گەلی کورد لە بەر نەهامەتیەکانی زیندانی سەدسالەی کوردستان دەنگی بە سەربەخۆیی دا

گەلی کورد لە بەر نەهامەتیەکانی زیندانی سەدسالەی کوردستان دەنگی بە سەربەخۆیی دا
مێژوو شاهێدی راستیەکانە، کەوا مللەتی کورد بە درێژایی سەد سال لە خەبات و تێکۆشانیدا جگە لە نەهامەتی و نەخۆشی و دەردەسەری هیچی تری بۆ نەماوەتەوە، ئەو سەربەخۆییەی ئەمرۆ گەلی کورد دەنگی پێدا ، خەون و ئاواتی سەد سالەمانبوو چونکە، گەلی کورد زیاد لە سەد ساڵ دەبێت ئاخ و ئۆهی ژێر دەستەیی دەچێژێت و ئێش و ئازارۆ ئەشکەنجەی زۆری بەدەست دۆژمن و ناحەزانی یەوە کێشاوە، بەدرێژایی سەد ساڵ دۆژمنانی کورد هیچ نەماوە بە گەلی کوردیان نەکردبێت جا چ ئەنفاڵ بێت ، زیندەبەچال بێت راگواستن و دەربەدەری بێت ، کیمیا باران و چەندین جۆری تری لەناوبردن و سرینەوەی ناسنامەی گەلی کورد، هەر لەسەردەمی شێخ مەحمودی حەفید، کۆماری مهاباد، مەلا مستەفا بارزانی کورد هەمیشە نێچیری راوکەران بووە ، میژوو شاهێدە کەوا لە بیستەکانی سەدەی رابردوودا ئنگلیز چۆن کوردی بەکاردەهێناو دواتریش شەری کوردی کردوو تەنانەت لە سالی ۱۹۲٤ سلێمانی شاری شێخ مەحموود لە لایەن ئنگلیزەوە تۆپباران کراوە، کورد لەسەردەمی ئنگلیز خێری نەدیت، دواتر لە هەشتایەکانی هەمان سەدە ئەو جارەیان رژێمی بەعسی لەناوچوو بەهەموو شێوەیەک دژایەتی کوردی دەکرد و چەندین جار هەولیاندا کە کە ناسنامەی کورد بسرنەوەو هەرچی کاری خراپ و نا مرۆڤی و نا ئینسانیە بە کوردیان کرد، بەلام خەباتی بزاڤی رزگاری خوازی گەلی کورد نە لەسەردەمی ئنگلیز ، نە لە سەردەمی رژێمی سەدام دەست لە وەستان نەبوو هەر بەردەوامبوو، رژێمی بەعس کوردی ئەنفال کرد، جینۆسایدی کرد، زیندە بەچالی کوردی کرد، راگواستن و بە عەرەبکردنی کرد ، کیمیا بارانی کرد ، پرۆسەی سۆتاندن و کاولکردنی گوندەکانی کوردستانی کرد، ئەم هەموو کارە نا مرۆڤایەتیەی کرد کەچی جیهان لە ئاست کارە خراپەکانی سەدام حوسێن بێدەنگ بوو ، کورد بەرگەی هەموو تالی و نەهامەتیەکانی گرت تا بەهاری سالی ۱۹۹۱ گەلی کورد بریاریدا چیتر ژێر دەستی قبول نەکات و بریاری راپەرین یان دا ، راپەرینەکە سەرکەوتوو بوو سنۆرێک بۆ رژێم دانرا، کورد لە دوای راپەرین پەرلەمانی دروست کرد حکوومەتی دانا، بەم شێوەیە بەردەوام بوو تا سالی ۲۰۰۳ ، کاتێک رژێمی بەعس لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیا لە نێوبرا بە یارمەتی گەلی کورد، کورد و گەلی عێراق بریاریاندا حکوومەتێکی نوێ دروست بکەن ، بەلام دوای چواردە سال لە حکووم رانی لەگەل عێراق ئەوەی کە کورد دەی بینی تەنها گۆرینی دەموو چاوەکان بوو لە بەغدا، ئەگەرنا سیاسەت هەمان سیاسەتی رێژمی بەعسە، ئەمجارەیان عێراق بۆ بە