سەربەخۆیی و جەنگی دەروونی
October 2, 2017
وتار و بیروڕا
![سەربەخۆیی و جەنگی دەروونی](https://gulanmedia.com/public/old_images/nusaran/12993455_460787600778677_1793297881838836327_n.jpg )
کوردستان لەدوای ۲٥ـی ئەیلول سەرکەوتنەکانی بۆخۆی تۆمار دەکات و شانازییەکانی کوردستان تەنها بۆ کوردستانییان دەبن.
ئەوانەی بەم حەقیقەتە ڕازی نابن کۆمەڵێکن لە سیاسی حاقد ، ئەوان ڕقیان لە سەرکەوتنەکانی پێشمەرگەیە ، دەیانەوێت سوپایێکی طائفی حکومداربێت ، دژی دیمۆکراسی و مافی مرۆڤن و تەمەنای چێکردنی جەنگ و ئاشوب دەکەن.
سەرکەوتنی کوردستان ئازاری داون ، پاشخانی ئەوان پڕە لە کوشتن و بڕین ، هیچ نموونەیێکی باڵایان پێشکەش بە مرۆڤایەتی نەکردووە.
کوردستان کۆتا پەیڤی خۆی پێشکەشی مرۆڤایەتی کرد ، پەیامی ئاشتی و پێکوەژیانی دا بەگوێی جیهان ، کوردستانییان داوای مافی خۆیان دەکەن ، جگە لە مافێکی سەرەتایی هیچیترییان نەوویستووە لە جیهانی ئازاد.
ئەو جەنگە دەروونییەی بەرامبەر کوردستان دەکرێت نیشانەی دۆڕانی لایەنی بەرامبەر و سەرکەوتنی کوردستانە ، زمانی سیاسی زبری دژبەرانی سەربەخۆیی و دەنگی شەڕانگێز و نەفەسی تۆڵەکردنەوە ناتوانێت کاروانی سەربەخۆیی ڕابگرێت ، بەڵکو خێراتریشی دەکات و حەقیقەتی ناخی ئەو نوخبە سیاسییە نەخۆشەی ناوچەکە باشتر لە حەقیقەت دەردەکەوێت....