له‌پاش 25ی 9ی رۆژه مێژوویه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان، سه‌رۆك بارزانی ته‌نها یه‌ك په‌یامی دا، له‌و په‌یامه‌دا گوتی، داوا له به‌غدا به‌رپرسانی به‌غدا ده‌كه‌م ده‌رگای گفتوگۆ دانه‌خه‌ن، هه‌ر له‌و رۆژه، به‌رپرسانی به‌غدا، ده‌ستیان كرد به كۆكردنه‌وه‌ی تواناكانیان بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌مبه‌ر ریفراندۆم دا زۆر ترین كارتیان له‌به‌ر ده‌ست دابێت بۆ ئه‌وه‌ی له دژی ریفراندۆم به‌كاریان بهێنێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و هات و هاواره عێراق ( هاوسۆزی دونیا ده‌ره‌وه و ئه‌مریكا و توركیا و ئێرانی) له‌پشته، به‌ڵام هه‌موو جوڵه‌كانی عێراق خۆی له پێشه‌ڵكردنی ده‌ستوور دۆزیه‌وه، واتا هه‌موو جوڵه‌كانی عێراق دژه به ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، پێشه‌ڵكردنی زیاتری ده‌ستوور بوو، جوڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق و په‌رله‌مانی به‌غدا، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌هه‌مبه‌ر ریفراندۆم توانایی سه‌پاندنی مه‌رجی نیه له دانووستاندن، تا ئه‌و چركه ساته جوڵه‌كانی عێراق به‌هاوكاری توركیا و ئێران، هیچ قورسایه‌ك له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌هه‌مبه‌ر ریفراندۆم دروست نه‌كردووه، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه، كارته‌كانی كورد به‌هێز تر و روئیای كوردی بۆ دونیا روونتر كرد له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، چونكه كاردانه‌وه‌كانی عێراق و حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی سه‌لماندیان، كه هیچ كه‌لێنێكیان تێدا نیه بۆ له‌گه‌ڵژیاندا، بۆیه تا ئه‌و كاته هه‌ر جوڵه‌یه‌كی عێراق دژ به ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كه به‌هاوكاری ته‌واوی توركیا و ئێران و ئه‌مریكا، ده‌یكات، هیچ زه‌ختێكی جدی له‌سه‌ر كوردستان دروست نه‌كردووه تا له‌دانووستاندن له‌هه‌مبه‌ر كوردا بتوانێت بسه‌پێنێت، كورد هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نیه، كارته‌كانی زۆر له‌وه به‌هێز ترن ئه‌مه‌شه وا له سه‌ركردایه‌تی كورد به‌تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات، هیچ جوڵه‌یه‌ك نه‌كات و سه‌یر هات و هاواره‌كه‌ی عێراق بكات..