ئەنجومەن یا بەرە یا کۆنگرەیەکی باڵا پێویستیەکی گرنگی خەباتی ڕزگاری خوازی نەتەوەیمانە...

ئەنجومەن یا بەرە یا کۆنگرەیەکی باڵا             پێویستیەکی گرنگی خەباتی ڕزگاری خوازی نەتەوەیمانە...
بزافی ڕزگاریخوازی نەتەوەیمان بە درێژایی مێژوویی خۆی بەھۆی دەستی دەرەکی و ناحەزان ڕووبەڕووی زۆر شێوە لێکترازان و پەرتەوازەی جۆراوجۆر بووە، ئەگەر ھۆیەکی تری ئەم دابەش بوون و لێکترازانە ناوەخۆی یان فکر بووە، بەڵام بە گشتی یەکڕیزی لایەنە سیاسیەکان بەبێ جیاوازی بەشەکانی کوردستان ڕۆژھەڵات، ڕۆژئاوا ، باکور، باشور پێویستیەکی گرنگ بووە کە لە شێوازی خەبات و باوەڕ نزیک و ھاوبەش و یەکگرتوو بن، یان ئەگەر دابەشیش بوون نەبێتە ھۆی ئەوەی بچنە ژێر بار و بەرژەوەندی دوژمنان، بۆ ڕێگریکردن لەو ڕاستییە گرنگە زۆر ھەوڵی جیاجیا دراوە بەرە یان ئەنجومەن یان کۆنگرەی نەتەوەیی ھەبێت، بەڵام لەبەر ئەوەی نەکراوەتە ئۆرگانێکی یان دامەزراوەیەکی گرنگی نەتەوەیی فەرمی لە کارخراوە!، بەرەی کوردستانی یەکێکە لەو ھەوڵە سەرەتایی و گرنگەی لە ساڵی ١٩٨٨-١٩٩١ بە ھەوڵی لایەنە سیاسیەکانی باشوری کوردستان دامەزرا کە جەنابی ڕێزدار سەرۆک مەسعود بارزانی سەرۆکایەتی دەکرد، ھەندێ ھەوڵی تر ھەبوون بە ناوی کۆنگرەی نەتەوەیی و پەرلەمان لە دەرەوەی کوردستان، دووبارە لە ساڵی ٢٠١٥-٢٠١٦ ھەوڵێکی تری بەرفراوان ھەبوو بۆ دروستکردنی کۆنگرەی نەتەوەیی لە ناوەخۆی کوردستان بە بەشداری ٥٢ لایەنی سیاسی کوردی، دواترین ھەوڵ دروستکردنی ئەنجومەنی باڵای سیاسی کوردستان بوو ئەو ئەنجومەنەش لە پێش ڕیفرادۆمی ئەمساڵ ٢٠١٧ ، دامەزرا دوای ڕیفراندۆمیش بڕیار درا وەکو خۆی بمێنێتەوە ، بە گشتی ئەو ھەوڵە جیاجیانە بۆ ھەریەک لە گرنگی قۆناغەکانی خەباتی ڕزگاری نەتەوەیمان دراوە، بەڵام تاسەر بەردەوام و ئەکتیڤ نەبووینە ھە ر‌یەکە بە ھۆکارێکی دەرەکی یان ناوەخۆ ڕۆڵیان لە کارکەوتووە، سەرباری ھەموو ئەو ھەوڵانەش ھەموو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بەبێ جیاوازی فکری و جوگرافی واتا باکور یان باشور، ڕۆژھەڵات یان ڕۆژئاوا، دەرکیان بەو ڕاستییە کردووە کە یەکڕیزی و نزیکایەتی و ھەتا ڕادەی یەکگرتووی گرنگ و پێویستە بۆ خەباتی ڕزگاری نەتەوەیمان لە ھەر بەشێکی کوردستان و لایەنە سیاسیەکانی ھەڵگری ھەر بۆچوون و ئایدیایەکی جیاواز بن، گرنگە پرس و ڕاوێژ و ھاوکار و پشگیری لە نێوانیان ھەبێت،وێڕایی ئەم ڕاستییەش، دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی ساردی نێودەوڵەتی ساڵی ١٩٩١ شێوازی خەباتی ڕزگاری گەلان لە سەرتاسەری جیھان گۆڕانێکی ڕیشەی بەسەر داھات لە خەباتی شۆڕشگێڕییەوە گۆڕا بۆ خەباتی مەدەنی دیموکراسی، ئەو گۆڕانکارییە مێژووییەش ڕەنگدانەوەی بەسەر شێوازی خەبات و