كورد مه‌ترسی نیه بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهان
September 24, 2017
وتار و بیروڕا
من پێم وایه لێرەدا پیویستە شارەزایانی سیاسی و پسپۆرانی ئەکادیمی و هەموو خاوەن هزر و رۆشەنبیرانی کورد ، هەموو ئه‌وانه‌ی توانای نوسینیان به زمانه‌كانی بیانی و كوردی هه‌یه به بێ هه‌ڵچوون و به زمانی سەردەم هەڵوێست لەسەر ئەو دژایەتی کردنە وەبگرن و رای گشتی جیهان باشتر لەو نابەرابەریە ئاگاداربکەنەوە. ئه‌وه‌ی كورد له‌و ناوچه‌یه كردوویه‌تی له خه‌بات بۆ وه‌دیهێنانی دیموكراسی و ئازادی، له ڕوخاندنی دیكتاتۆریه‌ت ، له شكست پێهێنان به تیرۆریستانی داعش و له پێكه‌وه ژیان و پلۆڕالیزم هەنگاوی زۆر مەزن بوون، به‌ڵام بڕیاری ڕیفراندۆم و ئازایه‌تی كوردستانیان به ڕێبه‌رایه‌تی بارزانی و سووربونیان له به‌رگری كردن له مافی سروشتی خودا پێداو بۆ ده‌ربڕینی له ڕای خۆیان ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌رچی بێت شۆڕشێكی بوێرانه‌یه، كه پێم وایه شۆڕشێكی هزری كاریگه‌ر ده‌بێت و بیرمه‌ندانی هه‌ر دوو جیهانی ڕۆژئاوا و ئیسلام ڕۆژێك له ڕۆژان زۆر به باشی له‌سه‌ری ده‌نووسن و هه‌ڵوێستی سیاسییه‌كانیان شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن ...
گه‌ر ژیان له ئازادی‌دا ئه‌و ژیانه ئایدیاله‌یه بێت كه ئاسایش و ئارامی مرۆڤ ده‌سته‌به‌ر بكات و شکۆی بپارێزێت، ئایا بڕیاری گه‌لێكی خاك و ئازادی لێ داگیركراو بۆ په‌نا بردن بۆ ده‌نگدان چ تاوانێكه ؟
دەبێ ئەو بریارە چ هێزێكی هه‌بووبێ كه نه‌یارانی وه‌كو ئێران و ئه‌مریكا كه یه‌كتر به شه‌یتانی گه‌وره وپاڵپشتی تیرۆریستان ناو ده‌به‌ن هاوو هه‌ڵوێست ده‌كات دژ بە ئێمە.
ئایا ئازادی گه‌لێك كه له سایه‌ی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی زلهێزانی جیهانی بە دەوڵەتێکەوە لکێنراوە و كۆمه‌ڵكوژ كراوه، له دروستكردن و به كار هێنانی چه‌كی بایۆلۆژی و ئه‌تۆمی مه‌ترسیدارتره بۆ سەر ئاسایشی جیهان؟ كه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی وڵاتانی دەوروبەرو و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له‌سه‌ر كۆ ده‌بنه‌وه و بە بەیانامەی فەرمی ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه!!!
ئه‌مه چ سیستەمێکی ئاسایشی جیهانی و چ خواناسی و خواپه‌ره‌ستی و دیموكراسییه كه ئێوه باسی لێوه ده‌كه‌ن؟ ، مه‌گه‌ر ئێمه‌ش خوایه‌كمان نیه كه به هانامانه‌وه بێت، مه‌گه‌ر له‌و جیهانه‌دا ویژدانی مرۆڤایه‌تی خه‌وتووه و یان مردووه .
كورد نه‌ك ته‌نیا نابێته هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵاتانی درواسێ و جیهان به‌ڵكو فاكته‌ری سه‌قامگیریی و ئاسایش ده‌بێت و تاكو ئێستا ئه‌مه‌ی به كرده‌ی سه‌لماندووه.
گه‌لی كوردستان له‌و عێراقه‌دا له قۆناغی پۆست فیدڕال دایه و ڕێگای ڕاست و دروستی گرتووه‌ته به‌ر، گه‌ر له ئێستادا هیچ یه‌ك له وڵاتانی جیهانیش پشتیوانمان نه‌بن، مادام له‌سه‌ر حه‌قین و بۆ ڕزگاری و ئازادی تێده‌كۆشین ده‌بێت یه‌كگرتوو بین و پشت به یه‌زدان و به خۆمان ببه‌ستین و هه‌ر سه‌ر ده‌كه‌وین .