بیست و پێنجی نۆ جەژنی سەربەخۆیی کوردستانە

بیست و پێنجی نۆ جەژنی سەربەخۆیی کوردستانە
ھەنگاوەکان کەم ماون ، ھێدی ھێدی رێگامان گرتووتەبەر،ھەنگاو بە ھەنگاو دەیان ژمێرم زۆر نزیک بوینەتەوە، من لە نێو ئەو ھەموو جەنجالیەدا گوێم لە دەنگی چپەی پێلاوەکانی ئازادیە، کە لە رێگایە بەرەو نیشتیمان، زۆر نزیکە لێمانەوە، ھەروەھا بۆنی سەربەخۆیی سەرتاپای ولاتی داگیرکردووە ، گەل ھەمووی دل خۆشە و ئامادەکاری دەکەن بۆ بەیانی، تۆ بلێی بەیانی چی لەم مەملەکەتە رووبدات ئێستا دەمەو ئێوارەیە، ئەمرۆ دواھەمین رۆژی مانەوەیە لەگەل عێراق، ھەموومان بە حەسرەتەوە چاوەرێی بەیانی دەکەین. بەیانی ئەو بەیانیەی کە سەدان سالە چاوەرێی ھاتنی دەکەین، ئەو بەیانیەی کە بە درێژای مێژوو ئەم گەلە ستەم لێکراوە بۆ گەیشتن بەو رۆژە بە گەنج و پیرو لاو بە پیاو و ئافرەت و مناڵ لە لایەن دوژمنان و نەیارانی ئازاردراو ئەنفال کراو جینۆسایدو کۆمەل کوژکراون، ئەو بەیانی یەی بە درێژای سەدان کیلۆمەتر پێشمەرگەی دوژمن شکێن لە شەنگال تا خانەقین بست بە بستی بە خۆێن ئاویداوە، پیشمەرگەی سنور پارێز داری ئازادی بە خوێنی خۆی ئاوداوە بەیانی یەکەم بەری ئەودارە دەخۆین،کە بەھەزاران قارەمان و پالەوان بۆی شەھیدبوون، بەیانی رۆژی ھێنانەدی خەون و ھیوای ئەو شەھیدانەیە کە خوێنیان بۆ ئازادی رێشتووەو گیانیان بەخشیە نشتیمان، رۆژی یەکرێزی و یەکگرتنە رۆژی تێکەل بونی ھەموو دەنگ و رەنگەکان و دەست لە ملکردن و یەکترقبولکردنە، بەیانی رۆژی کوردایەتی و مەردایەتیە، رۆژی یەکلاکەرەوەو داواکردنی مافی چارەخۆنووسینە، رۆژی ھێنانەدی خەون و ئاواتی چەند سالەمانە ، بەیانی ئەو رۆژەیە کە بە ھەموو جیھان دەلێین دەولەت بوون حەق و مافی خۆمانە، بەیانی ئەو رۆژەیە کە بای بای لە عێراق بکەین و پێیان بلێین ئیتر ئێمەو ئێوە دراوسێین ئێوە ناتوانن چی تر حەقما بخۆن، بەیانی ئەو رۆژەیە کە بە کوردانی رۆژھەلات، باکورو، رۆژئاوا دەلێین ئارام بگرن لە داھاتویەکی نزیکدا دەولەتی کوردستانی گەورە بەرێوەیە و لە دوای باشۆر ھەموو پارچەکانی تریش دێنەوە باوەشی باشور و دەبینە دەولەتێکی گەورە، بەیانی ئەو بەیانییەی کە بەھەموو جیھان دەلێن ئیتر بەسە گیانمان لە جەستەمان دەرچوو چیتر ناتوانین ژێردەستەی عەرەب و عەجەم و تورکبین، بەیانی یەکەم ھەنگاوە بۆ دانانی بەردی بناغەی دەولەتی کوردی، دەنگدانمان پردێکە بۆ گەیشتن بەسەربەخۆیی و دواتریش دەولەت بوونی یەکجارەکی، زانیتان بەیانی چیە ئەو رۆژەیە ھەموومان قوفلی دەرگای مالەکانمان بدەین و بەرەو ئازادی رێگا بگرینەبەر ، چونکە بەیانی جەژنی نەتەوەی گەلی کوردە، جەژنی سەربەخۆیی و دەولەت بونە، وە پێویستە ھەموومان بەو پەری ھەست و سوزەوە بەرەو سندوقەکانی دەنگدان برۆین و بە بەلێ دەنگ بۆ سەربەخۆیی کوردستان بدەین، و بەھەموو جیھان بلێن ئازادی و سەربەخۆیی مافێکی حەق و رەوای خۆمانە.

ێدرالدین ھەرکی
Top