەتی رزگاری نیشتمانی كە دەیان پیلانی لە پشتەوەیە و یەكیەتی بە هەموو باڵ و جەمسەرەكانی دەبیت ئەوە بە باشی بزانن چوون ئەو چەند جەمسەری و نەگەرانەوە بۆ سەركردایەتی سیاسی وای كرد كە تەنیا لە ییەك رۆژدا هەموو ئەو ناوچە جێناكۆكانە لە دەست بدەین.