تائیفی شیعە دەسەلاتی گرتە دەست سیاسەتی سونەی دووبارە کردەوە تا حال گەیشتە ئەوەی کە تەنها بە بریارێکی نوری مالیکی میزانیەی عیراق لەسەر هەرێمی کوزدستان بردرا، واتە برینی قوتی خەلک، سیاسەتێکی فاشل، بەمە نەوەستان دەستیان لەگەل تیرۆرستان تێکەلکرد و دوای شەش مانگ لە برینی قوتی خەلکی کوردستان، گرۆپێکی تیرۆرستی بەناوی داعشیان هێنایە موسل و لەوێشەوە بەرەو سنورەکانی کوردستان، کە دیسان و جارێکی تر دەستیان بە خوێنی کورد سوور کرد و جینوسایدێکی ترو کومەلکوژیەکی تریان لە کوردستان ئەنجامدا، ئەمە جگە لە وێرانکردن و کاولکردنی هەزان مال، لەم شەرە کورد قوربانی زۆری دا کە بە درێژای سەدان کیلۆ مەتر شەریان دەکرد و بەرگریان لە خاک و نشتیمانیان دەکرد، بە داخەوە پێشمەرگە وەکوو هەموو جار قوربانی زۆری دا بەلام خوێنی پێشمەرگە بە فیرۆ نەچوو ئەو دارەی ئەمروو بەری ئازادی گرتووە ئەوە بەری خوێنی شەهیدانی ریگای رزگاری خوازی کوردە، گەلی کورد بەم هەموو نەهامەتیە و دوژمنداریەوە کۆلی نەدا، هەر بەردەوامبوو، تا کار گەیشتە ئەوەی کە سەرکردایەتی کورد بریاری دیاری کردنی مافی چارە خۆ نووسینی دا ئەگەرچی گشتپرسی لەلایەن هەموو جیهان رەتکرایەوە، بەلام کۆلدان نەبوو، بەلکو بە پێچەانەوە گەل بە جۆشوو خرۆشەوە پالپشتیان لە ریفرانۆمی سەربەخۆیی کوردستانی کرد، ئەمرۆ کورد هەمووی یەکگرە دەست لە ناودەست بەرامبەر دۆژمن راوەستاوە، و ئەلێن بەلێ بۆ سەربەخۆیی و نەخێر بۆ ژێردەستەیی و زیندانی هەتاهەتایی ، چیتر ئێمە عێراق نین و ئێمە کوردین دەولەتبوون مافی خۆمانە، ئێوە قبول بکەن یا نە ئێمە لەو زیندانە سەد سالیە دەرچوین و کەلەپچەکانی کویلایەتی شکێندران، رێگای ئازادی و سەربەخۆیی و سەرفرازی مان گرتووتەبەر ئیتر لە زیندان و لە نێو چوار دیواری ئێران و تورکیاو سوریا و عێراق دا وەک نەتەوەیەکی چەوسێندراو نابین و لەمەو دوا ئەبێ هەمووان لە ئاست دەولەتی کوردیدا سەریان دابنوێن و قبولی ئەوە بکەن کە کورد ئەبێتە دەولەتێکی بەهێزو کاریگەر لە رۆژهەلاتی ناوەراست و لە ناوچەکەدا بە تایبەتی. لە داهاتوویەکی نزیکیشدا بە هاوکاری و یارمەتی هاوپەیمانەکان سنورەکانی کورد دەبنە هێلی سوور بۆ تورکیاو ئێران و عێراق، هەر هەنگاوێک بۆ ناو خاکی کوردستان بنێن لەلایەن سەرکردایەتی کوردستان و هاوپەیمانان رەد فعلی دەبێت، بۆیە بۆ ئەو ولاتانەی ئاماژەم پێکرد وا باشترە لەمەو بەدوا ببنە دراوسێ ودۆستێکی باشی کوردو بە شێوەیەکی باشترو زمانێکی باشتر پەرە بە پەیوەندیە کۆمەلایەتی و سیاسی و ئابوریەکانیان بدەن، قبولی دروست بوونی دەولەتێکی تازە بەناوی کوردستان لە ناوچەکەدا بکەن، کە ئەمە لە بەژەوەندی هەموو لایەک دەبێت.

صدرالدین هەرکی
Top