ئەوەی نوری مالیکی بۆ ھێرشکردنە سەر کوردستان ئامادەی کردبوو ، حەیدەر عێبادی تەواوی کرد ..

ئەوەی نوری مالیکی بۆ ھێرشکردنە سەر کوردستان ئامادەی کردبوو ، حەیدەر عێبادی  تەواوی کرد ..
راستە ئێستا وەڵاتانی جیھان چ بۆ بەرژەوەندی خۆیان بێت و چ لە دیدی خۆیانەوە بێت داواکارن کورد لە رێگەی دەستورەوە مافەکانی بەدەست بێنێت ، بەڵام ئەو تەنیا کات بە فیرۆدانە .مێژوو شاھیدە ئەوە بۆ (١٤) ساڵ دەڕوات کە لایەنە عێراقییەکان بە ھاوکاری جددییانەی کورد، عێراقی دوای روخانی رژێمی سەدامیان سەر لە نوێ بنیاد نایەوە، دەستووری عێراق لە ساڵی(٢٠٠٥) دانرا، ھەر لە دیباجە تا بەندەکانی کۆتایی داڕێژران، سەرکردایەتیی سیاسیی کورد ماوەی زیاتر لە چەند مانگێک دوای رووخانی رژێم لە بەغدا مانەوەو بە جددی خەرێکی دانوستاندن و بنیادنانەوەی عێراق بوون لە سەر ئەساسی شەراکەتی راستەقینە. کورد لە ساڵی (٢٠٠٣)وە بەو ئاواتە رۆیشتەوە بەغدا کە شەریکی راستەقینەی عەرەبی عێراق بێت، نەک ببێتەوە دەرەجە دوو و پەراوێز بخرێت، بەڵام دوای کەوتنەسەرپێی عێراق، سیاسەتی پەراوێزخستنی کورد لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەغدا دەستی پێکردو ئەو سیاسەتەش لە سەردەمی دەسەڵاتی مالیکی گەیشتە لوتکە، مالیکی سیاسەتێکی تاکڕوانەی پەیڕەو کرد کە عێراقی بەرەو پشێوی و نانەوەی ئاژاوە و دووبەرەکی مەزھەبی و تائیفی برد، لەسەرەتاکانی ساڵی(٢٠١٤) قوتی خەڵکی ھەرێم و بودجەی ھەرێمی بڕی و کەوتە دژایەتی ھەرێمی کوردستان، ئێستاش بەداخەوە ھەمان رێچکە ھەر لە عێراق و ھزری زۆربەی کەسە سیاسییە دەسەڵاتدارەکانی عێراق ماوە، ئەوان ھێشتا زۆربەیان لە میکانزمی جێبەجێکردنی وڵاتێکی فیدڕاڵی نەگەیشتوون، ھێشتاش ئەوان بە بیری مەرکەزییەت و قۆرخکاری دەسەڵات لە مەرکەز بیر دەکەنەوە، نایانەوێت بگەنە ئەو قەناعەتەی کە کورد ھەرێمی خۆی ھەبێت و پێشبکەوێت، بە راستی بەشێکی دەسەڵاتدارانی عێراق وایان کرد ئەزموونی فیدڕاڵییەت شکست بێنێت، چونکە رێزی شەراکەتی راستەقینەیان نەگرت،بە ناوی زۆرینە، پرۆژە یاساکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تێدەپەڕیندرێت، ئەوەی کورد داوای دەکات، دژایەتی دەکەن.

بۆیە عیبادیش ھەمان درێژە پێدەری ئەو سیاسەتەی چونکە گەر نیازی ھەبووایە دوای دەستبەکاربوونی دەکرا ، مافەکانی کورد جێبەجێی بکات ، بەڵام نەک نەیکرد ، بەڵکو بەردەوام بوو لە سەر ئابڵوقەدانان و دژایەتیکردن و لە ھەمووشی مەترسیدارتر ھێرشی کردە سەر کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی تر .