لایەنە سیاسیەکانی کوردستاندا ھێنا، ئەمەش دەرفەتی باشتری ڕەخساند کە کۆمەڵگای کوردی بە ھۆشیارتر بڕوانێتە ماف و داھاتووی خۆی داکۆکی لە خواستەکان و ڕاشکاوتر بە شێوازی مەدەنیانە ڕووبەڕووی زوڵم و ستەمکاری دوژمنان ببێتەوە، واتا بە گشتی ئەم قۆناغە مێژووییە دەرفەتی باشتری دایە لایەنە سیاسیەکانی کوردستان پشگیر و ھاوکاری یەکتر بن بتوانن لەو بۆنە و یاد و بیرەوەرییە نەتەوەیەکان بەشداری یەکتر یان ھەبێت و ھەماھەنگی کار و ھەڵوێستە سیاسیەکان بن، بە شێوەیەکی گشتیش ڕژێمە داگیر کا‌رەکانی کوردستانیش لەو ڕاستییە گەیشتوون ، کە کورد نەتەوەیەکی ھۆشیار و زیندووە لایەنە سیاسیەکانیش دەستیان لە خەبات بەرنەداوە ئەمەش مانایی ھێز و گەشبینی دەدات کە ھەرچەند دابەشکراوین و داگیر کراوین بەڵام دەست لە ماف و دواڕۆژ و سەربەخۆبوونمان ھەڵناگرین و کۆڵنادەیین، سەرجەم لایەنە کوردستانیەکانیش بە ڕادەیەکی باش ھەر یەک لە جوگرافیای خۆی خاوەن لایەنگر و پشگیرییەکی باشی جەماوەر و ھۆشیاری سیاسیە کە بە ئاسانی ھەماھەنگی ھەبێت بە شێوەیەکی مەدەنی خەبات بۆ ڕزگاری نەتەوەیی و نیشتیمانی بکات، تەنانەت شێوازی ئەو خەباتە ڕزگارە خوازییە چوارچێوە تەسکی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی تێپەڕاندووە بەرە و دەرەوە و وڵاتانی جیھانیش ، ئەمەش ڕووێکی تری بەھێزی و ھۆشیاری و نەتەوەیی خەلک و لایەنە سیاسیەکان دەدات کە ڕۆڵی خۆیان بگەینە باشترین ناوەندەکانی بڕیار و ھاوپەیمانییەتی ، سەرباری ھەموو ئەو ڕاستییانە پێویست و گرنگە بۆ باش تێپەڕاندنی، ئەم قۆناغە مەدەنیە بۆ ھەریەک لە بەشەکانی کوردستان، کۆنگرە یا بەرە یا ئەنجومەنێکی باڵایی نەتەوەیی ھەبێت سەرجەم لایەنە کوردییەکان کۆبکاتەوە تا زووتر بگەینە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان، چونکە سەرکەوتن و بەر و پێشچوونی خەباتی ڕزگاری نەتەوەیی ھەر بەشێکی کوردستان بەھێزبوونی بەشەکانی ترە و ئاسانکاری سەرخستنی خەباتی داھاتووە ، وێڕایی ئەمەش ڕێگرییە لەو ستەمکاری و چەوسانەوەی دەوڵەتانی داگیر کار دەرھەق کوردستانیان ئەنجامی دەدەن ، بۆیە لەم ئان و ساتە و قۆناغەی خەبات بەبێ جیاوازی بەشەکانی کوردستان و بیر و بۆچوونی ئەم لایەن و ئەو لایەن پێویستە پەلە بکرێت لە دروستکردنی دامەزراوەیەکی نیشتیمانی و نەتەوەیی یان ئەو ئەنجومەنەی بالای سیاسی باشوری کوردستان بکرێتە دامەزراوەیەکی نەتەوەیی دان پێنراولە سەرتاسەری کوردستان بەھەمووبەشەکانەوە کە ھەموو کوردستان یەکبخات و ڕێکبخات جیھان بەگشتی و بەناو دەوڵەتانی دراوسێ بە ڕاشکاوی لە مافەکانی خۆمان بگەیین کە زوو یا درەنگ مافی سەربەخۆی وەدەست دەھێنین لە ھەنگاوە مێژووییەکان پاشەکشە ناکەین تا دەگەین دوا ئەنجامی مێژوویی خۆمان. .
Top