گاڵتەجارییە گەر بە پیلانگێری و ھێز ناتوانرێت " کوردوکوردستان" بە عێراقەوە بڵکێنەوە ...

گاڵتەجارییە گەر بە پیلانگێری و ھێز ناتوانرێت
داگیرکەران و رژێمەکانی رابردوو زۆر ھەوڵیاندا کورد لە نێو نەتەوکانی تر بتوێنەو ە و یان گەر پێیان بکرێت بیسرٍنەوە ،بەڵام پرسیار ئەوەیە ئایا توانیان کورد و کوردستان لە ناو ببەن و بە خۆیانەوە بڵکێنن .گشت رژێمەکانی عێراق بە ھەمان بیروھزری شۆڤێنی و دیکتاتۆری بە زمانی چەک و ئاگر وەڵامی مافەرەواکانی میللەتی کوردیان تا بە ئەمرٍۆ داوەتەوە.بۆیە مانەوەی لە چوارچێوەی عێراقێک بە سپۆنسەری ئێران و عەقڵییەتی شیعی لەمەودوا ئاڵۆزتر دەبێ، تازە ئەوان بەعس ئاسا دەرگای ھێنانی دەبابەکانیان بۆ خۆش بووە، ئەم عەقڵییەتەی شیعە بەقەت تاڵەموویەک جیاوازی نییە لەگەڵ عەقڵییەتی بەعس، بۆیە لە خراپترین دۆخدا دەبێ کورد بیر لەکۆکردنەوەی پشتیوانی دەرەکەی بکاتەوە تا ئەو دەستە دوربخەینەوە کە بۆی ھەیە لەھەر توڕەبوونێکدا ئێخەمان بگرێتەوە.ئەو شەڕە دەبووایە رووبدا، بەڵام پرسی ریفراندۆم بووبە پاساو بەدەستیانەوە، بە باوەڕی من لەم قۆناغەی ئێستاشماندا کە "لەزۆر رووەوە چوینەتەوە دواوە بۆ ماوەیەکی کاتی"، پێویستمان بە یەکڕیزی ناوخۆییی ھەیە، لەوێشەوە ئیش لەسەر پرۆژەی سەربەخۆی بکەینەوە، بەڵام بە سوودوەرگرتن لە ھەڵەو کەمووکوڕیەکانی دوێنێمان.سەبارەت بەو مەرجانەی کە حکومەتەکەی عەبادی دەیھەوێ بیسەپێنێ بەسەر ھەرێمی کوردستاندا، زۆرینەی خاڵەکانی وەک یاری مارو پەیژەکەوایە، لە لوتکەوە بەغدا دەیھەوێ بمانھێنێتەوە خاڵی سفر، نابێ کورد بەو مەرجانە رازی بێ ، چونکە خۆکوشتنی فیزیکی "جەستەیی" شەرەفمەندانەترە لەو مەرجانەی کە زۆرینەیان سوکایەتیکردنە بە کوردو دەستکەوت و خاک و ئازایەتی و قوربانیدان و سڕینەوەی مێژوویەک لە شانازیمان.کورد ناتوانێ تاسەر لەگەڵ عەقڵیەتی داپڵۆسێنەری شیعەی عێڕاق بەردەوام بێ، ھەمیشە دەبێ بیر لە ئەڵتەرناتیڤ بکەینەوە بۆ خۆدەرباز کردن لەم حکومەتە دیکتاتۆرە کە ھیچی کەمتر نیە لە بەعسی سەردەمی ئەنفال و کیمیاباران و وێرانکردنی سەدان گوند.
کوردستانیان زۆر لە وە بەھێزترن تۆ بتوانیت بەراگرتنی گەشتی ئاسمانی و کۆنترۆڵکردنی خاڵە سنووریەکان تاقیمان بکەیتەوە ، ئێمە بە ئەنفال و کیمیاباران و زیندەبەچاڵکردن و وێرانکردنی نیشتیمان ورە مان نەرووخاو سەربەرزانە ژیاین ، تازە بەو ھەڕەشانە ئیرادەمان بەھێزتردەبێت ، دۆستانی کورد کوا ھەڵوێستان ئەوەی کوردستان کردی لەبەرامبەر داعشی خوێن رێژ ئێوە لەئاسمانیشەوە بەترسەوە لێی ڕادەمان ئەوەیە سوپاس گوزاریتان بۆ خەڵکی کوردستان قسەیەکتان بەبەغدا نەگووت کە بۆ ھەرەشە دەکەی لەو کوردستانەی کەماییەی سەربەرزی ھەمووجیھانە بەھۆی بوونی ھێزی پێشمەرگەی داعش بەزێن گەرھێزی پێشمەرگە نەبووایە ژیانی ئێوەش لەمەترسی دادەبوو کەچی پێشمەرگە ئەفسانەی داعشی تێکشکاندو ورەی دابە ئێوە، ئێستاش بەحەشدی شەعیی کە لە ھێزێکی وەعشی گەر دەچێت دێت ھێریش دەکەیتە سەرکوردستان و حەشدی شەعبیت بۆدژی کوردستان دروستکردوە نەک دژی داعش ، بەڵام دڵنیابە نەداعش و نە حەشدو نەوەعش ناتوانن لە بەرامبەر ھێزو باوەری کوردستانیان خۆیان تاقیبکەنەوە و شەرمان پێبفرۆشن و بریاری شەرکردنمان لە دژ بدەن .
