ڕاگەیاندن و گەشبینی و ڕای گشتی

ڕاگەیاندن و  گەشبینی و ڕای گشتی
ڕاگەیاندن زۆر کاریگەر و ڕۆڵێکی دیاری لە ژیانی مرۆڤی سەردەم بەرکەوتووە. دوێنێ دۆناڵد ترەمپ سەرکەوتنی خۆی و گەیشتن بە کۆشکی سپی بۆ " تویتر " گەڕاندەوە.
بۆیە دەبێ کوردستانیان ئەمڕۆ زیاترین سوودی لێوەرگرن بۆ خێراتر کردنی گەیشتن بە ئازادی و سەربخۆیی، کە ڕووداوە ناخۆشەکانی کاتیی ئەو دواییە ھەندێ پەکیان خستووە.
ھەر کوردستانیەک ھەر کۆمێنتەک دەبینێ قازانج بە بەرزکردنی مۆرال و مەعنەویاتی کوردستان و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە، دەستی دەکەوێ و پێی دەگات زۆر خێرا بنووسێ و یان (share) بکات بۆ دۆستان و کەسانی، بە تایبەت ئەگەر بە زمانی سادە و ساکار بێ.
و بۆ ئەو بابەتانەی کە بە زمانی بیانی نوسراون، و بەسوود و گۆنجاو بێ لەگەڵ دۆخی کوردستانیان و دوور بێ لە وشە و چەمکی دەمارگیر و دوور لە ڕەوشتی کۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتی و جنێوفرۆشی، بۆ جیھان و دۆستانی بیانی و ناوخۆیی خۆتان بنێرن.
ئەو کۆمێنت و وێنە و بابەتانەی بۆنی گەشبینییان لێ دێتن بڵاو بکەن. خەڵکی زۆریان پێویست پێیەتی. خێرتان دەگاتێ. ئەوەی کە ڕەشبینی تیادایە بسڕەوە و بڵاوی مەکە و وەری مەگرە و خاوەنیان (delete) بکە تا تۆی بە ڕەشبینی نەکۆشتووە.
ئەو بابەتانەی کە دەتوانن ببن بە مایەی گۆشاری سیاسی بەسەر نەیاران، و وڵاتانی ڕۆژئاوا و ناوچە و ... ھتد، زۆر گرنگن. چونکە جیھان ئەمڕۆ بۆ زانینی ڕای گشتی خەڵک و نەتەوەکان بەرامبەر خۆیان پشتی پێوە دەبەستن و بەشێک لە سیاسەتیان لەسەر بنەمای دادەنێن. ناڕەزایی خەڵکی بەرامبەر بە دۆخ یان ڕووداو یان ھەر ڕەفتار و بڕیارێک، لە ڕێگەی زۆریی کۆمێنت و لینکەکان دەتوانن ببن بە ئەگەری ھەڵگرتن یان گۆڕینی.
جیھان کەوتووتە دەست ئەنترنێت. بۆ رزگاری خۆتان ھەموو توانایەکتان لەو بۆارە دا بخەنە گەڕ. خۆ ئێوە ھەر چاوەکانتان لەناو دەبەن، ھیچ نەبێ، ئەگەر پێشمەرگە ئازیزەکانمان گیانی خۆیان بۆ ئەو کوردستانە دەبەخشن، تۆش چاوەکانت لەسەر دانێ.

Top