سەربازی ون !

سەربازی ون !
لەماوەی 18 ڕۆژی بانگەشەی هەلبژاردن کە ئەنجومەنی باڵای ریفڕاندۆم پێی هەستابوون لیرەو لەوێ بەتایبەتی زۆنی (بایکۆت )وا بلاو کرایەوە کە بەرێز نێچیرڤان بارزانی هیچ ڕۆلێکی نیە و نابێت ۰ بەلام لەهەمان کات ئەم مقۆ مقۆ یانە بونە بلقی سەر ئاو ۰ دوایی ئەوەی دەرکەوت کە دەولەتمەدار وەک سەربازی ون کاردەکات بەلام لە بابەتێکی هەستیار کە ئەویش مەلەفی نەوتە ۰ بۆ مان ڕون بوەوە کە بەڕێزیان چ ڕۆلێکی پۆزەتیڤی بینیوە لە واژۆ کردنی بۆندی روسنەفت RUS NAFT کە لە کوردستان وەبەرهێنان لە گازی سروشتی دەکات ۰ پێش ماوەیەک ئەوەم باس کرد کە چۆنەو چۆنیە ۰ ئەگەر باشتر وردبینەوە لەم بۆندە سەرەتاکانی دەکەرێتەوە بۆ ئەو کاتەی لە مانگی حوزەیرانی 2017 لە پەراوێزی کۆربەندی ئابوری لە سانبترسبۆرک لە رووسیا ئەنجام درا ۰ تێیدا رێزدار نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی روسیا دیدارێکی رێکخست و ئەم رێکەوتنەی لێکەوتەوە ۰ دیسان هەمان میدیا ووتیان دیداری نێچیرفان بارزانی و پۆتین تەنها دوو خوولەک بوە ۰ گریمان ئەمەیان ڕاست بوو کەواتە دەولەتمەدار لەماوەی دوو خوولەک هەموو شتێکی لەکەڵ پۆتین باسکردوە کەواتە ئەمەش دەسکەوتە بۆ بەرێزیان ۰ من لێرەدا بەڕاشکاوی دەلێم دەولەتمەدار گەیشتوتە ئەو ڕاستە کە هەموو هێلکەکانی ناخەتە یەک سەبەتە ۰ بۆیە وەک سەربازی ون کارەکانی ئەگەر لەم ماوەیەی بانگەشەی ڕیفڕاندۆم دیاریش نەبوبن بەلام کارەکانی جێی ستایشن ۰ بەلام ئەرکە قورسەکە ئێستا دەست پێدەکات و من دلنیام دەولەتمەدار بۆ هەر رووداوێک ئەنتەرناتیفی هەیە ۰ چونکە ئەگەر لەکەسایەتی رێزدار نێچیرڤان بارزانی وورد ببیەوە بۆت دەردەکەوێت کە بەڕێزیان لەڕوی سایکلۆژیەوە حەز بە خۆش گوزەرانی خەلک دەکات ۰ بۆیە دلنیام بەرێزیان و بنەمالەی بارزانی چۆن بنەمالەی ئاڵ نەهیان بونەتە سەرچاوەی خۆشگوزەرانی بۆ میللەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو ئەوانیش هەمان شت دەبنە مایەی خۆشگوزەرانی میللەتی کورد و ئە کەمایەتیانەی لە کوردستان دەژین ۰۰
Top