بەڵگەنامە مێژووییەکان مێژوو و واقیعی چەند ساڵی رابردوویی مامەڵەکردنی ھەولێر و بەغدا و دەرھاویشتەکانی دەرخەری ئەو راستییەن کە عێراق جگە لە ھەوڵدان بۆ دەسەڵاتی تاکرٍەیی و پەراوێزخستنی کورد و خۆ دزینەوە لە مافە دەستوریی و یاساییەکانی، کاری بۆ ئەوە کردەوە کە لە ھەر دەرفەتێکدا شکۆ وئیرادەی کورد بشکێنێت . رێکخڕاوی شەفافییەتی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکدا ریزبەندی وڵاتانی جیھانی لە بواری شەفافییەت و گەندەڵی بڵاو کردەوە کە عێراق بە یەکێ لە گەندەڵترین وڵاتانی جیھانی پۆڵێن کردووە.عێراق لەناو ١٧٥ وڵاتی جیھان لە بواری شەفافییەتەوە لە پلەی ١٧٠ دایە و یەکێ لە پێنج وڵاتی گەندەڵی جیھانە. ئەو قەیرانەی ئێستای عیراق بۆ ھەموو ناوچەکە و لایەنە عیراقییەکانە بەگشتی و شیعەکان بۆ خۆیشیان بوونەتە چەند بەشێکەوە و ھەرچەندە ئێران ھەوڵی یەکخستنەوەیان دەدات، بەڵام ئەوە کارێکی زەحمەتە، لایەنە سوننەکانیش کێشەی ئەوەیان ھەیە مەرجەعیەتێکی قیادیان نییە و ھەر گروپێک قیادەیەکی تایبەتی خۆی ھەیە، بۆیە زیانمەندی یەکەم لەو دۆخە سوننەکان دەبن کە ئەوەش زیانە بۆ ھەموو عیراق. عیراق بەو شێوەیەی ئێستا و بەو فەوزایەی کەھەیە بەرەو داھاتوویەکی نادیار دەڕوات، بەرەو جەنگێکی ناوخۆیی ھاوشێوەیی سوریا و ھەڵوەشاندنەوە ھەنگاو دەنێت. ئێستا کورد بشیەوێت بۆی ناکرێت جارێکی دیکە ببێتەوە مەلیک دروستکەر، لە عێراق باوی مەلیک دروستکردن نەما، تەنیا ھێزێک کە جاران دەیتوانی عێراق رابگرێت و سەقامگیری بکات، ئێران بوو، ئێستا ئێرانیش ئەوەی پێناکرێت، ئێستا ئاراستەیەکی گشتی ھەیە، تەنانەت دژی رەوتی ئێرانیشە، ئەمریکا جاران گرنگبوو سەرکردایەتییەکی دەکردو ئەو بۆشاییەی پڕکردبووەوە، ئێستا ئەمریکا لە عێراق ھیچی پێناکرێت، بەڵکو بەرژەوەندییەکانی کەوتووەتە زەرەرەوە، سوننە لە جاران زیاتر پەرش و بڵاو بووەتەوە.بەم شێوەیە کورد لە نێو عێراقێکی پر کێشە و بەرەو ئاراستەیەکی نادیار وتاریک ھیچ مافێکی دەستووری بەدەست ناھێنێت .
٢٦ساڵە ئارەزوومان کردووە لەگەڵ ئێوە بین ، بەڵام ئێستا ئارەزووی جیابوونە و جیرانەتی دەکەین لەگەڵ ئێوە ، بۆ ئارەزووەکەمان ناھێننەدی ؟ ، سەرەڕای ئەوە دەوڵەت و سەربەخۆبوون مافی ڕەوا و شرعی ھەر ھەرێمێکە کە بیەوێت بە مەرجێک رەگەزەکانی دەوڵەتبوونی تێدا بەدی بکرێن ، کە بریتین لە (دانیشتوان ، ھەرێم ، سەروەری ، حکومەت ) ، کە سەرجەم ئەم رەگەزانەش لە کوردستان بەدی دەکرێن، کەواتە ھەر ڕێگریەک کە دەکرێ دژی ریفراندوم دەکەوێتە قاڵبی نایاساییەوە ، سەرەڕای ئەوە ئەو مافە لە فەسڵی یەکەمی ماددەی یەکەمی بڕگەی دووەمی میساقی ڕێکخراوی نەتەوە یە کگرتووەکان ھاتووە ، کە بونیادنانی پەیوەندی نێوان نەتەوە و گەلان دەبێت . بۆیە گەر چەند گوشارمان لە سەر دابنێن و بیانەوێت لە ئامانجەکانمان پاشگەزمان بکەنەوە بە زۆر بە عێراقەوە بمان لکێنن ئەوا مەحاڵە و ئەو سەردەمە بە سەر چوو .

Top