ئەم دوخە سیاسیەی ئێستا بەرە و کوێ ؟

ئەم دوخە سیاسیەی ئێستا بەرە و کوێ ؟
ئەوەی کە ئەمڕو لە سەرئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی دا دەگوزەرێت شەڕی سەپاندنی هەژمونی لایەنە نێودەوڵەتی و هەرێمیەکانە و ململانێییەکان تادێت زیاتر دەبن لە ناوچەکەدا واتە چەندین ئەکتەر لەم هاوکێشە سیاسیانەدا ئەمڕو ڕوڵ دەگێڕن و دوزی کوردیش بووەتە پرسێکی سەرەکی نێو ئەم ملململانێییە هەر لایەکیش بەڕنامەی تایبەت بەخوی هەیە و دەیەوێت هاوکێشە سیاسیەکە بە بەرژەوەندی ئەجندای سیاسی خوی بشکێنێتەوە .

دەستوەردانی دەوڵەتێکی هەرێمی لە عیڕاق و سەپاندنی هەژمونی خوی بەسەر ئەم وڵاتەدا لە ڕێگەی میلیشیاکانی خویەوە حکومەتی عیڕاق بە شێوەیێکی ناڕاستەوخو دەلالەت لە جێبەجێ کردنی ئەجندایێکی سیاسی دەکات و ئامانجی سەرەکی لێی کونتڕوڵکردنی باشوری کوردستانە بە گشتی بەڵام پرسیار ئەوەیە ئایا لەم سیاسەتەی خویدا سەرکەوتوو دەبێت ؟

بێگومان نەخێر چونکە باشوری کوردستان وەک پێگەیێکی هەستیاری جوگرافی لە هاوکێشە سیاسیەکاندا پێگەیێک نیە بتوانن بە ویستی خویان و چون بیانەوێت ئەجندای سیاسی خویان جێبەجێ بکەن
باشوری کوردستان ڕەهەندێکی ستڕاتیژی، سیاسی ،ئابوری، ئەمنی وتاد... لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی هەیە ئەمەش گرێدراوە بە ئاسایشی نیشتیمانی هەمو ئەو لایەنانە ی کە لە ناو ئەم یاریە سیاسیە دان و زەڕەرمەندی سەرەکیش دیارە کام لایەن دەبێت وپێویست بە ئاماژە پێکردن ناکات.

شایانی باسە هەر زور دور نەڕوین لەم دوسێ ساڵەدا دەیان نەخشەو پیلانی هەرێمی لە دژی ئەزمونی باشوری کوردستان جێبەجێ کران بو ڕاگرتنی بەرەو پێشڤەچونەکانی دوزی ڕەوای گەلی کوردستان لە ڕوی سیاسی و دیبلوماسی و ئابوری و سەربازی وتاد...بە هاوکاری چەند کەس و باڵێکی هندێ حزبی سیاسی کوردستان بەلام نەیانتوانی ئەزمونی باشوری کوردستان لەناوببەن و لە هەمو پیلانەکانیاندا شکەستیان هێنا و هەمو ئەو نەخشە سیاسیانەی کە بو ئەم مەبەستە داڕێژرابون مایە پوچ دەرچون لە دوا جاردا
بونمونە بە گژنانەوەی ڕێکخراوی تیروریستی داعش و پەلاماردانی باشوری کوردستان لە لایەن ئەم ڕێکخراوە تیرورستیەوە ئامانجی سەرەکیان ڕون و ئاشکرابوو بەڵام بە سیاسەتی حەکیمانەی سەروک بارزانی و پاڵپشتی دلسوزان و نیشتیمانپەروەران و خوڕاگری پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان مەرامی سیاسی نەیاران و پەلاماری سەربازی داعش شکەستی خوارد و ئوستوڕەی دڕندانەترین ڕێکخراوێکی تیروریستی نێودەوڵەتی وەک داعش تێک شکێنرا و ئامانجی نەیاران لە گۆڕ نرا
ئەمەش دەنگ و سەدایێکی گەورەی دایەوە لە جیهاندا و پێشمەرگە بو بە سومبولی بەرگریکردن لە مروڤایەتی بە حوکمی ئەوەی کە تیرور دوژمنی گشت مروڤایەتیە وە مروڤایەتی ئەمڕو بە گشتی قەرزاری پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستانە .

زور جار گوتومانە لە وتارەکانی پێشوترماندا کە پێگەی سیاسی باشوری کوردستان بە هێزە و بووەتە ژمارەییێکی حساب بوکراو و ئەم پێگە سیاسیە ڕەهەندی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی هەیە بە جورێک کە ئەگەر بێتو لایەنێک بە ڕوخاندنی ئەزمونی باشوری کوردستان خوی بە براوەو سەرکەوتوو بزانێت لایەنی تر هەیە بە پێچەوانەوە دەبینێت و شکەستی ئێرە بە شکەستی خوی دەزانێت
وە ئەوەی کە لەم چەند ڕوژانەدا ڕویدا پیلانگێڕی دەوڵەتێکی هەرێمی بو بە هاوبەشی لە گەڵ عیڕاق و دارودەستەکانیان لە ناوخوی باشوری کوردستاندا و گەلە کومەیێکی ناوچەیی و نێودەوڵەتیشیان لە دژی باشوری کوردستان دا ڕێکخستبوو لە پێناو وەدی هێنانی چەند دەستکەوتێک کە بە داخەوە دوژمنان بە هوی دروستبونی درزو و بوشاییەوە توانیان ڕوبەرێکی زوری خاکی کوردستان داگیر بکەن کە بە خوێنی هزاران پێشمەرگەی قارەمان ڕزگار کرابون و زیانی گەورەیان لە گەلی کوردستاندا بە گشتی .
بەڵام دیسانەوە خوڕاگری و ئیڕادەی بە هێزی پێشمەرگە ی کوردستان بە ڕێبەرایەتی هێژا بارزانی لەپێناو بەرگریکردن لە کەڕامەت و ناسنامەی گەلەکەمان سەرکەوتنێکی گەورەیان تومار کردەوە لە پردێ هاوشێوەی داستانە مەزنەکەی خواکوڕک و کوڕێ و سەرکەوتنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە پردێ داستانێکی دیکەی قارامانانەیان تومار کردەوە و ئەمەش بووە هوی ئەوەی کە هاوکێشە سیاسیە کە گۆڕانکاری بەسەر دا بێت و هەڵوێستی نێودەوڵەتی بگوڕێت و بێنە سەرخەت.

لە کوتایی دا زەرورە بڵێم کە پیلانی ئەمجارەی داگیرکاران بو شکاندنی ئیڕادەو شکوی گەلی کوردستان بو بە داگیر کردنی باشوری کوردستان دەیانوییست بە یەک تیر لە چەندین نیشان بدەن و هەژمونی خویان بە سەر ناوچەکدا زیاتر بەرفراوان بکەن لە سەر حسابی گەلی کوردستان
بەڵام سەرکەوتنی سەربازی هوکارە بو بە هێزبونی هەڵوێستی سیاسی و لە داهاتویێکی نزیکیشدا چاوەڕوانی پێچەوانە بونەوەی بارودوخەکەین و ئەوەی باڵێکی نێو حزبێکی سیاسی لە کەرکوک و هەمو ئەو ناوچانەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ئەنجامیان دا و ئەو ناوچانەیان تەسلیم بە ناحەزانی گەلی کوردستان کرد
بە هیممەتی دڵسوزان و نیشتیمانپەروەران دەگەڕێنەوە باوەشی نیشتیمان وخیانەتکارانیش ڕوڕەش و ڕیسوای خوا و گەل دەبن .
Top