سیفەتی و خوی گشت رژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق ھەروا بووە ، کاتێک رژێمی عێراق لەو پەری لاوازی دا بوو و داعش دەستی بە سەر ھەموو عێراقدا گرتبوو و تووشی شکست ببۆوە ، پێشمەرگە رێگەی نەدا عێراق بشکێت و خەنجەری لە پشتەوە لێنەدا لە کاتێکدا دەیتوانیی راستەوخۆ سەربەخۆیی رابگەێنێت ، سەرکردایەتی کوردستان تا بە ئەمرۆ بە پشوو درێژیی ویستوێتی لە رێگەی دەستوور مافەکانی کورد بەدەست بێنێتەوە ، بەڵام عێراق باوەری بە دەستوور و مافی میللەتی کورد نییە .بۆیە بینیمان کە ئەو رژێمەش خراپتر لە رژێمەکانی پێشووتر ھەر کە شەرٍی داعش کۆتایی پێھات ، ھێرشی کردە سەر میللەتی کورد و داگیرکردنی خاکی کوردستان بە پاڵشتی رژێمێکی داگیرکەری تر . ئەوەی ئەمرۆ رژێمەکەی عەبادی بە پاڵپشتی رژێمی ئێران دژە بە میللەتی کورد و مافەرەواکانی جێبەجێی دەکات درێژە پێدەری ھەمان سیاسەتەکانی رژێمی پێشوی عێراقن بەرامبەر گەلی کوردستان، دەست بەرداری کاری دوژمنکارانەی بەرامبەر نەتەوەی کورد و کوردستان نەبوونە ،عەبادی بە خەیالی نەخۆش و خاوی خوی بیر لە ھێرش کردنە سەر کوردستان دەکاتەوە پەنجەی بە دوگمەی ھەل گیرسانی شەر ناوە،ئەمەش جگە لەنانەوەی نائارامی پشێوی ھیچ بەرھەمێکی تری نابێت ،عەبادی با دڵنیا بێت ئەنجامەکەی ئەو دوگمەیەی ئەو پەنجەی پێوە ناوە بە فەشەل ھێنانێکی بێ وێنەی تێکشکانی حکومەتی عێراق و خوی تەواو دەبێت،ئەمرو دەبینین عەبادی لە ژێر پەردەی سەروەری عێراق دەیەوێت گەلی کوردستان بچەوسێنیتَەوە ھەر لە ژێر ئەم پەردیە دەیەوێت ھەموو دام و دەزگا شەرعیەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەست کەوتەکانی بیخاتە ژێر رێکفی خوی،بویە ئە پرسارە ئاراستەی عەبادی و دارو دەستەکەی دەکەم ،بەرێز عەبادی تو باسی کام سەروەری دەکەی؟ ئەو سەروەریەی کە تو خوت دارو دەستەکەت خستوتە باوەشی حکومەتی ئێران، بوی بە ئامرازێکی ملکەچی دەستی حکومەتی ئیران بۆ پێشلکردنی سەروەری عێراق عێراقت داوەتە دەستی دەوڵەتێکی ئیقلیمی ، باسی ئەم سەروەریە دەکە جەنابت برو سەروەری عێراق کوبکەوە ئەو جا باسی سەروەری بکە،بۆیە گەلی کوردستان لە پاش ئەم ھەموو کارە ساتانەی کە بە سەری ھاتون لە لایەن حکومەتە یەک لە دووای یەکەکانی عێراق دووا جار گەلی کوردستان بریاری راستەقینەی خویان دا بە ئەنجام دانی ریفراندوم بۆ سەربەخوی کوردستان،بۆیە عەقل و مەنتق وا دەخوازێت بغددا ئەو لاپەرە رەشە دا بە یەک جاری دابخات دەست بکات بە گفتو گو کردن لە سەر ئەنجامی ریفراندوم ،چونکە تەنھا ئەم رێگایە راست و دروستە وە ئەگەر بەغدا چاوەرێی ئەوە بکات یان خەون بە وەوە بینێت ئەنجامی ریفراندوم پشتگوێ دەخرێت ئەمە ھەرگیز رونادات،ھەر چەند گەف و گور بکات و یان ھەوڵ بدات گەلی کوردستان بە داخستنی سنورەکان فروکەخانەکان یان بە کار ھێنانی ھێز پاش گەز بکاتەوە ،با بچێت مێژووی گەلی کوردستان بخوێنێتەوە ئەوسا بوی ڕوون دەبێتەوە کە نەتەوەی کورد کێیە، لەسەر ئەم بنەمایە با بریار بدات و ھەرە شە بکات. بۆیە مانەوە لە چوارچێوەی وڵاتێکی مەزھەبی زیان بە ناوی کورد و دۆزەکەی دەگەێنێت و چونکە رژێمێکی مەزھەبی دیکتاتۆری نە لەرابردوو و ئێستاشدا باوەری بە کورد و مافەکانی نابێ.
Top