تکایە فێڵ لە خۆتان مەکەن و خەڵکیش مەخەنە ناو داوێ

تکایە فێڵ لە خۆتان مەکەن و خەڵکیش مەخەنە ناو داوێ
دوای ئەنفال و کیمیاباران و کاولکردنی هەزاران گوند و شار و شارۆچکە و بڕینی قووت و مووچەی خەڵک و گەف و هەڕەشەی داگیرکردنەوەی تەواوی کوردستان، هێشتا کەس و لایەنی وا بێ ئیرادە ماون کە پێیان وایە دەرفەتی پێکەوە ژیان لەگەڵ عەرەب ماوە و ئەگەر کورد حەکیمانە بیر بکاتەوە و هەنگاوی عەقڵانی بنێ، دەتوانرێ عەقڵی بەربەریەتی عرووبە بگۆڕێ و وەک دوو برا و هاوبەشی سیاسی لە عێراقدا بژین.
کاتێ باس لە پێکەوە ژیان لەگەڵ عەرەب دەکرێ، ناکرێ نەگەڕێینەوە بۆ مێژووی سەد ساڵی رابردوو، جا ئەگەر ئەو مێژووە بکەینە پێوەر و بنەمای بەیەکەوە ژیان، گومان لەوەدا نامێنێ کە ئەوانەی بانگەشەی پێکەوە ژیان لەگەڵ عەرەب دەکەن، فێڵ کردنە لە خۆیان و جارێکیتر گێڕانەوەی کوردە بۆ ناو دۆزەخی عرووبە.
خۆ ئەگەر لە باتی ئەو مێژووە قورئان کە فەرموودەی خوای گەورەیە بکەینە پێوەر و بنەمای پێکەوە ژیان، ئەوا دەبینین عەرەب کە قورئان زمانی خۆیانە و خوای گەورە بۆ پێکەوە ژیانی گەلانی ناردۆتە خوارێ، کەچی ئەوان بە پێچەوانەی رێنماییە قورئانیەکان یەکتری سەر دەبڕن و یەکتری دەسووتێنن و داوای پاداشتیش لە خوا دەکەن، جا ئەگەر ئەوە ئەقڵی عەرەب بێ و قورئانی پیرۆز نەیتوانیبێ فێری بەیەکەوە ژیانی ناوخۆیان بکات! چۆن دەتوانن لەگەڵ خەڵکی تر بژین؟! ئەی ئەو کەس و لایەنانەی کە هێشتا پێیان وایە دەتوانن لەگەڵ عەرەب بژین! ئەگەر ژیانێکی نۆکەرایەتی نەبێ چ جۆرە ژیانێکە؟!
Top