كۆڕبەندی نێودەوڵەتیی سان پترسبۆرگ بناغەیەك بۆ دەوڵەتی كوردی

كۆڕبەندی نێودەوڵەتیی سان پترسبۆرگ بناغەیەك بۆ دەوڵەتی كوردی
روسنیفت و حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆربەندی ئابوری نێودەوڵەتی سان پترسبۆرگ زنجیرەیەك رێككەوتنیان بۆ فراوانكردنی هاوئاهەنگییەكانیان لەبواری بەدواگەڕان و وەبەرهێنانی هایدرۆكاربۆن، بازرگانی و هەروەها لۆجستی واژۆكرد
لەو رێككەوتنانەدا هەناردەكردنی نەوت لە بۆری كوردستانی عێراق هەروەها ئەنجامدانی چەند رێككەوتنێكی دیكەی وەبەرهێنانی هاوبەش بەدی هاتن .
رێككەوتنەكان پێش كۆبوونەوەی ڤلادمیر پوتین، سەرۆكی رووسیا و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن ئیگۆر سچین، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری رۆزنەفت و د.ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان واژۆكران.
هەردوولا رێككەوتنێكی وەبەرهێنانیان بۆ پەرەدان بە هاوئاهەنگییەكانیان بۆ دۆزینەوە و هەروەها وەبەرهێنان واژۆكرد و، رێككەوتن بۆ هەناردەكردنی نەوت لەڕێگەی بۆری لە كوردستانی عێراق و هەروەها ئەنجامدانی چەند رێككەوتنێكی دیكەی وەبەرهێنانی هاوبەش .
ئەوە سەرەتای دەستپێكردنەوەی سەركەوتنەكی گەورە بۆ حكومەتی هەرێم دەبیت چوون لە كاتی ئێستادا كە بە هۆی داتەپینی نرخی نەوت لە جیهاندا بە شێوەیەكی سەرسورهێنەر كاریگەری لە باری ئابوری تەواوی ووڵاتانی ناوچەكە كردووە و كوردستانیش لەو كاتەدا بێبەش نەبووە بە تایبەتی كە لە كاتی ئێستادا لە لایەن حكومەتی ناوەندییەوە بودجە و موچەی كوردستان بردراوە و ئەوەش بە شێوەیەكی راستەو خۆكاریگەری لە سەر ژیان و گوزەرانی خەڵك كردووە.
بە جێگەیاندنی رێككەوتنەكی پربایەخ لە گەڵ روسینفت سەرەتای بۆژانەوەی ئابوری كوردستان دەبیت چوون رۆزنەفت لەڕێگەی سیستەمی گواستنەوەی هەرێمایەتی، 700 هەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێكدا بەدەستدەگات، بەپێی پلانەكەش بۆ كۆتایی ساڵی 2017 بەرزدەكرێتەوە بۆ یەك ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا.
لە لایەكی ترەوە ئەوپێشبینی دەكرێت یەدەگی نەوتی كوردستان 45 ملیار بەرمیل و هەروەها گازیش 5.66 ترلیۆن مەتر سێجا بێت (بەپێی خەمڵاندنی وەزیری سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان) ئەم رێككەوتنە دەبێتە هۆی وەبەرهێنانی زیاتری رۆز نەفت لە هەرێمی كوردستان.
ئەوەش قۆناغەكی پربایەخ و گرینگە لە قۆناغی ئێستای كوردستان بە تایبەتی كە شەڕی ئێستای جیهان شەڕی ئابورییە و كوردستان سەرقاڵی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆییە و ئەوەش بە جۆرەك لە جۆرەكان سەربەخۆیی ئابوری بە شێوەیەكی بنەرەتی بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان مسۆگەر دەكات لە هەمان كاتدا ئەگەر بە تێروانینەكی وردتر لە سیاسەتی جیهانی بروانین دەبینین كە زۆرەك لە هاوكێشە سیاسییەكانی نێودەوڵەتی بە هۆی نەوتەوە یەكلا دەكرێنەوە.
رێككەوتنەكە مەرجە سەرەكییەكانی پرۆژەكەی خستووەتەڕوو بۆ دامەزراندنی پرۆژەیەكی هاوبەش بۆ جێبەجێكردنی گرێبەستەكان بۆ ماوەیەكی درێژخایەن كە پەیوەندییان بە ژێرخانی ئابووری كوردستانەوە هەیە.
Top