بڕیاری ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ، چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە..

بڕیاری ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ، چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە..
نەھامەتییەکانی کورد بە دسەتی رژێمی سەددام حوسێن کە چەکی کیمیایی لە ساڵی ١٩٨٨ دژی کوردی بەکار ھێناوە لەگەڵ بەشداری و رۆڵی کارای پێشمەرگەی لە شەڕی دژی داعش ھەستی سەربەخۆیی کوردستانی بەھێزتر کردووە و پشتگیری ئەمەریکایان لە شەڕەکە بەدەست ھێنا. لەمبارەیەوە ، لوک کۆفی بەرێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی دوگلاسی ئەمەریکی و سارا ئەلیسن لە سەنتەری فارن پاڵسی لە دامەزراوەی ھێرتیچی پێیان وایە کە کاتێک داعش لە بەر دەرگای سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان بووە ، کوردەکان بۆ نیشتیمانی خۆی جەنگ کردووە.ئەوان قوربانیەکی زۆریان داوە و ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان سەڵماندوویانە کە ھاوپەیمانی ئەمەریکان و پشت بە ئەمەریکا دەبەستن .بڕیاری سەرەتایی بۆ بەرێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان لە یەکی تەمۆزی دوو ھەزار و چواردە لەلایەن مەسعوود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھات.بارزانی کە ھەر لە دوو ھەزار و پێنجەوە سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە ، بۆ ھەموو کەسێک روون کردەوە کە دەوڵەتی ھەنووکەیی عێراق لە رووی ئیدارییەوە دابەشبووە.بێگومان ، ئەو بۆشایە سیاسیەی کە بەھۆی کەلتووری سەددام حوسینەوە لە عێراق بەجێمابوو و سەرھەڵدانی داعش ، کورد پێگەی خۆی قایمتر کردووە.ھەروەھا ئەم ریفراندومە لەلایەن پارتە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان لە نێوانیان بە ھەوڵ و تەقەڵای نێوان دوو پارتی دەسەڵاتداری ھەرێمی کوردستان ، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان ئەنجام دراوە ، بەڵام پارە سیاسیەکانی دیکەی کوردستان وەکو گۆڕان داواکارە کە بەر لە ریفراندۆمە کێشە ناوخۆییەکانی ھەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێـن ئینجا ریفراندۆم بکرێت
مێژوو راستیەکان سەڵماندوویانە ھەر کاتێک رژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق ، لاواز و لەرزۆک بوونە دوای دانووستان و گفتگۆیان کردووە لەگەڵ کورد ، بەڵام لەگەڵ بەھێز بوونەوەیان جارێکی تر ھێرشی درٍندانەیان کردۆتە سەر کورد بە خراپترین شێوە ھەوڵی لە ناوبردن و سرٍینەوەی ناسنامەیان داوە .بۆیە رژێمەکانی عێراق نە لە رابردوو و نەلە ئێستاشدا ، ھیچ کات باوەریان بە مافەرەواکانی کورد ، وەک نەتەوەیەکی جیا نەبووە و نابێت . بەڵام ئەوەی جێی ھەڵوەستیەیە ئەوەیە ھەندێک ھێز ولایەنی وەک " گۆرٍان و کۆمەڵ" یان زۆر کاڵ فامی سیاسیین و ھیچی لێ نازانن یانیش بەکرێگترەی ناحەزانی کوردن بۆ یەک ئامانج دروستکردنی لەمپەری و دروستکردنی قەیران وناکۆکیی و ناتەبایی و لە ئێستاشدا وەک ئەوەی دەبیسین و ھەستی پێدەکەین بە قەسە لە گەڵ ریفراندۆمی سەربەخۆیین و بە کردەوە لەگەڵ نەخێر و عێراقن و چاوەروانی دەرفەتێک دەکەن بۆ بەھێزبوونەوەی رژێمی عێراق بۆ ئەوەی جارێکی تر مافەکانی کورد ژێر پێی بکاتەوە و بەھێز رووبەرووی میللەتەکەمان بێتەوە .
لە رٍاستیدا ٢٥ ساڵە، پەیوەندی " ھەولێر وبەغدا" ، بەکردەوە پچرٍاوە و لەم ١٤ ساڵەی دواییشدا بە ھاتنە سەر کاری رژێمی شیعی لە جیاتی ئەوەی پەیوەندی کورد و عەرەب لە بەغدا بەرەو پێشەوە بچێت بەڵام بە پێچەوانەوە ئەو کارەی کە رژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق ئەنجامیان دابوو لە دژی کورد ،ئەم رژێمە مەزھەبییە تەواکەری بوو و بینیمان ویستیان لە رێگەی بەکارھێنانی چەکی ئابووری و ھەندێک لایەنی کورد لە نێو خۆی ھەرێمی کوردستان کۆتایی بە دەسەڵاتداری و ئەزموونی ھەرێمی کوردستان بێنن .
ئەوەی گرنگە لە ئێستادا ئەوەیە پێوستە گشت ھێزولایەنە سیاسیەکان خۆیان لە پرسێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی و کوردستانی یەکڵا بکەنەوە ، بۆ پرسی سەربەخۆیی کوردستان بەرژوەندی حزبی و شەخسی و کینە و رٍق تێکەڵ نەکەن و لە ھەمووشی گرنگتر نەکەونە داویی ناحەزان و داگیرکەرانی کوردستان و دژایەتی وبەربەست دروست بکەن ، دەبێ ھەمووان پیشتوانی ئەو ستراتیژییە بکەین کە گەیشتنە بە دەوڵەتی کوردستان و ئەوەی بکەوێتە دەرەوەی ئەو چوارچێوەیە ، ئەو ریسوا و کۆیلە وناپاکە بە کورد وکوردستان و خوێنی شەھیدان.

رێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان جگە لەوەی مافێکی ئاسمانی و یاسایی و رٍەوایە بۆ ھەموو نەتەوەکانی خاوەن رٍەسەن و خاوەن نیشتیمان لە ھەمانکاتیشدا رێیەکی ئاشتییانەیە بۆ بەدەستھێنانی مافی گەلان و رەنگە لە داھاتوودا ئەم پرسە ببێتە بنەما بۆ باکووری کوردستان، بۆیە ئەوەی ئێستا لە باشووری کوردستان کراوە سەرکەوتووترین رێگایە بۆ ئەوەی بتوانێت لەو رێگایەوە مافەکان بەدەست بھێنێت، جیھان ئێستا زیاتر لە ھەموو کاتێک پشتگیری لە گەلی کورد دەکات بۆ ئەوەی ببێتە دەوڵەت، بۆیە من لەو باوەڕەدام کاتێک کە کورد بووە دەوڵەت، ئەو کاتە وڵاتانی دراوسێ ڕازی دەبن و ددان بە دەوڵەتی کوردستاندا دەنێن. لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە بەشدار بووین لە دروستکردنەوەی عێراقی نوێدا بەو مەرجەی کورد و عەرەب و ھەموو پێکھاتەکانی دیکە بە تەوافق عێراق بەرن بەڕێوە و ھەموومان پێکەوە بەشدار بین، بەداخەوە دواتر بینیمان ئەوان ھەر وەک کەمینە سەیری کورد دەکەن و بە ھیچ شێوەیەک ئامادە نین، پابەندی تەوافقی پێشوو بن، مادام بنەمای تەوافق لە عێراقدا نەما، ھیچ چارەسەرێکی دیکەمان لەپێش نەماوە، تەنیا ڕیفڕاندۆم و سەربەخۆیی نەبێت باشترین رۆژگارە، لایەنێک بڕیاری داوە ھەنگاو بنێت بەرەو سەربەخۆیی. خراپترین رۆژگارە، لایەنێک بڕیاری داوە بگەڕێتەوە ژێر چەتری سایکس پیکۆ و ژێردەستەیی. باشترین سەردەمە، گەلی کوردستان قسەی خۆیان بۆ یەکتری دەکەن، خراپترین سەردەمە، کەس گوێ لەوەی تر ناگرێت! بارودۆخی ناوچەکە و گۆرانکارییەکان لە بەرژوەندی ئێمەدایە و پێوستە گەلی کوردستان تەبا و یەکڕیز بن و پێویستە ھەموو خەڵکی کوردستان بە (بەڵێ) دەنگ بدەن، ڕاستە کەموکوڕی و زیادەڕۆیی ھەیە، ئەوە دەکرێ چارەسەر بکرێت و یەکبوونی کوردان زۆر گرنگە، داوا دەکەم کە گەلی کورد و پێکھاتەکان ھەموو دەنگ بۆ سەربەخۆییی کوردستان بدەن، چونکە سەربەخۆبوون خەونی ھەر تاکێکی کوردە.

Top