هێرشەكانی حەشدی شیعی و بێدەنگی راگەیانە نێوخۆییەكان

هێرشەكانی حەشدی شیعی و بێدەنگی راگەیانە نێوخۆییەكان
كاتەك كە سەركدەی سیاسی بریاری ریفراندۆم یان دا و گەلی كوردستان بە پەرۆشەوە پێشوازییان لەو هەوڵە كرد بەڵام بە داخەوە هندەك داخ لە دڵی نەخۆش بۆ مەبەست دژایەتی ئەو پرسە چارەنووسسازە دژی وەستانەوە و هەموو هەولەكی خۆیان خستە گەڕ بۆ ئەوەی خزمەت بە دوژمنانیان بكەن رۆژەك باسیان لەوە دەكرد چ پێویست بە ریفراندۆم دەكات ئەگەر راست دەكەن سەربەخۆیی رابگەیەنن،دەنگەكی تر دەیوووت \ەگەر سەربەخۆیی لە كەركوك و جێناكۆكەكان نەكرێت واتە هیچ نەكراوە ئەوەی تر دەیگووت ئەو پرۆژەیەكی ئەردوغان و بارزانییە هەموو ئەو دەنگە ناشازانە بۆ مەبەستی بەلاڕیدا بردنی كودستانیان بوو.
بینیمان كە ریفراندۆم كرا و كوردستانیان بە دەنگەكی بەرز كە لە رووی نێودەولەتییەوە قورساییی خۆی هەیە دەنگیا بە سەر بەخۆیی دا و دوژمنانی كورد نەیانتوانی خۆیان لە بەرانبەر ئەو دەنگە بە هێزەی كوردستانیان بگرن و هێرشكی نابەرانبەریان دژ بە گەلی كوردستان دەست پێكرد هەرچەندە كە كوردستان بە هۆی خیانەتەوە تووشی نسكۆ بوو بەڵام دیسان هندەك لە راگەیاندنەكان بێدەنگ بوون سەرەرای ئەوەش لە هەوڵی پەردە پۆش كردنی ئەو راستییانە بوون .
بەڵام ئەوەی كە لە هەمووی سەیر تر ئەو راگەیاندنە كز و لاوازەی سنووری زۆۆنی سەوز و بە دیاریكراویش راگەیاندنی كۆمەلی ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆران و بەشەك لە باڵی خیانەتی 16ی ئوكتۆبەر بوو كە تەنانەت لە رووی رۆژنامەوانیشەوە نەیان توانی لە بواری راگەیاند هێرشەكانی حەشدی شیعی بۆ سەر گەلی كورد بەدونیا رابگەیەنن لە كاتەكدا كە سەردەمایەك داعش هێرشی بۆ ئەو ناوچانە كرد هەر پێشمەرگە بوو كە بە خوێنی خۆی ئەو ناوچانەی خاوێنكردەوە بەڵام ئێستاش لە لایەن حەشدی وەحشییەوە بۆ سەر هەرێمی كوردستان هێرشیان هێناوە تەنیا بەیەك ووشەش باسی ئەو شەڕانەیان نەكردووە بە تایبەتی كە پێشمەرگە ئەو پیلانە نێودەولەتی و ئەقلیمییەی شكست پێ هێنا بێدەنگییان نواند
Top