بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و پوچەڵکردنەوەی پیلانگێرییەکان یەکریزیمان سەرکەوتنی یەکجارییە ..

بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و پوچەڵکردنەوەی پیلانگێرییەکان یەکریزیمان سەرکەوتنی یەکجارییە ..
رژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق بەوەی ئێستاشەوە دەستپێشخەر بووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کە ئەویش مافەزەوتکراوەکانێتی لە رێگەی گفتگۆ و دانووستانەوە ، بە پێچەوانەوە ھەر کاتێک ھەنگاویی بەرەو پێشەوە نابێت ئەوا چ بە ھێزی چەک بێ یانیش بەکارھێنانی ناپاک و خیانەتکاران بێ ئەوا وەڵامی دەخوازە رەواکانی میللەتەکەمانی داوەتەوە.رووڕەشی‮ ‬ھەر بۆ خائین و خۆفرۆشانە و جێگەشیان مەزبەلەی‮ ‬مێژووە،‮ ‬لە دوای‮ ‬سەد ساڵی‮ ‬کۆت و زنجیر لە دەست و پێی‮ ‬کورد،‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆک ھەموو دنیای‮ ‬ھەژاند و ھێنایە سەرخەت و کەرستەی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬کوردستانی‮ ‬ئامادەکرد وەکو وەسیقەیەکی‮ ‬مێژوویی‮ ‬بۆ سەد ساڵی‮ ‬تر کە ریفراندۆم بوو،‮ ‬ئەوەش مێژووە سەروەرییە بۆ جەنابیان کە تۆمار کراوە و ناسڕێتەوە،‮ ‬پێویستە رێز لەو وەسیقەیە بگیرێت و بێڕێزی‮ ‬پێنەکرێت لە کۆمەڵگای‮ ‬نیودەوڵەتی،‮ ‬چونکە ئیرادەی‮ ‬٩٣%ی‮ ‬میللەتێکە،‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆک چەند گەورە و بە ھەیبەت بوو سەد بەرامبەری‮ ‬جاران گەورەتر بوو،‮ ‬چونکە میللەت ھۆشیارە و دەزانن کێ خەمخۆری‮ ‬میللەتە و کێش خائین و خۆفرۆشە‮ و گەر ئێستاش رژێمەکەی عیبادی بە رژێمی خامنەیی و ئەردوغان و حەشدی شیعی لە خۆی دەفشێت ،ئەوا دەبێ دڵنیا بێ کە میللەتی کورد لە مافی سەربەخۆیی پاشگەز نابێتەوە و دەبێ باجی تاوانکارییەکانی لەگەڵ ناپاکی کۆیلەکانی بداتەوە ..
داگیرکردنی سەروماڵی کوردستانێان و ئابڵوقەدانی زەمینی و ئاسمانی دوژمنایەتییەکی راستەقینەی میللەتێکی تێکۆشەر و ئازادیخوازە کە دەیان ساڵە بە ھۆی پێداگری لە سەر مافەکانی تووشی ھێرشی نامرۆڤانەی رژێمە یەک لە دوای یەکەکان بۆتەوە ..گەر بمانھەوێت رۆحی شەھیدانمان ئاسوودە بێ ، گەر بمانھەوێت رەنجی خەبات و ماندبوونی دەیان ساڵەمان بە ھەدەر نەچێت بەسە ئیتر چاوەرانیی چی لە رژێمێک بکەین کە میلیشایی ئێرانی و چەک و جبەخانەی سەربازیی ھاوشێوەیی رژێمەکانی تر لە دژی میللەتی کورد بەکار بێنێت .
رژێمەکانی پێشووتر وەڵامی کوردیان بە چەکی قەدەغەکراوە و کیمیایی و فسفۆر دابێتەوە ، ئەمجارەیان لە ماوەی سێ ساڵدا ،ئەو رژێمە مەزھەبی بە پاڵپشتی رژێمی خامنەیی و داگیرکەری ئێران ، سەخترین وقورسترین چەکی ئابووری لە دژی کورد بە بەمەبەستی شکاندنی ئیرادە و شکۆمان بەکارھێنا ، جگە لەو چەک و تەکنۆلۆیاییەی کە ئەمەریکا بە مەبەستی دامەزراندنەوەی سەرلەنوێ سوپای رووخاویی عێراقی پێی نوێژەن بکەنەوە ، جارێ ھیچ نەببوو ئەوا بینیمان بە ھەموو توانا یەکەوە میللەتی کوردیان پێی بۆردومان کرد و ئاوارە کرد و شارە بەدەریان کرد .
پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بووبە پاساو بەدەستیانەوە، بە باوەڕی من لەم قۆناغەی ئێستاشماندا کە "لەزۆر رووەوە چوینەتەوە دواوە بۆ ماوەیەکی کاتی"، پێویستمان بە یەکڕیزی ناوخۆییی ھەیە، لەوێشەوە ئیش لەسەر پرۆژەی سەربەخۆی بکەینەوە، بەڵام بە سوودوەرگرتن لە ھەڵەو کەمووکوڕیەکانی دوێنێمان.ئەو مەرجانەی کە رژێمەکەی عەبادی دەیھەوێ بیسەپێنێ بەسەر ھەرێمی کوردستاندا، زۆرینەی خاڵەکانی وەک یاری مارو پەیژەکەوایە، لە لوتکەوە بەغدا دەیھەوێ بمانھێنێتەوە خاڵی سفر، نابێ کورد بەو مەرجانە رازی بێ ، چونکە خۆکوشتنی فیزیکی "جەستەیی" شەرەفمەندانەترە لەو مەرجانەی کە زۆرینەیان سوکایەتیکردنە بە کوردو دەستکەوت و خاک و ئازایەتی و قوربانیدان و سڕینەوەی مێژوویەک لە شانازیمان.
لەگەڵ ئەو ھەموو تاوانانەی کەوا رژێمە یەک لەدوای یەکەکان دژی گەلی کورد ئەنجامیان دا بوو، بەڵام ئەوان ئێمە بە تێکدەر و ناحەق دەزانن و ئامادە نین گفتگۆمان لەگەڵ بکەن و خۆیان لە گەرٍاندنەوەی مافەرەواکانمان دەدزنەوە . ئەوەی لێردا گرنگە ئەوەیە کە چیتر متمانە بەو رژێمە مەزھەبی زاڵمە نەکەینەوە و چاوەرانی ھیچیان نەکەین و کات بەو فیرۆ نەدەین و چونکە بە زیانی دۆزی کوردە ناوی خوای لێبێنین وجاری سەربەخۆیی بدەین و پشتیوانی و ئیرادەی میللەتەکەمان لە ھەموو پشگیرییەکی نێو دەوڵەتی گرنگترە و دەبێ پێداگر بین و پشتیوانی سەرۆک بارزانی بین و یەکریز بین بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و سەربەخۆیی تا گەیشتن بە کەنارٍی ئارامی..



Top