لاڤرۆف لە رووسیا بە جەعفەری گووت :"ستۆپ"
October 25, 2017
وتار و بیروڕا
دوابەدوای ئەوەی كە حكومەتی عێراق بە زۆری هێز لە 16ی ئوكتۆبەر ویستی كە ئەو ناوچە كوردستانیانەی دەرەوەی هەرێمی كوردستان كە لە شەری دژ بە داعش رزگاری كردبوو داگیر بكات سەرەرای مەبەستی سیاسی بۆ دروستكردنی گوشار ، سەر باری ئابوری كوردستان بە بیانۆی جێبەجێكردنی یاسا هۆكارەك بوو بۆ ئەوەی ئەو مافە بە خۆی بدات ، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی روسیا بكات، تاوەكوو روسیا و كۆكپانیاكانی روسیا لەو گرێبەستانەی كە مەبەستیەتی لە گەڵ حكومەتی هەرێم واژووی بكات پاشگەزییان بكاتەوە.
سەرەرای چەواشەكارییەكانی وەزیری دەرەوەی عێراق و هێنانەوەی بیانۆی دور لە راستی سەبارەت بە گشتپرسی سەربەخۆیی، وەزیری دەرەوەی روسیا ئامادە نەبوو لەو سیاسەتانەی كە بەرانبەر هەرێمی كوردستان هەیبووە پاشگەز ببیتەوە هەربۆیەش دەتوانین بڵێن كە هەنگاوەكانی حكومەتی هەرێم و ئەو سیاسەتانەی كە لە بواری نەوت و گاز هەیبووە ،قۆناغەكی نوێیە بۆ ئەوەی ئیستقراری سیاسی لە كوردستان دروست بوو بیت و هەنگاوەك بیت بۆ ئەوەی لە داهاتویەكی نێزیكدا ئەو هێزە كاریگەرە بیت كە بتوانیت نەوت و گازی روسیا و ئەوروپا دابین بكات كوردستان بەرەو سەربەخۆیی ئابورییەوە ببات.